ئەورۆ سێشەمە ٢٠.٢.٢٠١٨ ئاگادار کراین کە بەرێز روستەم خوسرەوی ناسراو بە قوێخا روستەم بازگر یەکیک لە کەسایەتیە دیار و دڵسوزەکانی ناوچەی گۆران و گەورە پیاوێک لە کومەڵگای کوردی یارسان بە هوی نەخوشی لە یەکیک لە نەخوشخانەکانی وڵاتی دانمارک بۆ هەتا هەتاێە چاوەکانی لە سەر یەک دانا و ماڵ ئاوایی لێ کردین .
روستەم بازگر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی دوژمن بە کوردی کوماری ئیسلامی ئێرانەوە یەک لە ئەو گەورە پیاوانە بوو کە ملی بۆ ئەو رێژیمە زۆردارە نەوی نەکرد و دژی ئەو رێژیمە هەڵویستی گرت و بۆ ماوەی نزیک بە چل ساڵە لە هەندەران و دور لە زێدی خوی ژیان تێپەر دەکات و بە هیوا و ئنتزاری شاد بوونەوەی بە دیاری بازگر .گۆران و چیای هەمیشە سەربەرزی داڵاهۆ ژیانی روژانەی تێپەر کرد،بەڵام مەخابن مەرگ مەودای نەدا زیاتر بژی و بە دیاری بازگر و یارانی شاد بێتەوە و سەرئەنجام ئەورۆ چاوە پڕ لە هیواکانی لە سەر یەک دانا بۆ هەتا هەتاێە ماڵ ئاوایی لێ کردین و بە جێ هێشتین.
کوچی یەکجاری روستەم بازگر و کەسانی هاوشێوەی ئەو خەسارەتێکی زۆر گەورەێە بۆ نەتەوەی بندەستی کورد بە گشتی و کوردانی کرماشان بە تایبەتی و سەفەری یاکجاریان ئەبێتە کەلێنێکی گەورە لە نێو کوردانی یارسان و شوێن گرتنەوەیان زۆر کارێکی ئاستەمە و بە سەفەری یەکجاری ئەوان دنیاێک داستان و خاترەێ باب و باپیرانمان بە خاک ئەسپێردرێن.
جێ وە بیر هێنانەوەێە کە بنەماڵەی روستەم بازگر و ئەشرەتی بازگر چەندین روڵەی گەورە و بە نرخیان پێشکەش بە ئازادی و شورشی کورد کردوە و ئیستاش خەڵکی بازگر بە تێکرا پێشەنگی رێ خەبات و کوردایەتین و ئەوان نەک جێ شانازی و سەربەرزین بۆ قوێخا روستەم بازگر بەڵکو نەتەوەی کورد بە گشتی و کوردی روژهەڵات بە تایبەتی شانازی بە ناو و نازناوی بازگرەکانەوە دەکەن
ئێمە لە رێگای ئەم کورتە نووسراوەوە بە بۆنەی کوچی ناوەختی گەورە پیاوی کومەڵگای کوردی یارسان و ناوچەی گۆران روستەم خوسرەوی(قویخا روستەم بازگر) سەرخوشی دەکەین لە بنەماڵەی بەرێز و سەربەرزی قویخا روستەم بازگر و گشت کومەڵگەی کوردی یارسان و ناوچەی گۆران.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی روستەم بازگر و یاد و یادوارەی بۆ هەتا هەتاێە لە دڵی کرماشان و کوردە یارسانەکان بە زیندوی دەمینێتەوە.