راگەێندراوێک سەبارەت بە تیروری لاوانی روژهەڵات لە باشوری کوردستان

0
303
خەڵکی ئازادی خواز و بە شەرەفی کوردستان
حیزب وڕێکخراوە سیاسی و جەماوەرییەکانی   باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئێمەی نەتەوەیی کورد قوربانیکی زۆرمان داوە کە لە ژێر حۆکمی بندەستی و  داگیرکاری  وڵاتانی ئقلیمی ڕزگارمان بێت،
 خەبات و بەرخوردانی لە مێژینەی گەلەکەمان  بۆ گەییشتن بەو  ئامانجه  پیرۆزه  نەتەوەییه  هەزاران ڕۆڵەی قارەمان و بە ئەمەکی لە پێناو ئازادی گەل و رزگاری خاکی وڵات بەخشیوه ،
بەداخەوە  زۆر جار بە هۆی شەڕی ناوخۆ کە بەدی هێنەری خۆاست و نیازمەندی نەگریسی دۆژمنانی داگیرکار بووه  دەرفەتی  ئەوەمان نەبووه  له ئاستی تەبایی و پەروەردەی رۆحی نەتەوەیی هێز و توانایی راستەقینه ی خۆمان  دژ بە هێرشی دڕندانه ی  داگیرکەران ئاراسته بکەین ،
دووژمنان هەمیشه هەوڵیان داوە لە هەمبەر داواکاری مافەڕەواکان و هەستی ئاشتیخۆازی بۆ دۆزینەوەی  ڕێگای یاسایی و چارەسەری کێشەکان پەنایان بۆ زەبروزەنگ و هەوڵی پاکتاوی بردوه و زوانی مەنتیق و خامەی زانستیان چەکی بۆمب و باڕووت و  رەواجی  ماددەی هۆشبەرکان بووه بۆ تەخدیری فکری و کوشتنی پتانسیل و  توانایی وزەی لاوانی  وڵاتپارێز که ئەم کردارەش  هەر دەخرێیته خانەی کۆمەڵکوژی ئەم میلەتە بەش مەینەتە بۆ دابڕان له خەباتی  ئازادی و سەربەخۆیێ   بەداخەوه  سەرەڕای هەست کردن بەم پیلان و کارەساته  کوشه  مێژووییه و دووباره  و چەندباره بوونیان ئێمەی کورد   ئەزموونمان  له نەکسه و نشست و هۆکاری نۆچدانەکانی خەباتی ڕابردو  نەگرت و شکستەکانمان نەکرد  به ئامانجی سەرکەوتنی خەباتی داهاتوو  لە جیاتی ساڕێژ کردنی  برینەکان سەر له نوێ په ترۆکەی  زامه ساڕێش نەبووه کان دەکولێنینەوه  و خوێ به سەر زامەکان دەپاشینه وه  ؟

ئێمە رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شورشگیران کوردستان  وەک خەم خۆری گه ل و وڵات هەوڵ دەدەین ئەو دەستە نەگریسانەی کە هەوڵدەدەن به هۆی وابەستەی به دۆژمنان یا هەستی ناوچەگەری و بیرۆکه ی ناشۆناس و به هەوییەتی حیزبی و  رۆڵی بەکرێگیراوی و نەبوونی پێگەی  کۆمەڵایەتی له نێوخۆی وڵات * رۆژهه ڵات * و وابەستەیی به لایەنی تایبەت   که دەستیانداوەته کوشتن و تیرۆرکردنی  چەکداره  نارازیەکانی ریزەکانی خۆیان   به  بەڵگه و دیکۆمینت  به گه ل  و  حیزبه  کوردستانیەکان و  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بناسێنین  که به ناوی کوردایەتیەوه   دوکانی قەسابی لاوان  و بەقاڵی و سەوداگەری تیجاریان داناوه  ”  پارتی بە ناو ئازادیی   کوردستان ”  بۆ  ڕووبەڕوبونەی یاسایی و  وەرگرتنی سزای کردەوەی تیرۆریستیان له  دادگای بەرحەقی گەل.

 بۆیە ئێمە پێویستمان بە پشتگیری ئێوەی دڵسۆزە  لەو بارەوە بتوانین سکرتێری ئەو بە ناو ڕێکخراو و  حیزبیه * حسه ین یه زدانپه نا  **

کە لاف و گەزافی کوردایەتی لێدەدا و  فەزڵفرۆشی دەکات و به ڕواڵەت خۆی بە حیزبێکی نەتەوەیی و باوەڕمەند بە یەکپارچەی خاکی کوردستان و ئاڵاهەڵگری پێشەوا قازی محمد   ناوزەت دەکات باشتر   به گەل بناسێنین  ،که ماوەی چەند ساڵه به بەهانەی جۆراوجۆر به مه شاعیر و نیازپاکی لاوانی رۆژهەڵات یاری دەکات و به واده  وەعیدی  ئیش وکار له باشور  و ناردن بۆ دەرەوەی وڵات  فریویان دەدات و پاشان  چەکی  حەیف و مەیل کردنی  دۆلاریان  دەکاته شان و  دواتریش  هەرکەس  بیەوێت  لەو تۆڕه جاڵجاڵۆکه  خۆی دابڕێت  چارەنووسی مەرگ و تیرۆره  که تا ئیستا بە ناوی شەڕی دژی داعش چەند لاوێکی ڕۆژهەڵاتی کوشتووە  به ڵام  لای حکومەتی هەرێم  به شەهیدی  دەستی تیرۆریستانی داعش پێناسەیان دەکات یان هێنده  دەیانخاته  ژێر حۆکمی تۆند و تێژی بۆ دانەبڕان  له چەکداری  هەنێکیان پەنا بۆ  خۆکوژی دەبەن  !!

 وێنە و  ناوی ئەو چەکدارانە  که هەندێکیان  به پیلانی (حسەین یەزدانپەنا) تیرۆر کراون  یان به هۆی گوشار و توند و تێژی  و  درێژ  مەودایی  له  زیندان خۆیان کوشتوه لە ماوەی ئەم  سێ ساڵەی دواییدا لە خوارەوەی ئەم نووسراوە دەخەینە بەر دەستان،

 ئێمە داوامان لە ناوچەی زۆنی زەرد هەیە بە ڕێبەڕایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێ و شوێنی یاسایی خۆی بگرێتە بەر بۆ ئەوەی هۆکارەکان بدۆزنەوە بۆچی ئەو لاوانە بەو شێوەیە تێرۆر دەکرێن و چاوپۆشی یاساییان  لێ دەکرێت  و  به  هەڵڕژانی سامانی وڵات ئه م جەلاده  پەروەرده  و سەرمەست دەکرێت  و هیچ  نرخێ  بۆ  خوێنی به ناحه قڕژاوی  ئەو  لاوه  تیرۆرکراوانه  له بواری یاساییەوه  ناگرنه بەر و دوایش به سرودی ئەی شەهیدان  و هەڵڕژاندنی فرمێسکی تمساح  گوێ  ناعەداڵەتیتان  له هەمبەر سکاڵای  دایک و باب و که سوکاری  تیرۆرکراوەکانی  دەستی ( حسه ین یه زدانپه نا)  دەبەستن ؟

پارتی بە ناو ئازادیی کوردستان خوی بە هێزێکی روژهەڵاتی و  میراتگەری پێشەوا قازی دەزانێ بەڵام  لە روژی دامەزراندنی ئەو تاقمەوە بە رێبەری حسەین هەتاکوو ئەورۆ هەتاوی روژهەڵاتی کوردستانیان نەبینیوە و تەنیا بە بیانوی خەبات لە پێناو روژهەڵات لاوانی دڵسوزی نیشتمانەکەمان بە لارێدا دەبەن و لە ئامانجی پیروزی کوردایەتی دوریان دەخەنەوە و رشە کوژیان دەکەن.

  هیوادارم دەسڵاتدارانی پارتی دێمکراتی کوردستان  وەڵامدەری دایکان و باوکانی جەرگ سوتاوی کورد بن کە روڵەکانیان بە دەستی تاقمێک کوژراون کە مووچە خۆر دۆست هەواڵی دەسڵاتدارانی زومی زەردن.

 

سەرکەوێ بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد

نه مان بۆ دوژمنان و داگیرکەران

رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکێتی شورشگیرانی کوردستان

14.02.2018

lawani p