ڤیدیو سەدان کەس لە نوروێژ هێرشەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد

0
274
بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین دژی هێرشەکانی سوپای تورک و بەکرێگیراوانی بە ناو سوپای ئازاد، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی و جەماوەرێکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگە لە وڵاتی نوروێژ، ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
دوا نیوەڕۆی روژی شەمە رێکەوتی ٢٧.١.٢٠١٨ ،ساعەت سێ لە ئوسلو پێتەختی وڵاتی نوروێژ ، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان و نوێنەری بەشێكی زۆر لە حزب و لایەنە سیاسییەکان ، ڕێپێوانێک لە بەر دەرکی وێستگەی شەمەندەفەرەرەوە بۆ بەر وەزارەتی دەرەوەی نوروێژ  ، بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزار کردنی دەوڵەتی تورک و سەروکەکەی ئەردوخان بەڕێوەچوو.
لە ڕێپێوانەکەدا، چەندین دروشمی وەک “فاشیست ئەردوخان ،دیکتاتور ئەردوخان ، ” لە عەفرین بەرخودانە کات کاتی سەرهەڵدانە”، ” تیرۆریست ئەردۆغان” و “بژی بەرخودانی عەفرین” دەوترانەوە.
کومیتەی یاری کورد و یەکییتی شورشگیرانی کوردستان وێرای لاێەنە سیاسیەکانیتر بەشداری ئەو رێپیوانە بوون و دەنگی خویان خستە پاڵ دەنگی  ئازادی خوازان و شەروانانی کانتونی ئەفرین.

کومیتەی رێکخراوی یاری کورد و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان نوروێژ

٢٨.١.٢٠١٨