روژی پێنج شەمە ١١.١.٢٠١٨ پلاتفرمی دمکراتیک بزوتنەوەی گەلانی ئێران بە هاوکاری فراکسیونی چەپ لە پارلمانی ئوروپا کونفرانسێکی لە پەرلمانی ئوروپا رێک خست .
ئامانجی کونفرانسەکە تیشک خستنە سەر کێشەی گەلانی ئێران و هەروەها کیشەی ژنان و مافی مروڤ لە ئەو وڵاتە و چونیەتی روبەروبوونەوە لە گەڵ دسڵاتی ئیسلامی ئێران و چارەسەری ئەو کیشانە بە شێوەی دێمکراتیک بوو کە ئامادە بووان تیشکیان خستە سەر و باسیان لە لێوە کرد.
شایەنی باسە کە هەیەتێک لە ئەندامانی سازمانی یاری کورد بە یاوەری رێزدار کاکی روستەم ئەڵماسی ئەندامی رێبەری سەزمانی یاری کورد بەشداری ئەو کونفرانسە بوون و لە لاێەن بەشدارانی کونفرانسەکە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
سازمانی یاری کورد(یارسان)
١٢.١.٢٠١٨