پەیامی سەرەخوشی سازمانی یاری کورد بۆ خەڵکی روژهەڵات و پارێزگای کرماشان

0
234

کوردستان تەسلیەت، کرماشان هاوخەمتین

ماوەی دو روژە خەڵکی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای کورد نشینی کرماشان توشی کارەساتێکی دڵتەزێن و بومەلەرزەێکی(زەوی لەرزە) بە‌هێز بوون و بە ئەو هوێەوە هەتاکوو ئێستا ژمارەێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە گیانیان لە دەست داوە و ژمارەێکی زۆریش برێندار بوون و خەسارەتێکی یەکجار زۆری مادیش بەر خەڵکی هەژار و بەش مەینەتی ئەو ناوچانە کەوتوە.

هاونیشتمانانی بەرێز خەڵکی خەباتگیری کوردستان

خەڵکی روژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و پارێزگای کرماشان بە تایبەتی نزیک بە چوار دەێەێە بەربەرەکانی لە گەڵ بومەلەرزەێک (زەوی لەرزە)دەکەن بە ناوی کوماری ئیسلامی ئێران و روژ لە گەڵ روژ لە گەڵ مەینتگەلێک جورا و جوور روبەرو بوونەتە  وەک هەژاری، بێکاری ، ئاوارەیی،کوشتن و برین و نەبوونی هیچ مافێکی ئینسانی و ….لە ئەو روژەی سیبەرری رەشی مەلاکان و حکومەتە مروڤ کوژەکەیان باڵی بە سەر نیشتمانی ئێمەدا کێشاوە هەتاکوو ئێستا گەلی ئێمە روژانە کارەساتی دڵتەزێن تاقی دەکەنەوە و ئەورەکەش وڵاتەکەمان بە لە دەسدانی روڵەکانی لە شار و گوندەکانی کرماشانی کورد نشین هەموو کوردستانی خەمبار و رەش پوش کرد.  
سازمانی یاری کورد(یارسان) سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ هاوخه‌می گەرمی خوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زیانلێکەوتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پارێزاگای کورد نشینی کرماشان ده‌کا و وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌،(زەوی لەرزە) هیوای چاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵتەزێنە ده‌خوازێ و داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی خۆراگر و دڵسوزی کوردستان ده‌کا به‌ هه‌موو توانا و ئیمکاناتیانه‌وه‌ به‌هانای خوشک و برا و هاونیشتمانییه‌ لێقه‌وماوه‌کانیانه‌وه‌ لە پارێزاگای کورد پەروەر و لێقەماوی کرماشانەوە بچن و مەێەڵن لە ئەم روژە تارکەدا بە تەنیا بمینەوە.

سازمانی یاری کورد (یارسان)

١٣.١١.٢٠١٧.