سڵاو ،سەرپێل زەهاو زێدی خۆم و باب و باپیرانم

0
237

سڵاو سەرپێل زەهاو زێدی خۆم و باب و باپیران

سڵاو لە تۆ زێدی پایداری راستی و دوستی و پێکەوە ژیان
سڵاو لە تۆ ئەی شاری پاکی و پڕ بەرەکەت
سڵاو لە دەشتەکانت کە باوشێکە ئارام بۆ لە ئامێز گرتنی برێنی چنارەکانی باخ فەلایەت و پارکی شار و دیوار و کیوە بەر تۆپ کەوتوەکانت .
سڵاوێکی دوبارە لە خاکی داگیر کراوت
سڵاوێکی سەد جارە لە خاکی ماد پەروەرت
لێرەوە من پێکەنینەکانت و خوشیەکانت بە ئاواتی روژگەلێکی بەهاری و خورەی فرمێسکەکانت لە روژانی زۆر گەرمی هاوینانا لە روباری کەم ئاوی ئەلوەند بەڵام دایم  بە خروش
لە حەسرەتی دار شوڕە بیە   بەرز و ئارام بەخشەکانی سەراو گەرمی دایم بە خروش و  خاترە ئەنگیزەکانت و باریکە روباری پردی مایت،قەرەبڵاخ،رەشیەواس  ، بریمەوەند و کەواڵی…ماومەتەوە
من داخی دڵی بە حەسرەتت لە سنگی کیوە سفت و پایەدار و ئاگرینەکەی کەل داود،ناوکەل،قەڵاشاهین پشتی شاباسی،بشیوە زاگرس،پاتاق و پشتتەنگ زهاو دیتمەوە
من داخی دڵی پەریشانت لە سەرەتای روژەکانی شەر،لە گەڵ خەڵکانێکی بێ دەفاع و بێ کەرستە بە پێ خواسی و بە پای پیادە لە سەر ئاسفاڵتی گەرم بەرەو کرند،شائاباد،کرماشان و شارەکانیتر و وڵاتان دیتمەوە.
من لە گەڵ دەردەکانت داماو و لە گەڵ هەناسەکانت لە ئەم کوستە گرانەدا دیسان دەبینم لە ساڵانێک نە زۆر دور و درێژ لە گوشەێکیترەوە بە هەمان ناسنامەوە شاهدی سەرگەردانی و نەسڵ کوژی نژادی وەک هاو رەگەزاکانت لە دیاری شەنگاڵ،کوبانی و خەڵکانی پاک و بە هەستی سەردەشتی سەرسەوز و… کە چۆن بێ رەحمانە کرانە ئامانج و بوونە قوربانی بە دەستی داگیر کەرانێک شمشێر بە خوێن لە ژێر ناوی قیزەونی داعش . حەشدی وەحشی و سپای دڕندەی کوماری سێدارەی ئیسلامی و…بوونە مێژوو.

شارە کورد نشینەکەم سەرپێڵی زەهاو

من رازەکانی ئاشکەرا و نهێنی شادیەکانی تۆ لە دڵی بارەگای باوەیادگار،کەل داود،میرئەحمەد لە کاتی جێژنەکانی نەوروز و بەهار و ناسنامەکەت لە داوێنی دەشتەکانی زەهاو،قڵاشاهیین،بشیوە..و کیوەکانی زاگرس،پاتاق و دڵاهوی یارسان نشین…دیتمەوە.
ئەزانم وێنە و دیمەنە نەخشێنراوەکان کە بە جەستەتەوەێە بە تۆپی دوژمن لە ساڵیانێک نە چەندان دور لە گەڵ ئاوارەیی و دابڕانم لە یارانم،دەرهاوسیەکانم و هاوشاریەکانم هەر هەمویان بەرەو شوێنێکی نادایار…و داخێکیتر بە ناوی دوری لە وڵات و ئازارەکانی تەنیایی  لەرزەێکە بە جەستەمانەوە.
سەرپێل ئەی زادگای سرودەکان ، سازەکان و موسیقیە ماندگارەکان،
شانازیت پێوە دەکەم چۆن وڵاتمی و وارگە و میلکانمی،
جوانتر دڵپاکتر دڵسوزتر لە تۆ نابینم،
لە بەر ئەوەی خەڵکانێک باشتر و رەسەنتر لە خەڵکی شارەکەی تۆ نابینم
من هاوری ، هەڤاڵ،دوست و دەرهاوسیە باشتر لە تۆ لە هیچ شوێنێکتر نابینم،
هەموو کاتێک هەز دەکەم مانگ ببینم خۆر لە باوش بگرم هەر چەندە تیشکی ئەوان بە باشی پێم دەگات بەڵا دڵتەنگی بۆ تیشکی تۆ هەمیشە ناخم دەهەژێنێت،
هەز دەکەم هەموو دڵگرانیەکانم بنووسم،
وشە بە وشە کاتژمێر بە کاتژمێر رۆژ بە رۆژ
دڵی تەنگم بە رادەێک گەورە و گەورەتر بووە ئەگەر بیبینیت لەوانەێە نەیناسیت!!
دڵتەنگی بە واتای دوری لە تۆ جیابوونەوە لە تۆ،
بە قەوڵی پێشەنان،،تەنیایی من قوڵترین شوێنی جیهانە،
نازانم نووسینەکانم کاریگەری هەێە؟ ئاهەنگی هەێە؟ریتمی هەێە؟
بەڵام هەر کامەیان نیانە کاریگەرن   و زۆر بە ئازارن

سەرپێڵ زەهاوەکەم شاری داێە و بابە

ئێستا کە ئەم نامە دەنووسم ئەزانم کە دڵت نازک دەبێ بەڵام لە سیمای شارەکەت و روخسارت ئارامش دەگرێت و پێ دەهەسێتەوە
ئاخر لە کوچە و کوڵانەکانت ،مەدرەسەکانت کەسێک بێگانە نەبوو ئەوەند بیرەوەری جوان جوان ئاوات و خوزگە و ئامانج جێ ماوە جێگاێک بۆ خومان نەماوە ئاخرەکەی نوقم بووین لە نێو ئەو هەموو بیرەوەریە جوانانەدا و قسە نکراوەکانماندا،
شەو و روژت، بیرەوەریەکانت، شێت و شەیدای کردوم و ئارامی لێ بریوم.
ئەزانم تۆیش دڵتەنگی؟
لە بەر ئەوەی زۆرێک لە ئەوینداران و خوشەویستان و دەر و جیرانەکانت کوچیان کردوە

شارە جوان و کورد نشینەکەم، هندوستانی دووم، سەرپێڵ زەهاو

بەڵام بزانە
کاتێک مروڤ لە گەڵ میلکانی خوی پەیمان دەبەستێ لە گەڵ تێپەر بوونی زەمان برێک لە بیرەوەری و عشق و عەلاقەی خوی بۆی بە جێ دێڵێ
بزان و ئاگادار بە شارە خوشەویستەکەم
من ناسنامەم بۆ هەتا هەتاێە لای تۆ وەک ئەمانت داناوە..
بزان و وریا بە شارە جوانەکەم
من زستانی خوشت و بەهارانی پڕ گوڵت،پایزانی جوان و هاوینانی داخت
وەک دڵی پڕ لە ئاواتم خوش دەوێت و هەر لە ناخم دایت
کە واتە هەمیشە لە رێگای بای بەهاران بوستە هەتاکوو عەتری خەێاڵت من لە دور وڵاتان لە خویدا مەست بکات ،چونکە من بە تۆ شاد و ئاوەدانم
هەر دەم پاێەدار و قایم بمینە بۆ کورد و کوردستان

عەلی فەزڵی کەواڵی

١٣.١١.٢٠١٧

ali fazli kawali goran