بەشداری یاری کورد لە سمینارێک کە بۆ هاوسەرۆکی پەژاک رێزدار سیامەند موعینی رێک خرابوو تشرینی دووهم 6, 2017 0 331 FacebookTwitterPinterestWhatsApp روژی یەکشەمە ٥.١١.٢٠١٧ سمینارێک بۆ هاوسەروکی پەژاک رێزدار سیامەند موعینی لە ئوسلو پێتەختی وڵاتی نوروێژ لە سەر روژهەڵاتی کوردستان و روژهەڵاتی ناوین رێک خرابوو. ژمارەێکی زۆر لە کوردستانیان و نوێنەری حیزب و لاێەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری ئەو سمینارە بوون رێکخراوی یاری کورد یەکیک بوو لە بەشدار بووکانی سمینارەکە . نوینەری یاری کورد رێکخراوی یارسانەکان وێرای بە خێر هاتن و دەست خوشی لە رێزدار کاک سیامەند بۆ پێشکەش کردنی وتارەکەی لە سەر روژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە چەند پرسیارێکی لە سەر کوردە یارسانەکان ئاراستەی رێزدار سیامەند موعینی کرد بەرێزیان وێرای پشتیوانی لە کوردە یارسانەکان وڵامی پرسیارەکانی یاری کوردی داێەوە و پشتیوانی خوی و حزبەکەی بۆ بە رێکخستن کردنی یارسانەکان دەربڕی. سازمانی یاری کورد (یارسان) کومیتەی نوروێژ ٥.١١.٢٠١٧ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...