ئەورۆ ١ی نوامبر یەکەم روژی جێژنی خاونکار و روژی جیهانی کوبانیە تشرینی دووهم 1, 2017 0 404 FacebookTwitterPinterestWhatsApp ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ-یە، واتا ڕۆژی پشتیگیریی جیهان بۆ بەرخۆدانی کچ و کورانی شورشگیری کوبانی کە بە قارەمانەتی و لێهاتوی خویان مێژویان دورست کرد بۆ گەل و نیشتمان و شاری هەمیشە خۆراگری کۆبانێ. ١/نۆمبەری/٢٠١٤ لەکاتێکدا بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێ نزیک دەبووەوە لە دوو مانگ، ١/نۆمبەر وەک ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ دیارییکرا، هەر بە ئەو هۆیەوە گەلی کوردستان لە چوار بەشی وڵات و هەموو جیهان بە چلاکی جۆرا و جۆر ئەو روژە مەزنە لە گەلی کورد و شاری کوبانێ و ئەو شەروانە دلیرانە پیروز دەکەن کە لە شاری کوبانێ هەماسەیان خوڵقاند و مێژویان بۆ خویان و شارەکەیان دروست کرد و بە شەو پەرستانی داعش و شمشیر بە دەستکانی ئیسلامیان گوت کە ئێرە وڵاتی ئازادیخوازانی کوردە و حوکمی سەحرا لە وڵاتی کوردان ناتوانێ حاکم بێت و حوکم بکات. ساڵی ٢٠١٤ ، پاش داگیرکردنی شاری موسڵ به ماوهیهکی کهم، چەتەکانی داعش ڕوویان له شاری کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و بە کوشتن و توقاندنی مروڤی کورد و کچ بە کویلە بردن بە نیاز بوون حوکمی ١٤٠٠ ساڵی پێشی سەحراکانی عەرەب لە سەر خاک و زیدی باب و باپیرانی ئێمە کوردان حاکم بکەن و ئەوان ببن بە خەلیفە و دەسڵاتداری وڵات و ئێمەش وەک بەردە کڕنوش ببەین بۆ خویان و ئەڵاکەیان. شەوپەرستانی داعش هەر لە سەرەتاوە، بە پشتیوانی دەوڵەتی فاشیسی تورک و ڕژێمەکەی ئەردۆغان، بە شێوەێکی زۆر دڕندانە و دوژمنکارانە کە هاوتای لە تەئریجدا کەمبووە هێرشیان کردە سەر شاری کوبانێ خۆراگر و هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوویان بەکارهێنا، کە لە سەربازگەکانی عێراق و دەوڵەتی تورکەوە بە رێبەری ئەردوغان بەدەستیان کەوتوبوو لە ئەو کات و ساتانەدا بوو کە دەوڵەتی ئاکەپە و ئەردۆغان و داودئۆغلۆ و دەوڵەتمەردانی دیکەی تورک لە سنوورەکانیانەوە چەپڵەیان لێ ئەدا و شاییان دەگیرا و ئەیانگوت کوبانێ کەوتوە و دەکەوێت . لەو سەروبەندەدا گەلی کورد و بەرپرسانی کورد لە روژئاوای وڵات و شەڕڤانانی کانتۆنی کۆبانێ لە وڵامی ئەردوغان و هابیرەکانیدا گوتیان کوبانێ هەرگیز نەکەوتوە و هیچ کاتێکیش ناکەوێت گەلی کورد زیندوە و قەت نامرێت . خەبات و گیانبازی هێزەکانی روژئاوای کوردستان لە شاری کوبانێ بوو بە هوی ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان بێنە دەنگ و هاوکاری نیزامی پێشکەش بکەن بە شەروانانی کورد لە روژئاوا بۆ تێکشکانی یەکجاری شەوپەرستانی سەحرا لە سەر خاکی کوردستان. ئەو بەرگریە کەم وێنەیەی شەڕڤانانی کورد، بەخێرایی لە سەرتاسەری جیهان دەنگی داێەوە و شەڕڤانی کۆبانێ بە گشتی و ژنانیان بە تایبەتی بوونە سمبولی قارەمانەتی و ئازادیی و بەرخۆدان و وەستانەوە لە دژی تاریکی و دڕندایەتی و کات نەبوو لە میدیاکان و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی وڵاتانی جیهاندا باسیان لێوە نەکرێت و ستایشی کورد و شەڕڤانەکانی ئازادی وڵاتی کورد و شاری کوبانێ نەکرێت. هاوڵاتیانی خوشەویست کوردستانیانی هێژا،ئەورۆ ئێمە لە کاتێکدا پی دەنێیینە سێییەمین ساڵیادی کۆبانێ، شەڕڤانانی کورد و یەپەگە و یەپەژە ڕەقە-ی پایتەختی تاریکپەرستانی سەحرایان لە داعش رزگار کردووە و ئاڵایی خۆیان و سەروەری شەروڤانانی ئازادی کوردیان تێدا هەڵکردووە،و ئەوا خەریکن دەسڵاتی ئازادی و دادپەروەری گەلێکی بندەست بە سەر هەموو ئەو ناوچانەدا حاکم دەکەن کە لە لاێەن تاریک پەرستانی داعشەوە داگیر کرابوو . بە هیوای ئەوەی لە زوترین کاتدا شاری دێرەزۆر لە باکوری سوریا رزگار بکرێت و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە بتوانێ ئامانجەکانی خوی بە باشی بپێکێ هەتاکوو دەنگی رەوای گەل و شەروانانی ئازادی باڵ بکیشێ بە سەر ئەو شار و گوندانەدا و گەلەکەی لە دەستی رێژیمی ئەسد و داعشی دڕندە بە دەستی بە هێزی گەلی کورد رزگاریان بێت. کوردستانیانی خوشەویست ،١ی نوامبر روژی یەکەمی جێژنی خاونکار جێژنی ئاینی یارسانەکانە و روژی سەرکەوتنی سولتان سەهاکە لە هەورامان بە سەر سوپای داگیرکەری ئیسلامی چیچەکدا و لە هەمانکاتا روژی کوبانێ روژی بەرخوەدان و هەماسە خوڵقاندنی ئەو کور و کچانەێە کە لە ژێر بیر و ئایدولێژیای رێبەری ناودار و کەم وێنەی کوردا رێزدار ئەبدولا ئوجەلان چون بەرەو پیری مەرگەوە هەتاکوو کوردستانێکی ئازاد و ئاوەدان بۆ کورد و کوردستانیان و نەوەکانی داهاتوومان دورست بکەن. ئێمە بە بۆنەی ئەم دو روژە گەورە و مێژوویەوە پڕ بە دڵ پیروزبایی دەکەین لە گەلی کورد لە هەر چوار بەشی وڵات و هەموو ئازادی خوازانی جیهان و سڵاو دەنێرین بۆ ئەو پێشەوا مەزنانەی یارسان و ئەو شەروانانەی کە بۆ پاراستنی خاک و وڵات و کرامەتی نەتەوەی کورد خویان کردە قوربانی و مێژوێکیان دروست کرد کە ئەورۆ ئێمە و هەموو مروڤێکی خاون هەست و ئازادی خواز شانازی پێوە بکەین. سەری رێز دادەنەوێنین بۆ ئەو مروڤە کوردانەی کە سادقانە مەرگیان هەڵبژارد هەتاکوو خاک و نیشتمان ئازاد بکەن و هیچ کات هازر نەبوون مل بۆ حوکمی رەشی دگیرکەری خاک و نیشتمان شور بکەن و بوونە میژوێک کە ئەورۆ نەک تەنیا گەلی کورد بەڵکو هەموو دنیا شانازیان پێوە بکات. سازمان یاری کورد ١.١١.٢٠١٧ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...