پەیامی سازمانی یاری کورد بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیروزی خاونکار

0
564

 

سەرەتا بە بۆنەی هاتننی جێژنی پیروزی خاونکار پیروزبایی دەکەین لە گەلی کوردمان بە گشتی و کومەڵگەی کوردی یارسان(کاکەیی)بە تایبەتی، ئاواتە خوازین کە نەزر و نیازی هەموو یارانی یاری لە دەرگای حەق قەبول بێت و خێر و پاداشتی ئەم روژانە کە رەگ و ریشەی لە باوەر و فەرهەنگی کوردەوە سەرچاوە  دەگرێ ببێتە هوی ئەوە کە  جارێکیتر شاهیدی یەکیەتی و نویکردنەوەی سۆز و پەیمان بین لە نێوان یارانی یاری بە مەبەستی زیندو راگرتنی ئەم ئەمانەتە مێژویە کە وەک گەوهەرێک پرشنگدار لە مێژو و ناسنامەی نەتەوەی کورد بۆمان ماوەتەوە  و بە یەکیەتی و یەکدەنگی ئەم ئەمانەتە پیروزە کە میراتی باب و باپیرانمانە بە بەرپرسیاریەتیەوە بە دەستی نەوەی نوێ و گەلی کوردستان و کومەڵگای کوردی یارسان بسپێریم بۆ پەرەێدانی ئەم باورە مهر و یەکتا پەرەستیە هەنگاوەلێک باش و بە کەڵک هەڵگریم.
هەڤاڵان یارانی خوشەویست،جێژنی خاونکار جێژنی ئاینی باوەردارانی یارسان (کاکەییە) کە ئەم جێژنە لە چواردەی مانگی قەمەری لە سەرەتای چلەی زستانی کوردی و لە ئابان مانگی خورشیدی و لە مانگی نوامبری میلادی بەرێوە دەچێت و لە نێوان یارسانەکان گرنگیکی زۆر تایبەتی هەێە لە بەر ئەوەی لە ئەم کات و ساتەدا  بوو کە سولتان سەحاک وێرای سێ لە یارانی توانیان بە پشت بەستن بە هێز و باوەری خویان لە شەرێکی سەخت و کەم وێنەدا لە بەرانبەر سوپای ئیسلامی چیچەک لە داوینی ئەشکەوتی مەرنوی هەورامان پیروز ببن و دوای ئەوە وێرای چەند کەسێکتر لە لە یاران و باوەردارانی بە وەفای یارسان لە هەورامان جەمی یارانیان بنیاد نا و رێ و رەسمی نهێنیەکانی ئاینی یاری بە شێوەێکی رەسمی و ئازاد لە نێو کوردستانیان کە پێشتر و هەتا ئەو کاتە بە دەستی سپاهی ئیسلامی شیعە و سونەوە داگیر و کپ کرابوو رابگەێنن هەتاکوو نماد و سیستمێک بۆ داهاتوو بە مەبەستی یەکیەتی و باوەر بە هێزی یەک گرتووی کورد(جەم) لە پێوەندی شورش و بەربەرەکانی و پیروزی بە سەرئەو دوژمنانەدا کە با ساڵان بوو هەموو مافێکیان لە کوردستانیان زەوت کردبوو بن.

.

ئەو ساڵ لە هاڵیکدا پێشوازی لە جێژنی خاونکار دەکەین کە دوژمنانی گەل و خاکی کوردستان سەرەڕای کیشەی نەتەوەیی،مەزهەبی.جغرافیایی و سیاسی کە بە یەکەوە هەیانبووە و هەیانە بۆ دژایەتی گەلی کوردستان دەستیان داوەتە دەستی یەک و لە هەر رێگاێکەوە بۆیان دەکرێ گەلی کوردستانیان خستوەتە ژێر فشاری سیاسی، نیزامی و ئابوری و لە ئەو رێگاێەوە بە نیازن وڵات و خاکی ئێمە بۆ ١٠٠ ساڵی دیکە بخەنە ژێر رکیڤی خویان.
جێگای داخە کە رێزەکانی گەلی کورد ،ئەورۆ لە هەر زەمانێک لاوزتر و پرش و بەڵاوترە و هێزە کوردستانیەکان هەتاکوو ئیستا بە هیچ رێگا چارەێکی گونجاو نەگەیشتون بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنان ،تەنیا لە بەر دەسڵات خوازی حزبی من و حزبی تۆ و دانیشتن لە سەر کورسی و دەسڵات  گەل و نیشتمانیان لە بیر چۆتەوە.
ئێمە کومەڵگەی کوردی یارسان و سازمانی یاری کورد جارێکیتر لە ئەم روژە پیروزەدا داوا لە نەتەوەی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین حزب گەرایی و ئەشیرەت گەرایی وەلا بنەن و بەرزتر و دورتر برواننە دوزی گەل و ئازادی نیشتمان کە ئاوات و ئامانجی هەموو گیانبەختکردوانی وڵاتە و بە یەکیەتی و یەکدەستی بەرەو کونگەرەی نەتەوەیی کوردستان هەنگاو بنیەن کە زامنی سەرکەوتنی گەل و نیشتمانەکەمانە و دیوارێکی ئاسینینە لە بەرانبەر دوژمنەکانمان لە ئانکاروە هەتاکوو تاران،دمشق و بەغداد
.
هەر هێز و لاێەنێک دریژە بە ئاژاوە و کێشە نانەوە بدات لە رێزەکانی نەتەوەی کورد،خەیانەتە بە خوێنی بە ناحەق رژاوی ١٨٢ هەزار ئەنفالی کورد پشت کردنە بە پێنج هەزار ژن و پیاو و منداڵی کورد لە شاری هەڵبجە کە لە چرکە ساتێکدا بە چەکی شیمیایی گیانیان بەخشی و روبەرو بونەوەی هەر هێزێکی کورد لە ئەم کات و ساتە هەستیارەدا لە بەرانبەر یەکتر خاێەنەتێکە  بە خوێنی ئەو پێشمەرگە و گریلا قارەمانانەی کە بە دڵێکی پاکەوە چوون بە پیری مەرگەوە هەتاکوو کوردستانێکی ئازاد بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیات بنیێن و گەلی کورد ئەو خەیانەتەیان لێ نابەخشێت.
کوردستانیانی خوشەویست،تەواوی گیانبەختکردوانی وڵات کە بە دەست داگیرکەران بێ گیان کران یەک پەیامیان هەبوو ئەویش یەکیەتی رێزەکانی کورد بوو ،شێخ سەعید پیران، پێشەوای کورد قازی محەمەد،مەلا مستەفای بارزانی،فوئاد مستەفا سولتانی قارەمان و سەرکردە،دکتر قاسملو جەستە  خوێنین و دکتر سادق شەرەفکەندی و هەموو ئەو رێبەر و پێشمەرگانەی بە دەستی تیروریستی کوماری ئیسلامی گیانیان بەخشی و رێبەری ناوداری نیشتمانەکەمان رێزدار مام جەلال تاڵەبانی چاوەروانیان لە گەل و پێشرەوەکانی کورد ئەوەێە کە ئەرکی ناتەواوی ئەوان تەواو بکەین ئەویش یەکیەتی و یەکرێزی نێوان کورد و کوردستانیانە.
رێبەرمان ئەبدولا ئوجەلان(سەروک ئاپو) لە پشتی دیوارە داخراوەکانی بەندیخانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە رێبەری ئەردخان بە ورەێکی پولاینەوە وەکوو شێر راوستاوە و لە ژورە تاریکەکانەوە روناکایی دەبینێت و جار لە گەڵ جار ئاموژگاری بۆ ناردوین و بانگەواز دەکات کە تەنیا رێگای سەرکەوتنی گەلی کورد بە سەر داگیرکەراندا یەکیەتیە و یەکیەتی کە دەتوانێت کوردەکان بە ئاوات و ئارەزوە دێرینەکان  بگەێنیت و لە کویلەتی و بندستی رزگارمان بکات و دوژمنەکانیش رورەش و داماو ببن لە بەرانبەر ئیرادەی بەرزی کورد ،کە واتە بۆ چی و بە چە هۆوێک ئەو پەیامانە بە هەند ناگرین و دایم لە فکری تواندنەوە و بەدناو کردنی یەکترین؟
لە کوتایی جاریکیتر ئاوەتەخوازین کە نەتەوەی کورد و یارانی یارسانی بە سەر لەوهە قەراردانی چوار ئەسڵی پاکی،راستی،نیستی و رەدا و پەیمان نوی کردنەوە لە گەڵ رێبەر و بیرمەنی ئاینی کوردان سولتان سەهاک شاهیدی یەکیەتی و یەکدەنگی گەلی کوردستان بین،و هیوادارین کە گەلی کوردستان بە ئەم شێوەێە باوشی خویان بۆ یەکتر بکەنەوە بێ جیاوزی فێکری ،ئاینی و سەلیغەیی هەتاکوو هەموومان بتوانین بە بیر و بۆچوونە جیاوازەکانمانەوە لە ژیر سێبەری یەک ئاڵا و لە کوردستانێکی ئازاد و ئاباد بهەسینەوە و رێز لە مافی سیاسی و ئینسانی یەکتر بگرین.

خاونکارتان پیروز و شاد و بەختەوەر بن .

سازمانی یاری کورد (یارسان)