سازمانی یاری کورد هێرشی هاوبەشی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سهر كوردستان محكوم دهكات تشرینی یهكهم 21, 2017 0 186 FacebookTwitterPinterestWhatsApp خەڵکی خەبەتگیری کوردستان هاونیشتمانانی تێکوشەر ناوەندە جیهانیەکان گەلانی مروڤ دوست ماوەی چەند روژە هێزە داگیرکەرەکانی عەرەبی ئیسلامی بە پێش چاوی هەموو دنیاوە ئەم جارەیان بە ئاڵای حسەینی کوری عەلی و لە ژێر فەرمانی حوکمرانانی شیعەی عێراقی و بە هاوکاری مەلاکانی ئێران و فاشیستەکانی تورکیا بە هێزیکی زۆرەوە هێرشێکی دڕندانە و دوژمنکارانەیان کردوەتە سەر خاک و نیشتمانەکەمان لە باشوری کوردستان و دوێنە لە ژێر ناوی داعش و بە عەلەمی (ئاڵای) رەشی لا ئیلاهە ئیلەڵا و ئەورۆ لە ژێر ناوی حەشد و بە عەلەمی سەوزی یا حسەین هەتاکوو ئێستا دەیان هاوڵاتیانی ئێمەیان لە سەر زێد و ماڵ و هاڵی خویان کوشتوە و بە هەزاران کەسیش لە ماڵ و مڵکی خویان بە دەستی شومی داگیرکەرانی ئیسلام ئاوارە بوون و ماڵەکانیان بە دەستی تاریکپەرستانی عەرەب روخێندراون و زیانێکی زۆریان بەر کەوتوە تەنیا لە بەر ئەوەی ویستویانە لە رێگای ئاشتیانەوە بە ماف و ئازادی خویان بگەن کە بە دەیان ساڵە لە لاێەن چوار وڵاتی ئێرانی.عێراقی،تورکی و سوری و سێ نەتەوەی فارس ،تورک و عەرەبەوە لیان زەوت کراوە بگەن. ئهو جینایهت و هێرشه درندانهیهی دەوڵەتانی عێراقی،تورکی و ئێرانی ئیسلامی بۆ سهر خاک و خەڵک و نیشتمانەکەمان و سهركوتی بێ بهزییانهی ئەو دەوڵەت و نەتەوانە بۆ سەر گەلی کوردمان لە باشور كردهوهیهكە پێچهوانهی ههموو بنهما مروڤیەکانە و له چوارچێوهی پیلانی هاوبەشی دەوڵەتانی داگیرکەری ئیسلامی ئێرانی، تورکی و عێراقی بۆ دهست راگهیشتن به هەموو خاکی کوردستان و ناوچهكه و ئاوهڵه بوونی رێگهی زهمینی بۆ پێوهندی به هێزیان دژی گەل و نیشتمانەکەمان و زهربهتدان له ئیرادهی گهلی كورد له هەر چوار بەشی وڵات. سازمانی یاری کورد (یارسان) زۆر به توندی هێرشی هێزهكانی عێراقی عەرەبی ئیسلامی و پاسدارانی ئێران و دەوڵەتی تورک بۆ سهر ههرێمی كوردستان مهحكوم دهكات و داوا لە سەرجەم کوردستانیانی خوشەویست دەکات کە رێزەکانی نێو ماڵی کورد بپاریزن و دەستی تاوان بۆ هیچ لاێەنێک و کەسایەتیکی کورد درێژ مەکەن کە ببێتە هوی لێک تەرازانی رێزەکانمان و دوژمنان بتوانن بە قازانجی خویان سودی لێ وەر بگرن. ههر بهو بۆنهوه سازمانی یاری کورد داوا له ولاتانی خاوهن هێز و نهتهوهیهكگرتوهكان و هێزهكانی هاوپهیمانان دهكات سنوورێك بۆ هێرشی نارهوای هێزه جینایهتكارهكانی رژیمەکانی عێراق ،ئێران و تورک دابنیەن کە رێز لە ماف و ئازادی خەڵکی کوردستان بگرن و هەوڵ نەدەن لە ئەوە زیاتر ئاڵای ئەڵا و ئەکبەرەکەیان بە سەر ماڵ و خاکی ئێمەدا بەرز بکەنەوە و لە ژێر ئەو ئاڵاێە ماڵمان لێ کاول بکەن و لە زێدی خومان وەک میوان ژیان بە سەر بەرین ماڵ لە خاون ماڵ حەرام بکرێت و ئەوانیش ئاخا و سەروەر بن. سازمانى یاری کورد (یارسان) ٢١ ئوکتوبری ٢٠١٧ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...