كاكه‌ییه‌كان(یارسانه‌كان) نیگه‌رانن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان…! ئه‌یلول 18, 2017 0 530 FacebookTwitterPinterestWhatsApp ئه‌م ئاینه به نه‌ته‌وه كوردن و كتێبی پیرۆزیان سه‌رئه‌نجام ه ، شوێنی خوداپه‌ره‌ستیان جه‌مخانه یه هه‌روه‌ها زمانی تایبه‌ت به خۆیان گوران یان ماچۆیه. په‌ێڕەوانی ئەم ئاینه بەهیچ چەشنێک هێرش ناکەنە سەر هیچ ئاین و ئاینزایەکی دیکە، لەهەمانکاتیش دا دینێکی ئەوەندە ئازادانەیە کە باسی داگیریکردن و تاڵان‌کردنی هیچ دینێكی دیکە ناکات……. دینکە باس لە پەرەپێدانی خۆیی ناکات…. بەواتایەکی دیکە بەسەر خەڵکی دیکەی دا ناسەپێنرێت. یارسان كاكه‌یی ، ئه‌هلی هه‌ق كه ده‌كاته یه‌ك واتا ، په‌یڕه‌وانی ئاینی ، یارسان مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌و بۆ پێش زایین به سه‌دان ساڵ. له باشوری كوردستان له ناوچه‌كانی خانه‌قین، كه‌ركووك، مووسڵ، مه‌ندلی ، سلێمانی، هه‌ولێر، ژماره‌یان نزێكه‌ی 250،000 بۆ 300،000 كه‌س ده‌بێت. له 2003 به دواوه كوشتن و ڕاگواستنی به به‌رنامه‌دارێژراو دژی كاكه‌كییه‌كان (یارسانه‌كان) كراوه هێشتا ده‌كرێت. نامه فڕێدان ناو ماڵی كاكه‌ییه‌كان (ته‌هدید كردن به كوشتن‌یان) دانانی ناوی گه‌نجه كاكه‌ییه‌كان به لیست له سه‌ر دیواری مزگه‌وتی ته‌وحید له عروبه‌ی شاری كه‌ركوك و ده‌ستنیشانكردنیان بۆ كوشتن. كوشتنی 30 – 35 له كه‌ركۆك 2003 هه‌تا 2007 هه‌ڵاتنی نزیكه‌ی 100 ماڵ له كه‌ڕكوك-عروبه ، له نێوان 2003 بۆ 2007. هه‌روها ته‌قاندنه‌وه‌ی گوندی وه‌رده‌ك ( سه‌ر به پاریزگای مووسڵ) له ساڵی 2009 ، لۆریه‌ك ته‌قیه‌وه له ناو گونده‌كه 21 كوژر، 70 كه‌س بریندار بوو، ڕوخاندنی به‌شێكی زۆر له خانوه‌كانی گونده‌كه له لاین تیرۆرستانه‌وه، وه ده‌یان نموونه‌ی دیكه هه‌ن له‌سه‌ر خۆراگری كاكه‌ییه‌كان له باشوری كوردستان. جگه له‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی ته‌كفیر ده‌كرێن له لایه‌ن چه‌ندین پیاوانی ئاینی ئیسلامی. ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كانی كاكه‌ییه‌كان : باوه يادكار، شاه هياس، پير دسته و‌ر، سى ملكه له 2014 ،ته‌قاندنه‌وه‌ی 100خانوو له. 2015دا له‌كوڵه‌بۆر ، گه‌زه‌كان ، توله‌به‌ند ، وه‌رده‌ك ، كه‌به‌رلوو، سووتاندنی گونده‌كانی كوڵه‌بۆر ، گه‌زه‌كان ، توله‌به‌ند ، وه‌رده‌ك له 2016.05.26. سووكایه‌تی پێ كردن و میناشكێنی به‌رانبه‌ر به كاكه‌ییه‌كان یه‌كێك له‌و زوڵما‌نه‌یه كه كاكه‌ییه‌كان (یارسانه‌كان ) ڕووبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه ، به‌رنامه‌دارێژیه بۆ ته‌حریف كردنی ده‌قه ئاینیه‌كانه له په‌رتووكه پیرۆزه‌كانی یارسانی بۆ لكاندنی ئاینی كاكه‌ی( یارسان) به ئاینێكی دیكه‌وه. ئه‌وه‌ی شاینی باسه تۆقاندن ،ڕاوه‌دونان و كوشتن به به‌رنامه به ناو ناتۆره‌ی جیاواز (وه‌كو گروپ) به‌ڵام به یه‌ك مه‌به‌ست ( له‌ناوبردنیان)، كه له ئاكامدا ناچار ده‌بن هه‌ڵبێن و ئاینی خۆیان بشارنه‌وه یان ئاینه‌كه‌یان بگۆرن یاخود شێواندن ،سووكایه‌تی ، تێكدان و گۆرینی ده‌قه پیرۆزه‌كان به به‌رنامه‌ڕێژی له لاین چه‌ند لایه‌ن و كه‌سانێكه‌وه به مه‌به‌ستی ته‌مومژاویكردنی په‌یڕه‌وه‌كه له ئاكامدا دووبه‌ره‌كی ده‌خه‌نه نێویانه‌وه به‌ره‌و لاوزبوون ده‌یانبه‌ن. چه‌ندین جار هه‌وڵی گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان كردوه بۆ ده‌سه‌لاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ته‌نانه‌ت داوای بینینی رێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن. كه‌چی ئه‌وه‌ی جێگای باسه هه‌تاوه‌كو ئه‌مرۆ هیچ جۆره گرنگیه‌كیان پێ نادرێت له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. هیچ رۆلێك نه‌دراوه به كاكه‌ییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی كردنی خۆیان به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵ ده‌درێت بۆ دابه‌شكردنیان. كاكه‌ییه‌كان (یارسانه‌كان) دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌مه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه به تایبه‌ت له‌م ساته وه‌خته‌دا كه هه‌نگاو به‌رو ده‌وڵه‌تبوون ده‌نات به‌ڵام فه‌رامۆشكردنیان جێگای گومان وه نیگه‌رانی دروست كردوه ، زۆربه‌یان ده‌ڵێن هێشتا نه‌بووین به ده‌وڵه‌ت ئێمه پشتگوێ خراوین جا ئه‌گه‌ر ببین به ده‌وڵه‌ت چ ده‌بێت. گه‌نجێكی كاكه‌یی (یارسانی) ده‌ڵێت : كاتێك ته‌ماشای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان ، هه‌ست ناكه‌م منیش پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاته‌بم. ئه‌وه‌تا له لیژنه‌ی ریفراندۆمدا هیچ كه‌سایه‌تیه‌كی كاكه‌یی تێدا نیه ، جا ئه‌گه‌ر له‌بیر كرابێتان یان به مه‌به‌ست بێت جێگای گومانه. ته‌نانه‌ت له‌بانگه‌شه‌كاندا ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌مم پێكهاته‌ی كاكه‌یی (یارسان) دیارنیه. ده‌بێت ئه‌م پرسیاره وڵام بدرێته‌وه : تاكه پێكهاته‌ی كوردستان فه‌رامۆش كرابێت كاكه‌ییه‌كانه (یارسانه‌كان)…..بۆ؟ شاهۆ كاكه‌یی Share this:FacebookXLike this:Like Loading...