کۆبونەوەی کاکەیەکانی(یارسان) باشوری کوردستان هەنگاوێکی گرنگ و پێویست ئهیلول 8, 2017 0 362 FacebookTwitterPinterestWhatsApp « یاران مەر ئەوسا تەیمور دڵشاد بوو ئازادی مەخلوق دادرەسی داد بوو» کومەڵگەی کوردی یارسان کە زیاتر نیشتەجێ باشوور و روژهەڵاتی کوردستانن هەڵگری بیر و باوەرێکن بە ناوی یارسان و دواکەوتووی رێبەری زانا و بە توانای کوردانن واتە سولتان سەحاکی مەزن کە توانی ئاینی کوردان لە بەرانبەر داگیرکەران بپارێزێ و وەک نرخێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ گەلی کورد و یارانی سان سەحاکی بە جێ بێڵێ. ئەورۆکەش یارانی سان سەحاک کە بە یارسان و کاکەیی ناسراون نیشتەجێ ئەو ناوچانەن لە کوردستان کە زۆرترین کێشەی لە سەرە و بە درێژایی مێژوو شوێنی رمبازێنی داگیرکەران بووە و ئێستاکەش دوژمنان بە شێوازی جوار و جور هەرەشەی لە ناو بردن لە کوردانی یارسان دەکەن و مافی ژیانیان لێمان ساندوە و لە ماڵی خۆمان بوینە میوان. وا ئەبینین دوای ساڵیانێک ئەزموونی تاڵ و هەرەشەی قڕ کردنی یارانی سان سەحاک لە چوار گۆشەی وڵات ئەوا قوتابیانی پیری گەورە و ناودار ئەدنان ئاخا و تێکوشەری ناسراوی وڵاتەکەمان کاکە فەلەکی نەمر خەریکن رێگا چارەێک بۆ نێو ماڵی یارسان بدوزنەوە و دەنگی یاریەکان بکەنە یەک. من پێم واێە کە ئێمە کوردانی یارسان سەرەڕای پێوەندی رێکخراوەیمان بە هێزە کوردستانیەکانەوە وەک یارسان زۆر پێویستە ناوەندێکی بریاردانمان هەبێت تەنیا و تەنیا بۆ پێشخستن و گەێاندنی دەنگی یارسان و داخوازیەکانی کومەڵگەی کوردی یاری بە هەموو دنیا و چی دیکە چاومان لە دەستی ئەم ئەو نەبێت بە خێری خۆیان یارماتیکمان بکەن. یەک دەنگی و یەک رەنگی یارانی سان سەحاک و یەکیەتی رێزەکانی کاکە و کاکەیی وا لە دوژمنان و دۆستانمان دەکات کە خویان روژانە لە درگای ماڵەکانمان بدەن داوای یارمەتی و پشتیوانی لە ئێمە بکەن و ئێمەش دەتوانین خۆمان دەست نیشان بکەین کە خوازیاری چە حەق و مافێکین. من وەک تاکێکی یارسانی دەست خوشی دەکەم لە یارانم لە باشوری وڵات کە بە ئەرکی نیشتمانی و ئاینی خۆیان هەستاون و لە هەوڵی رێک خستنی ناو ماڵی یارساندان و دڵنیاشم کە ئەرکێکی قورسی نەتەوەی و نیشتمانیان لە سەرە . بە ئەو هیواێەم کە لە زوترین کاتدا لە کونفرانسێکی گشت گیردا ناوەندیکی بریاردان دورست بکەن ببنە روناکایک بۆ هەموو کومەڵگای کوردی یارسان و یاریەکان لە پرژ و بەڵاوەیی رزگار بکەن ئێمە نامانهەوێ چی دیکە کوردی رەسن بین و هیچ مافێکمان نەبێت لە نێو ماڵ و وڵاتی خۆمان . لە گەڵ داوای سەرکەوتن بۆتان عەلی فەزڵی کەواڵی Share this:FacebookXLike this:Like Loading...