ڕاگه‌یاندراوی کومیتەی ناوەندی یاری کورد سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ناوچەی باڵه‌کایه‌تی
بە پی ئەو ڕاگەیندراوانەی کە لە مێدیا فەرمیەکانی کوردستانەوە بەڵاو بۆتەوە ئێواره‌ی هه‌ینی، ٢٥ی .٨. ٢٠١٧، له ئاکامی کێشه‌یه‌ک لە نێوان بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی گونده‌ژۆر له قه‌زای چۆمان و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌دا، به‌داخه‌وه دوو که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و گونده کە کادیر و ئەندامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانن بونەتە قوربانی و گیانیان ل له ده‌ست داوە و چه‌ند که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. ڕووداوێک که بووه هۆی په‌ره‌ئه‌ستاندنی گرژی و نائارامی له ناوچەی چومانی باشوری کوردستان.
ئێمە پێمان واێە که ئه‌م ڕووداوه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، لە سەر ئەو باوەرەین کە په‌نابردن بۆ چه‌ک له لایه‌ن هه‌ر کەس و گروپێکەوە ڕوو به خەڵکی ئه‌م ناوچەێە ، به کارێکی ترسناک ده‌زانین و پێویسته به شێوەک لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بکرێ که پێش به دوبارە بوونەوەی روداوێکی له‌م چه‌شنه بگیرێ کە بە قازانجی هیچ لاێک نیە جگە لە ئاژاوە نانەوە و دوبەرەکی دورست کردن لە رێزەکانی گەلەکەمان.
کومیتەی ناوەندی یاری کورد وێڕای سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانییه‌کان و خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانە، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شمان لە خەڵکی ناوچەکە و هێزە تێکوشەرەکەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هه‌یه که بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا که نەتەوەی کورد بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی پێیدا تێده‌په‌ڕێ با دوژمنانی کورد لە سەرەوەی هەموویان کوماری ئیسلامی ئێران نه‌توانن درز بخەنە ناو ریزەکانی گەلە بەش مەینەتەکەمان با یارمەتیدەر بن هەتاکوو دۆخەکە ئارام بکرێتەوە و رێگا نەدەن دوژمنانی نەتەوەکەمان لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن و برایەتی سەدان ساڵەی باشور و روژهڵاتی وڵاتەکەمان تێکبدەن .