دیداری نوێنەری یاری کورد لە وڵاتی نورویژ لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاب 24, 2017 0 171 FacebookTwitterPinterestWhatsApp ئەورۆ رێکەوتی ٢٤.٨.٢٠١٧ ئەڵماس مەحمەدی چالاکی یارسانی و ئەندامی رێکخراوی یاری کورد لە دانشگای (زانکوی)ترومسۆ چاوی کەوت بە ئەسپەن بارتە ئەیدە وەزیری دەرەوەی پێشوتری وڵاتی نوروژ و کاندیتاتوری حزبی کاری نوروێژ بۆ وەزیری درەوە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو وئانیکن هویتفێلت وەزیری کاری پێشوتری نوروێژ و بەرپرسی ئێستای کومیتەی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری وڵاتی نوروژ. لە دیدار و چاو پێکەوتنەکە رێزدار ئەڵماس مەحمەدی تیشکی خستە سەر رفراندوم لە هەریمی کوردستان و روڵ و گرنگی پشتیوانی وڵاتی نورویژ بۆ سەربەخوی کوردستان . تەورێکی دیکەی دیدارەکەی رێزدار ئەڵماس مەحمەدی لە گەڵ ئەو دو بەرێزە کێشەی کوردە یارسانەکان بوو لە وڵاتی ئێران و هەریمی کوردستان. ئەڵماس مەحمەدی باسی لە ئەو زوڵم و زۆرانە کرد کە لە لاێەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دژی یارسانەکان جێبەجێ دەکرێت و یارسانەکان لە ژێر سێبەری ئەو رژیمە وەک کورد لە مافی نەتەوایەتی بێبەش کراون و وەک یارسانیش لە مافی ئاینی و ئینسانی بێبەشن . رێزدار ئەڵماس باسی لە کوچی بە کومەڵی یارسانەکان کرد لە زێدی خویان ،بە هیوای ژیانی باشتر و داوای لە ئەو بەرێزانە کرد کە ئاورێک لە کەیکسی پەنابەرانی کوردی یارسانی بدەنەوە و یارمەتیدەریان بن بۆ ئەوەی توشی کارەساتی زیاتر نەبن. رێکخراوی یاری کورد کومیتەی نوروێژ ٢٤.٨.٢٠١٧ Espen Barth Eide leder utenriks og forsvarskomiteen Anniken Huitfeldt Share this:FacebookXLike this:Like Loading...