دیداری نوێنەری یاری کورد لە وڵاتی نورویژ لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە

0
372
ئەورۆ رێکەوتی ٢٤.٨.٢٠١٧ ئەڵماس مەحمەدی  چالاکی یارسانی و ئەندامی رێکخراوی یاری کورد لە دانشگای (زانکوی)ترومسۆ چاوی کەوت بە ئەسپەن بارتە ئەیدە وەزیری   دەرەوەی پێشوتری وڵاتی نوروژ و کاندیتاتوری حزبی کاری نوروێژ  بۆ وەزیری درەوە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو وئانیکن هویتفێلت
وەزیری کاری پێشوتری نوروێژ و بەرپرسی ئێستای کومیتەی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری وڵاتی نوروژ.
لە دیدار و چاو پێکەوتنەکە رێزدار ئەڵماس مەحمەدی تیشکی خستە سەر رفراندوم لە هەریمی کوردستان و روڵ و گرنگی پشتیوانی وڵاتی نورویژ بۆ سەربەخوی کوردستان .
تەورێکی دیکەی دیدارەکەی رێزدار ئەڵماس مەحمەدی لە گەڵ ئەو دو بەرێزە کێشەی کوردە یارسانەکان بوو لە وڵاتی ئێران و هەریمی کوردستان.
ئەڵماس مەحمەدی باسی لە ئەو زوڵم و زۆرانە کرد کە لە لاێەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دژی یارسانەکان جێبەجێ دەکرێت و یارسانەکان لە ژێر  سێبەری ئەو رژیمە  وەک کورد لە مافی نەتەوایەتی بێبەش کراون و وەک یارسانیش لە مافی ئاینی و ئینسانی بێبەشن .
رێزدار ئەڵماس باسی لە کوچی بە کومەڵی یارسانەکان کرد لە زێدی خویان  ،بە هیوای ژیانی باشتر و داوای لە ئەو بەرێزانە کرد کە ئاورێک لە کەیکسی پەنابەرانی  کوردی یارسانی بدەنەوە و یارمەتیدەریان بن بۆ ئەوەی توشی کارەساتی زیاتر نەبن.
رێکخراوی یاری کورد کومیتەی نوروێژ

٢٤.٨.٢٠١٧

Espen Barth Eide
leder utenriks og forsvarskomiteen Anniken Huitfeldt

almas 1almas 3