پەیامی یاری کورد بۆ پرسی رفراندوم و سەربەخوی وڵات

0
255

رفراندوم و سەبەخوی

گەل و خاکی کوردستان بە دەێان ساڵە بێ ویستی خوی لە نێوان چوار وڵات و سێ نەتەوی دڕندە دابەش کراوە و هەموو سامانی وڵاتی کوردان لە لاێەن وڵاتانی داگیرکەری ئێرانی،تورکی،سوری و عەراقیەوە بە تاڵان براوە و شار و وڵاتی خویاننیان پێ ئاوەدان کردوە و بە هەموو شێوەێک دژی وڵات و گەلی ئێمە دوژمنکاریان ئەنجام داوە و تانانەت چەکی قەدەخە کراویشیان بە سەر خاک و وڵاتی ئێمەدا باراندوە.
داگیرکەرانی فارس ،تورک وعەرەب بۆ تواندنەوەی نەتەوەی کورد و سرینەوەی فەرهەنگ و داب و نەریتی باب و باپیرانمان هەوڵی سرینەوەی مێژوی سەدان ساڵەی ئێمەیان داوە و لە خوێندن بە زمانی شیرینی خومان بێبەشیان کردوین و هیچ مافێکی سیاسی و ئنسانیان بە ئێمە رەوا نەبینیوە  و ئەگەر روژێک لە روژان دەنگمان هەڵبریبێت و داوای سەرەتایترین مافی ئنسانیمان کردبێت ئەوان بە گولە و پەتی سێدارە وڵامیان داوینەوە.

گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانێ وەک هەموو مروڤێکی کوی زەوی مافی سیاسی و ئینسانی هەبێت بە دەێان و سەدان ساڵە لە بەرانبەر فاشیسترین رێژیمەکانی سەردەم و دەسڵاتدارانی فارس،تورک و عەرب خەباتی کردوە و کوڵی نەداوە و لە ئەو پێناوەش بە هەزاران سەرداری کورد گیانی  شیرینی خویان پێشکەش بە خاک و نیشتمان کردوە.

ئەوروکەش گەلی کورد بە تێکڕا هازرە گیانی خوی فیدای ئاڵای پیروزی کوردستان و  سەربەخوی و  ئازادی وڵاتە داگیر کراوەکەی بکات بە مەرجێک کە هەنگاوی جدی و کرداری لە پێناو ئەو ئامانجە پیروزە بنێردرێت.

وەک هەموو مروڤێکی بە هەست و ئازادی خواز شاهیدی روداوەکانی کوردستان بووە و هەن لە کەس شاراوە نیە کەهیچ نەتەوەێک بە قەد کورد خەباتی نەکردوە و قوربانی بە نرخی بۆ سەربەخوی و ئازادی کوردستان  نەداوە ،بەڵام مێژوی تاڵی سیاسەتوانانی کورد و شەری نێوخوی و براکوژی و ناتەبایی نێوان پێکهاتەکانی کورد ئێمەی لە لە سەربەخوی وڵات و ئازادی یەک جاری دور خستوەتە و ئاواتی بە دوڵەت بوون و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کنار ئاڵای وڵاتان لە نەتەوە یەکرتوەکان کردوەتە ئۆخەی بۆمان.

هانیشتمانانی خوشەویست خەڵکی بە شەرەفی کوردستان  ئەوروکە ئێمە شاهیدی ئەوەین کە دەوڵەتانی ئێرانی و تورکی بە ئارەزووی خویان لە سەر خاکی کوردستان دەسورینەوە و زۆرێک لە هێزە کوردیەکانی ئێمە راستەوخۆ  یان ناراستەوخۆ سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە دوژمن بە کوردانە پەیرەو دەکەن هەر ئەو پێوەندیە ناسالمانە وڵات و گەلئ ئێمەی توشی دوبەرەکی و ناتەبایی کردوە و چوکی پێ داوین،

هیوادارین کە هەموو هێز سیاسیەکانی کوردستان لە ئەم بارودوخە نالەبارەی ئێستای روژهەڵاتی ناوین  کە بۆتە هەلێکی زێرین بۆ کورد و دڵی داگیرکەرانی خستوەتە لەرزەوە و خەریکە ئاواتی سەدان ساڵەی پەنجا میلیون کوردی بەش خوراو بێتە دی بۆ رزگاری یەک جاری نەتەوکەمان و سەربەخوی وڵات کەڵک وەر بگرن بۆ تانیا جارێک پشت لە دوژمن بکەن و واز لە هاوکاری کردنیان بێنن و ناکوکیە نێخۆیەکان وەلا بنیەن و  دەستی برایەتی و کوردانە بۆ یەکتر درێژ بکەن و دەست لە نێو دەست بۆ سەربەخۆی وڵاتەکەمان تێبکوشن و بەرژەوەندی حیزبی و تاکە کەسی و دەسڵات خوازی و کورسی وەلا بنیەن  هەتاکوو ئاواتی شەهیدانمان کە مافی دیاری کردنی چارەنوس و سەربەخوی وڵاتە بێتە دی و کوردستان بۆ هەمیشە لە داگیرکاری رزگاری بێت و ئێمەش وەک هەموو مروفگەلی سەر زەوی هەناسەێکی ئازاد هەڵمژین و وڵاتی خومان بە ئازادی و ئاوەدانی ببینین و چیدکە لە سەر خاکی خومان میوان نەبین. 

ئێمە پێشوازی گەرم دەکەین و پشتیوانی خومان دەردەبرین بۆ هەر هەنگاوێکی کرداری بۆ رفراندوم لە پێناو سەربەخوی وڵات بە شەرتێک  پێش راپرسی و هەنگاو هاویشتن بۆ مەبەستی دیاریکراو دەنگەکان بکەینە یەک دەزگا شەرعیەکانی وڵات وەک پەرلمان بخرێتە کار و هەموو لاێنەکان رازی بکرێن بۆ بریاردان لە چارەنوسی وڵات، هێزی چەکداری کورد بکرێنە یەک شەوراێکی سەربەخۆ لە هەموو تێکوشەرانی کورد بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکە پیروزە دابمەرزرێت بۆ ئەوەی متمانەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کومەڵگای کوردەواری بە دەست بێنێت هەتاکوو ئەو ئەرکە پیروزە بە نیوە چڵی نەمینێتەوە  و ئامانجەکانی بپێکێت .

دڵنیان هەر کەس و لایەنێک بە دڵسوزیەوە بە پیری ئەو ئەرکە پیرۆز و نەتەوەی و نیشتمانیەوە بچێت، بۆ هەتا هەتاێە ئەبێتە تاجە گوڵینەی سەر هەموو ئەویندارانی خاک و وڵات و ناوی بە چاکە و سەروەر لە مێژوی کوردا تۆمار دەکرێت.

سڵاو لە کورد سڵاو لە کوردستان

بژی ئازادی بژێ سەربەخوی

کومیتەی ناوەندی رێکخراو یاری کورد یارسان

١٤.٦.٢٠١٧