بەشداری رێکخراو یاری کورد لە پرسەی کاک نەوشیران سەرکردە

0
629
روژی ٢٥مەی کومیتەی نوروێژی یەکیەتی نیشتمانی  کوردستان و کومیتەی بزوتنەوەی گۆران لە وڵاتی نوروژ کۆریادێکیان بۆ سەرکردەی بە ناو و دەنگی نیشتمانەکەمان کاک نەوشیروان مستەفا ئەمین بەرێوە برد کومیتەی رێکخراو یاری کورد لە وڵاتی نوروێژ بەشداری ئەو پرسە و ماتەمینە بوون و پەیامی یاری کورد لە لاێەن رێزدار کاک عەلی فەزڵی ئەندامی رێبەری رێکخراوەکەمانەوە پێشکەش کرا.دەقی پەیامی رێکخراو یاری کورد

بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروان مستەفا
 بەڕێزان جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان

بە بۆنەی کۆچی دوایی خەباتگێڕی رێگای رزگاری کورد و کوردستان ، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، کاک نەوشیروان مستەفا ئەمین، لە لایان رێکخراو یاری کورد، بە گەرمی سەرەخۆشییتان پێشکەش دەکەین و هاوبەشی خەمتانین

کاک نەوشیروان تووی دێمکراسی لە کوردستان چاند و ماڵ ئاوایی لێ کردین.

کاک نەوشیروان مستەفا ئەمین رێبەر و دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆران لە هەرێمی کوردستن  و سیاسەتمەدار،،پارتیزان، ماف ناس،مێژوو نوس و روناکبیر و خوڵقێنەری ئاڵو گورە گەورەکانی گۆرەپانی واڵتەکەمان بوو.

دوای ساڵیانێک شۆرش لە سەردەمی نەمر مەال مستەفا بارزانی لە کاتێکدا رێزدار کاک نەوشیروان لە وییەن پێتەختی واڵاتی ئوتریش قوتابی دکتورای حقوق بوو لە گەڵ بانگەوازی سەرکردەی دیاری نیشتمانەکەمان رێزدار مام جەلال بۆ دامەزراندنی یەکیەتی نیستمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٦گەراێەوە کوردستان و لە ئەو سەردەمەوە بۆ ماوەی ٢٨ ساڵ هەواڵ و دوستی نزیکی مام جەلال و جێگری یەکمی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بوو.

راپەرینە مەزنەکەی باشوری کوردستان و چەخماخەی راپەرین لە رانیە دژی رێژیمی سەدام حسەین بە رێبەری کاک نەوشیروان مستەفا بوو کە دەزگای داپڵوسێنەری بەعسی لە کوردستان تار و مار کرد و گەلی کوردیش لە ئەو بەشەی وڵات توانی هەناسەێکی ئازاد هەڵمژێ.

 کاک نەوشیروان لە ساڵی ٢٠٠٦ لە یەکیەتی نیشتمانی جودا بووەوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بزوتنەوەی گۆرانی بونیاد نا و هەتاکوو ئەو رۆژەی چاوی لە سەر یەک دانا دژی گەندەڵی و دەسڵات خوازی لە هەریمی کوردستان بوێرانە خەباتی کرد و کوڵی نەدا.

کاک نەوشیروان بە ڕادەێک لای نەتەوەکەی و هاوسەنگەرانی خوشەویست و گەورەێە وا ئەبینین کە نەتەوەی کورد بە گشتی و هاوسەنگەرەکانی لە رێزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران بە تایبەتی بۆ کوچی ناوەختی ئەو رێبەرە گەورەیەی نیشتانکەمان خەمبارن و لە هەموو شوێنێک پرسە و ماتەمینی بۆ دەگیرن.

ئێمە مێژووی درەوشاوەی خەبات و تێكۆشانی دوورودرێژی کاک نەوشیروان سەرکردەی گەورە و بە توانای گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین و بە چاوی رێزەوە سەیری خەباتی بێوچانی کاک نەوشیروان دەکەین.

 بۆ ئەو کۆستە جەرگبڕە،جارێکیتر هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی یەک بە یەکتان دەکەین، ماڵئاوایی کردنی ئەم رۆڵە هەڵکەوتووەی گەلەکەمان بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین بۆ  خاک و نیشتمانەکەمان کە قەرەبوو نابێتەوە.

یادی کاک نەوشیروانی سەرکردە و هەموو گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان بەرز و بەرێز بێت.

رێکخراو یاری کورد ٢٥.٥.٢٠١٧