روانگەێ هما عەسکەری چالاکوانێکی کورد سەبارەت بە وتووێژی مستەفا هجری لە گەڵ تلزیونی رووداو

0
416
بینەران و خوێنەرانی بەرێز ئەم کاتەو هەموو کاتێکتان شاد.
ئەمرۆ رێکەوتی ١٧.٥.٢٠١٧ هەر وەکوو هەمیشە تەلەفزییۆنەکەم کردەوە تا هەواڵەکانی کوردستان و بە تایبەتی دەنگدانەکانی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات بزانم و بزانم دەنگوباسەکان چۆن دەگوزەرێت، بینیم بەرێز کاک مستەفای هیجری سکرتێری حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران میووانی کەناڵی روداوبوو سەبارەت بە روداوەکانی ئێران و کوردستان کە ئێستا خەڵکی زۆر سەرقاڵی دەنگدانەکانن .منیش وەکوو هەموو کوردێکی خاوەن هەست و سۆزی دانیشتووی تاراوگە. دانیشتم تا گوێبیستی ووتەکانی بەرێز هیجری بم بەرێزیان زۆر شتیان ووروژاندو تاو توێ کرد بەڵام ووتەکانی بەرێزیان تەنیاو تەنیا ئاماژە پێکردن بوو بە کوردە سوونەکان و ناوی کوردە یارسانیەکان و کوردە شیعەکانی نەهێنا کە ئیلام و کرماشان زۆربەیان کوردی ڕەسەنی ئەو ناوچانەن و بە بێ هاو دەنگی ئەوان کوردستانی رۆژهەڵات دەنگێکی ئەوتۆی نابێت، تێبینی کردن و زەق کردنەوەی ئایینی لەم کاتەدا هیچ قازانجێکی نیە بگرە دوو بەرەکی و ناکۆکی دەخاتە ما بەینی کورد لە کوردستانی ئێران و دەبێتە هۆی دوورخستنی پەیوەندی  یارسانەکان و کوردە شیعەکان لە نێوان  حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران .

خوێنەرانی هێژا ئەوەی کە پالپشتی من بوو کە هەستم و ئەم رخنەیە ئاراستەی بەرێز هیجری و حیزبەکەی بەرێزیان بکەم ئەوە بوو کە کاتێک تەمەنم شەش ساڵ بوو، بنەماڵە یارسانیەکان لەو کاتەدا  شەهیدیان هەبوو لە ریزەکانی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران شەهیدەکان زۆرن نامەوێت ئاماژە بە ناوەکانیان بکەم .بەڵام دایکی یەکێک لەو شەهیدانە دراوسێمان بوو کە ئێستاش هەمیشە دەنگی گریان و لاوانەوەکەی لە گوێم دەزرینگێتەوە ئەوەش دایکی شەهیدی هەمیشە زیندوو شەهید جانی بوو،،، و هەروەها چەندەها پێشمەرگەو ئەندام و کەسایەتی گەورەی یارسانی هاودەنگو هاوسەنگەر و هاوکارو هاوچەرخ و دەوری سەرەکییان هەبووە لە نێو ئەو حیزبە. بەڵام سەد مخابن بۆ بەرێز مستەفای هیجریی تەنیا ئاماژە بە سوونی و سوونە مەزهەبەکان دەکات .

هیوادارم کوردە رەسەنەکانی یارسان گۆران و کەڵهورو ایلام بیر بکەنەوە چیدی رەنجی خۆیان و خوێنی رۆڵەکانیانە نەکەنە قوربانی بۆ چنین حیزب و لایەنێک،

هما لە وڵات نروژ