ئایا (هیجری دەدە)ی کاکەیی، تورکمان بوو؟

0
315
هیجری دەدە وەک تورکمانێک:
لە لای نووسەر و ڕۆشنبیرە تورکمانەکان، هیجری دەدە وەک کەڵە شاعیر و کۆڵەکەیەکی شیعری تورکمانی لە سەدەی بیستەمدا دەژمێردرێت. ئەمە مەسەلەیەکە جێی گومان و گفتوگۆکردن نییە. لە گوتارێکدا بە ناونیشانی: لە شاعیرانی کەرکووک بە پێنووسی سینان سەعید و بە زمانی تورکی، ئەم چەند دێڕە دەخوێنینەوە: : (هجری ده‌ده‌ عراق تورکمنلرنين ان استعدادلی چاغداش شاعرلريندندر)١
یانی: هیجری ده‌ده‌ یەکێکە لە شاعیرە تورکمانە هاوچەرخ و هەرە بەتواناکانی عێراق.

لە گوتارێکیشدا بە ناونیشانی: قوتابخانە تورکمانییەکان لە خەونەوە بۆ ڕاستی، ئومێد کۆپرلوو وا دەڵێت: (.. هەروەها زۆرمان پێ خۆش بوو کاتێ زانیمان ناوی قوتابخانەکەمان لە “الشرقیة”ەوە گۆڕدرا بۆ “هیجری دەدە” بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شاعیری گەورەی تورکمان هیجری دەدە)٢

تەنانەت نووسەرێکی میسری بە ناوی (صبري طرابيه) کاتێ لەسەر کوشتارە بەدناوەکەی ١٩٥٩ی کەرکووک دەنووسێت، لەنێو شاعێرانی تورکماندا باسی هیجری دەدە دەکات، کابرا نازانێت هیجری دەدە حەوت ساڵ بەر لە ڕووداوە کۆچی دوایی کردووە.٣

هیجری دەدە وەک کاکەییەک

لە کتێبێکدا بە زمانی تورکمانی و بە ناونیشانی: عراقدە تورکمن ادبياتی ئورنه‌کلری، هاتووە: : مريدزاده‌ محمود موللا علي – هجری ده‌ده‌ (١٢٩٧ ‌هـ ) اصل آدی (محمود) شعرده‌ طاقمه آدی (هجری) و کاکائی عشيرتندن اولماسی دولايسيله (ده‌ده‌) صون آدی در.٤

واتە: مەحموودی مەلا عەلی/ هیجری دەدە لەدایکبووی ١٢٩٧ی کۆچی، ناوی ڕاستەقینەی مەحموودە و ناوی ئەدەبیی (هیجری)یە و لە عەشیرەتی کاکەییە بۆیە بە (دەدە) ناو دەبرێت.

ئەم قسەیەیش ڕاستە، چونکە وشەی (دەدە)ی تورکمانی دەکاتە (کاکە)ی کوردی، واتە براگەورە، هەر لە وشەی (کاکە)یشەوە (کاکەیی) پەیدا بووە.

ئەمەیش بەڵگەیەکی تر: هجری ده‌ده‌، کاکایی جماعتنين ايلری گلن آداملرندن اولوب کرکوکده‌ و بو جماعتين افرادی بولونان باشقا طرفلرده‌ چوق سيويلن بر شخصيتدر.٥‌

یانی: هیجرە دەدە لە ناودارانی کاکەییە و لە شوێنانی تریشدا کەسایەتییەکی خۆشەویستە.

 

دکتۆر تۆفیق ئاڵتونچی لە گوتارێکدا بە ناونیشانی (هجري ده‌ده‌ شاعر کرکوك الذي جمع ألوان الطيف ليجدل جدائل بنت التبان) دەڵێت: : ينتمي الملا محمود الملا علي و هذا هو اسم الشاعر الحقيقي الی عائلة من الطائفة الکاکائية الباطنية المؤمنة بخلود الروح و المعروفة في کرکوك و ضواحيها.

واتە: مەلا مەحموود مەلا عەلی، کە ئەمە ناوی ڕاستەقینەی شاعیرە سەر بە خێزانێکە لە تایفەی کاکەیی، کە بڕوایان بە نەمریی ڕۆح هەیە و لە کەرکووک و دەوروبەری ناسراون.

 

عطا ترزی باشی، دەڵێت: (اصل آدی محمود اولوب، شعرده‌ مخلصی هجری در. اخوانی زمره‌سنه‌ انتسابی طولاييسيله دده‌ لقبيله‌ آنيلير.)٦

واتە: ناوی ڕاستەقینەی مەحموودە و بە نازناوی (هیجری) شیعری نووسیوە، چونکە سەر بە جەماعەتی برایان بووە، بە (دەدە) ناو براوە.

 دیارە تەرزی باشی نایەوێت بڵێت جەماعەتی کاکەیی، بۆیە نووسیویەتی (برایان) لە جیاتیی کاکەیی، کە هەمان مانا دەبەخشێت.

 

ئەی باشە هیجری دەدە لە ڕاستیدا کێیە؟

هیجری دەدە یان وەک کاکەییەکان پێی دەڵێن دەدە هیجری، مەحموودی کوڕی مەلا عەلی کوڕی مام نەزەر کوڕی مام قەیسەر کوڕی مام محەمەد کوڕی مام هەیاس کوڕی مام هۆشیاری کاکەییە.٧

وشەی مام کە پێش ناوی باپیرەی کەوتووە بە مانا نەریتییەکەی (مام) نییە، بەڵکو بە توێژێکی ئایینی کاکەیی دەگوترێت و بە پلەی دووەم دێت، دوای پلەی (پیر).

 

هیجری دەدە لە ساڵی ١٨٧٧ لە خێزانێکی باوەڕمەند لە کەرکووک لەدایک بووە. دەوروبەری ١٨٩٧ لەگەڵ بەهیەی کچی دەروێش ڕەزا هاوسەرگیریی کردووە و ئەم منداڵانەیان بووە: شەریفە، نەعیمە، عەلی غالیب و فایەق. عەلی غالیب بە منداڵی کۆچی دوایی کردووە، فایەق دەدە لە کەرکووک بووە بە مامۆستا.

 

هیجری دەدە پیاوێکی زانا و ڕۆشنبیر بووە، بە زمانەکانی تورکی و فارسی و کوردی شێعری نووسیوە. شیعرە کوردییەکانی بە زاراوەی کوردیی ناوەڕاست و زاراوەی گۆران(ماچۆ) بووە، هەر بەم زاراوەیەی دوایی کتێبە پیرۆزەکانی کاکەیی نووسراون.

 

هیجری دەدە ٢٢ کتێبی نووسیوە، تەنیا پێنجیان چاپ کراون. دوو کتێب بە تورکمانی: یادگار هیجری و تەرکیب بەند، سێ کتێبیش بە فارسی: گوڵدەستەی خەزعەلییە و ڕوباعیات و توحفەی سلێمانی.

 

هەردوو دکتۆر سینان سەعید و خەیروڵلا کازم، هەوڵیان داوە ڕەزامەندیی فایەق دەدە وەر بگرن و ڕێگایان پێ بدات دەسنووسەکانی هیجری دەدە لە چاپ بدرێن و بەڵێنیان داوە هاوکار بن، لێ هەوڵەکانیان بی هوودە بووە. پاشان بەڕێز ئایدن عەبدولجەبار عەبدولقادر شیعرە بڵاوکراوەکانی هیجری دەدەی کۆ کردووەتەوە، ئەوانەی پێشتر لە ڕۆژنامەی کەرکووک بڵاو بووبوونەوە، هەروەها هەندێ گوتار کە دەرباری هیجری دەدە نووسرابوون و لە کتێبێکدا بە ناونیشانی (هجری ده‌ده‌، سئچيلمش اثرلری و حقينداکی يازيلار) ساڵی ١٩٨١ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی تورکمان کە ئەو دەمە سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی عێراق بوو، چاپ کراوە.

 

هیجری دەدە لە قوتابخانەی سوڵتانیە لە کەرکووک بووە بە مامۆستا، پاشان لە قوتابخانەی قەڵا کاری کردووە. پاشتر بووە بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەرکووک، ئەم ڕۆژنامەیە یەکەم ژمارەی لە ساڵی ١٩٢٦ دەرکراوە و تا ساڵی ١٩٧٢ بەردەوام بووە.

 

هیجری دەدە زوو زوو سەردانی گوندەکانی کاکەیی کردووە، ئەوانەی سەر بە قەزای داقووقن، وەک: تۆبزاوە، عەلی سەرا، ئارەبکۆیی (کە ئێستا بووە بە کۆبانی)، مەتیق و زەنقڕ. هەروەها سەردانی موریدەکانی خۆیی کردووە لە گوندەکانی دەوروبەری کەڵەکی یاسین ئاغا لە هەولێر، وەک: سفەیە، مەترادە، تویلەبەن و وەردەک. دیسانەوەیش سەردانی کاکەییەکانی مەنەلی و خانەقین و سلێمانیی کردووە. ٨

لە کتێبی (یادی پیرەمێرد)دا کە لە لایەن گەورە نووسەری کورد مامۆستای شادڕەوان عەلادینی سەجادییەوە نووسراوە و لە چاپخانەی مەعاریف لە بەغدا ساڵی ١٩٥١ بە چ

fahmi kakaei