سولتان سەحاک پێشەوای یارسان و کورتە مێژوێک ئازار 21, 2017 0 879 FacebookTwitterPinterestWhatsApp سولتان سەهاک پێشەوای یارسان بارەگای سولتان لە دو ژوری تێکەڵاو بە یک پێک هاتوە کە یەکیک لە ژورەکان مەزاری پیروزی سولتان سەهاکە کە خەڵکی یارسان و خەڵکانیتر بۆ پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ سولتان پێشەوای یارسان سەردانی دەکەن . بارەگای سولتان سەهاک لە داوێنی کیوی شاهو و لە ناوچەی هەورامان و گوندی شێخان هەڵکەوتوە و کوردانی یارسان وەک قبلەی خویان چاوی لێ دەکەن. سولتان سەهاک و کورتە مێژوێک شیخ ئیسی بەرزەنجەی کە یەکیک بوو لە پیاوانی ئاینی و زانای ناوچەی بەرزنجەی باشوری کوردستان،روژێک بە نیازە سەفەری عەرەبستان بکات بە مەبستی زیارەت،بە ئەو مەبەستە خوی ئامادە دەکات بنکە و بار دپێچێتەوە و لە زێدی خویەوە لە گەڵ کاروانێک رو لە عەرەبستان دەکات ،شێخ ئیسی لە بەر ئەوەی پیر و ئەختایار بوو لە سەفەرەکە و لە رێگا نزیکی حەلوان کە لە شارەزوور هەڵکەوتوە لە کاروان جێ دەمینێت. شێخ ئیسی لە روشتنی کاروانەکە بێ ئەو زۆر ئاجز و تورە بوو دەست دەکا بە پارانەوە بۆ خودا و فرمێسک بە چاوانیدا دێتە خوارێ،لە ئەو کاتەدا روناکاییک لە ئاسمانەوە دێتە خوارێ و خەبەرێکی پێ دەگا کە هەێ شێخی ئختیار تۆ ئێستاکە حاجیت و بگەرەوە بۆ ماڵەکەی خۆت لە بەرزنجە. شێخ کاتێکک گوی لە ئەو پەێامە دەبێ ئەگەرێتەوە بۆ بەرزنجە دەبینێ کە سێ دەروێش بە ناوەکانی پیر بنیامین،داوود و پیر موسی لە نزیک ماڵەکەی دانیشتوون شێخ میوانداریەتیان لێ دەکات بۆ ماڵی خۆی و رێزێکی زۆر و بێ وێنەیان لێ دەگرێت. دەروێشەکان پاش ماوەێک مانەوە لە ماڵی شێخی ئختیار داوا لە شێخ ئیسی دەکەن کە ژن بهێنێت شێخ ئیسی لە پێشدا داواکەیان بە توندی رەد دەکاتەوە بەڵام لە کۆتایی مل کەچی دەروێشەکان دەبێت و رەزامەندی دەر دەرێت کە ژن بهێنێت،دەرویشەکان ئەچنە خوازبینی کچی حسەین بەگی جاف حاکمی ئەو سەردەمی شارەزوور ،حسەین بەگ داوای دەروێشەکان پەسند ناکت و هازر نیە کچەکەی بداتە شێخ ئیسی،بەڵام دەروێشەکان کار و کردەوێکی زۆر سەرەنج راکیش پێشانی حسەین بەگ ئەدەن کە ئەبێتە جێ سەرەنجی حسەین بەگ و هەر بۆێە بە ناچار مل کەچی خواستی دەروێشەکان دەبێت و کچەکەی ئەدا بە شێخ ئیسی. دوای ژیانی هاوبەشی دادە دایراک رەمزبار،کچی حسەین بەگ باردار(هاملە)دەبێت و کورێک بە رومەتێکی کراوە و نورانی دێنیتە دنیاوە،شێخ ئیسی ئەچێ بۆ دیتنی کورپە تازە بە دونیا هاتوەکەی کاتێک چاوی بە کورەکەی دەکەوەێ بۆی دەردەکەوێ ئەوە هەمان روناکی بوو لە بیان و لە کاتی رویشنی بۆ مەکە بینیویەتی،ئەی هەوێ ئەو نهێنیە بۆ ئامادە بووان بگیرێتەوە کە زمانی لاڵ دەبێت و لە هەمان کاتا گیانی دەر ئەچێت و روحی ئەسپێرێت ،ناوی منداڵەکەش ئەنیەن سەهاک(سەحاک).. سولتان سەهاک کێیە؟ سولتان سەهاک لە ساڵی ٦٧٥ ی هجری قەمەری لە گوندی بەرزنجە لە پارێزگای سلێمانی چاوی بە دونیا هەڵهێنا،باوکی شێخ ئیسی بن باباعەلی هەمەدانی دایکی خاتون دایراک رەمزبارە،سولتان لە سەردەمی منداڵی لە لای مەلا ئەلیاس شارەزووری لە خانەقا خەریکی فێر بوونی علم و دانش بووە و لە تەمەنی لاویەتی چووتە بەغداد و لە قوتابخانە بزامیە دانش و لێکوڵینەوەی پەرە پێ داوە و دواتر سەفەری کردوە چووە بۆ دمیشق و لەوێە خوێندنی خۆی زۆر بە سەرکەوتوانە تەواو دەکات،دوای کوچی دوایی باوکی ناکوکی دەبێت لە گەڵ براکانی هەر بۆێە لە بەرزنجە گیر نابێت و دەچیت بۆ هەورامان و گوندی شێخان و ئاینی یاری کە پێشتر لە ترسی ئاینی زاڵ بە سەر ناوچەکەدا بە نهێنی کار و خەباتیان کردوە ئاشکار دەکات و چوار چێوەێکی دەداتێ و بانگەوازی بۆ دەکات . ئایین و بیر و باوەری یاری کە هەتاکوو ئەو سەردەم لە سنگی بەهلولی ماهی و یارەکانی(هاورێەکانی)پارێزرابوو و هەتاکوو قەرنی هەفتم سنگ بە سنگ گوزرابوووە،لە سەدەی هەفتم و هەشتم بە شێوەێکی یاسایی و بە ناوی یارسان و حەقیقەت بە یارانی یاری ناسێندرا. هەر لە بەر ئەوەیە کە ئێستاکە یارسانەکان سولتان سەهال بە پێشەوای یارسان پیناسە دەکەن ئەو کار و کردوانەی کە سولتان سەهاک جێبەجێ کردون و زۆر دیارن ئەمانەن. ا-بنیاد نانی خاندانەکان و پایە رێزی کردنیان بۆ هەموو یارسانەکان بوو کە بە پیر و تاڵو ناسراوە و ئەبێ هەر تاڵوێک تەنیا سەر بسپێرێ بە خاندان و پیری خوی. ٢- گرتنی سێ رۆژ روژو لە وەرزی زستان. ٣-مەراسمی جەوز شکاندن و سەر سپاردن بە پێر- ٤- پێک هێنان جەم و دورست کردنی جەمخانە لە باوەری یارسان بە ئەو نووسراوانەی کە لە پێشەوایان و ناودارانی یاری جێ ماوە دەڵێن دەفتەر یان نامەی سەرئەنجام ،دەفتەرەکانی یاری زیاتر لای ئەو کەسانە پاریزراون کە لە کۆنەوە وەک پێشەوا و خاونداری ئاینی یاری ناسراون،هەتاکو ئێستا زۆربەی دەفتەرەکانی یاری کە مێژوێکی کۆنیان هەێە نەخراونەتە بەردەستی لێکوڵەران و کەسانی پسپور هەتاکوو رازی ئاینی یاری بە باشی بزانن،باوەردارانی یاری پێان واێە کە لە کەلامەکانی یاریا برێک نهینی هەێە نابێت کەس بیزانێت و هەر بۆێەش زۆر لە رازەکان بە شاراوەیی ماونەتەوە،. بنیادنانی خاندانەکانی یارسان یەکیکە لە شاکارەکانی سولتان سەهاک تاکی(ئەندامی) هەر بنەماڵەێک لە سەریەتی کە سەری بسپێرێتە ئەو خاندانەی بۆی دیاری کراوە و بۆ ئەو سەر سپاردنە کەسێک وەک پیر و یەکیکیش وەک دەلیل پیویستە. ،پیر کەسێکە کە لە کاتی بەرێوە بردنی سەر سپاردن لە هەموو گەورەترە ،دەلیل کەسێکە کە بۆ مەراسمی تایبەتی سەر سپاردن لە پلەی خاسی خوی دایە،لە سەرەتا سولتان سەهاک پیر بنیامنی وەک پیر و داوودی وەک دەلیل بۆ هەموو پەیرەوانی یارسان دیاری کرد، لە بەر ئەوەی پیر بنیامین و داوود منداڵیان نەبوو ٧ کەس لە یارانی خویان بە ناوی هەفت تەن(هەوت کەس)بە یارانی یاری ناساند و هەر بە هەفت تەنیش ناسراون. خاندان شائیبراهیم،باویادگار،خاموشی،عەلی قەلەندەری،میری سور . مستەفایی وحاجی باوەیسی کە دواتر و لە قەرنی یازدەهم تا سێزدەهم چوار خاندانی ئاتەشبەگی،شاحەیاسی،باباحەیدەری وزولنوریش زیادیان کرد،یاران سولتان سەهاک لە هەموو جیهان بەڵاوە بوون و ئێستاش پەیرەوی لە رێبازی سولتان سەهاک دەکەن. کوچی دوایی سولتان سەهاک مەزەندە دەکرێ کە لە ساڵی ٧٩٨ هجری قەمەری بووبێت و مەزارگەی سولتان سەهاک پیروزترین شوێن و قبلەی یارانی سولتان سەهاکە و یارانی یاری بۆ گەیاندنی هەجی خویان رو لە مەرقەدی سولتان سەهاک لە گوندی شێخان لە پارێزگای کرماشان و روباری پردیوەر لە هەورامان دەکەن. دو بەندی گرنگ لە کەڵامە پیرۆزەکانی یارسان هەزار ساڵ پێش ئەورۆ سەرهەنگی دەودان بە ڕوونی و بە زمانی کوردی زاراوەی گۆرانی دەفەرموێت سەرهەنگ دەودان سەرهەنگ دەودان ئەز کە ناممەن سەرهەنگ دەودان چەنی ئێرمانان مەگێڵم هەردان مەکۆشم بەرێ ئایین کوردان شاوەیس قولی کە نزیکی ساڵی ١٤٠٧ز لەدایک بووە وژیاوە ئەویش بە کوردی و بە زاراوەی پیروزی گۆران دەفەرموێت، ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی گورد سلسلەی سپای زەحاک کەردم ھورد کەڵام و گوفتاری پێشەوایانی یارسان و شۆڕش و بەرخوەدانی شاخوەشینی لورستانی و سولتان سەحاکی بەرزەنجە و سەید رەزای دەرسیم ئەوەممان بۆ دەر دەخات کە یارسانەکان لە پێناو مانەوەیان وەک کورد و لە پیناو پاراستنی زبانی شیرین و پیرۆزی کوردی دژی ستەمکاران و شمشێر بە دەستەکان زۆر نهامەتیان چێشتوە و توانیویانە بە دەنگی زوڵاڵی تەنبوور هاوێتە لە گەڵ کەلامی پیرۆزی کوردی بانگی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە سەر خاکی پیرۆزی باو باپیران بکەن. سڵاو لە کورد و کوردستان سڵاو لە شای هەورامان بژی یار بمرێ نەیار عەلی فەزڵی کەواڵی Share this:FacebookXLike this:Like Loading...