کچی فلك الدين كاكهيی تیرۆریسته …؟
فلك الدين كاكهيی ؛ بیرمه‌ند و سیاستمه‌دار و رۆشنبیری ناوداری کاکه‌یی که ژیانی خۆی له نێو ریزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و مێژووی ڕه‌وای گه‌له‌کمان به‌خت کرد ، ئێستا که‌سانێکی به‌عسی کچی فلك الدين كاكهيي به تیرۆریست ناوده‌به‌ن و ته‌هدیدی ده‌که‌ن. کاتێک فلك الدين كاكهيي له‌ژیان مابوو چه‌ندین جار ته‌هدید کرا له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه که له دوایدا گیران به‌ڵام فلك الدين كاكهيي نه‌ک لێان خۆش‌بوو به‌ڵکو هه‌وڵیدا که زیندانی نه‌کرێن.
له‌دوای مردنی باوکی، لیزای کچه‌ی درێژه‌پێده‌ری هه‌نگاوه‌کانی فلك الدين كاكهيي باوکی بوو بۆ دۆخی ڕه‌وای گه‌لی کورد به گشتی وه مافی کاکیهکان وه‌کو پێکهاته‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی گه‌لی کورد له‌کوردستان . به‌ڵام هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ته‌هدیدی باوک ئێستا هه‌ره‌شه له کچه‌که‌ی ده‌که‌ن ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافی کاکه‌ییه‌کان ده‌کات به‌ڵام ئه‌م شێره ژنه کۆڵی نه‌داوه. ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه له لیزا فلك الدين كاكهيی نیه به‌ڵکو له پڕۆسه‌ی ئازادی و دیموکراسیه ، ڕێگره له به‌رده‌م ئازادی ده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستان که ناکرێت ده‌زگاکانی ئه‌منی خۆیانی لێ بێده‌نگ که‌ن چونکه بابه‌تی ههڕهشکردنهکه یه‌که‌م جارنیه و جدیه‌تی پێوه دیاره