دوولایەنی سیاسی شەری براکوژی بە هەموو شێویەک محکوم دەکەن

0
283

دوولایەن سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان و رێکخراوی یاریکورد یارسان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە هەموو شێویەک شەری براکوژی محکوم دەکەن

گەلی کورد مێژوویەکی تاڵ و ناخۆشی هەیە لە شەری براکوژی کە تاکو ئیستایش زام و برینی شەرەکانی ڕاوبردوو  و فرمێسکی ئەو دایکانە کە رۆڵەکانیان لە شەری براکوژیدا شەهید بوون پاک نەبووەتەوە ، کە هەموو لایە و تەنانەت نەوەی داهاتوویش هەست بە شەرمەزای لەو مێژوویە دەکەن، مێژووی شەری براکوژی رابردوو ئەو ئەزموونەی فێر کردین کە ئەگەر دەیان ساڵێش پێکەوە شەر بکەین لە ئاکامدا دەبێت رۆژێک لە سەر مێژی گفتوگۆ دانیشین بۆ چارەسەرکردنی .

لە کاتێکدا گەلی کورد و نەتەوەکەمان لە هەموو کات زیاتر پیویستی بە یەک دەنگی و یەک رێزی ناو ماڵی خۆیەتی نگرانیی خۆمان دەردەبەڕین بەو رووداوەی کە  سەر لە بەیانی رۆژی هەینی  لە شەنگاڵ روویدا لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال.

وەک  پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان و رێکخراوی یاریکورد شەری براکانمان و شەری براکوژی محکوم دەکەین هیوادارین لایەنەکان لە رێگای دیالوگ ۆ گفتوگۆچارەسەری کێشەکان بکەن، تاکو هەموومان کار بۆ بنیادنانی نیشتمانێکی ئازاد و سەربەخۆ بکەین کە لەو پێناوەدا سەدان هەزار رۆڵەی نەتەوەکەمان گیانی خۆیان کردوەتە قوربانی..

 پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
 رێکخراوی یاری کورد یارسان
رێکەوتی ٣.٣.٢٠١٧

yarikurd parti libral