پەیامی دوو رێکخراوی یاریکورد و پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی.

0
535
پەیامی دوو رێکخراوی یاریکورد و پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی.

بەبۆنەی 21 فێبرییه (٣ی ڕه‌شه‌مه‌) رۆژی جیهانی زمانی زگماکی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان وهەمووگەلانی جیهان دەکەین. ٢١ فێبرییه (٣ی ڕه‌شه‌مه‌) کە له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ ڕۆژی جیهانی زمانی زکماکی ناوزەد کراوە و لەم رۆژەدا گەلانی جیهان بەمەبەستی رێزگرتن و پاراستنی شۆناسی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان لە رۆژی جیهانی زمانی زگماکی بەهەموو شێوەیەک ڕێز لە زمانی زگماکی خۆیان دەگرن و هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی زمانی زگماکی خۆیان بە گەلانی دیکەی جیهانی بناسێنن.

زمان شۆناسی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ و پاراستنی زمان پاراستنی مێژووی مرۆڤایه‌تیه و له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ زمان سه‌ره‌کی‌ترین ئامێری فیکریه‌ که‌ ڕێ و شوێنی پێشوه‌چوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌. زمانی زگماکی له‌ سه‌ره‌کیترین مافه‌کانی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگایه‌ ‌، پیویستە بە زمانی زگماکی خۆی بخوێنێ وبنووسێ ، له‌ روانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ زمان ئامرازی پێوه‌ندی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌. له‌ بواری سیاسیدا ناسنامەی‌ نه‌ته‌وه‌ییە‌.

هەربۆیە بە درێژایی مێژوو بەشێكی گرنگ لە كار و تێكۆشانیان دوژمەنانی گەلەکەمان بریتی بووە لە سست كردن و لەناوبردنی ئەم زمانە. بەڵام بە خۆشییەوە، سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و زۆر و رێگریانەی كە سەبارەت بە زمانی كوردی ئەنجام دراون، كەچی هێشتا هەروا ئەم زمانە قورس و قایم راوەستاوە ، هەروا زمانی بە بڕشتی دەربڕی داهێنان، خواست، ئارەزوو و هەستە رەسەنەكانی خەڵكانی ئەم نیشتمانە پیرۆزەیە. کە ئەمەیش بەرهەمی ماندوو بوون و شەونخوونی و خەباتی بێ وچانی هەموو تاكە خەباتگێڕەكانی ئەم نەتەوەیە و بە تایبەتی مامۆستایانی شوڕشگێڕە، كە بە هەوڵ و ماندووبوونەكانیان رۆڵی پارێزەرانی راستەقینەی زمانی كوردییان گێڕاوە.

بۆیە ئەرکی هەموو لایەنێک وتاکێکی نیشتمانپەروەر کار بۆ پاراستنی زمانی خۆی کە بەشێکە لە شۆناسی نه‌ته‌وه‌یمان بەجددی پارێزگاری لێبکەین بۆیە داوالە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای کوردی دەکەین به‌چاو ئاوه‌ڵایه‌وه ڕۆلێکی کاریگه‌ر بگێرن له‌ پاراستنی زمان و شۆناسی گەلەکەمان .

بەناوی رێکخراوی یاریکورد و پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی کورددەکەین و بە هیوای کە چۆن لە رابردوو دا زمانی کوردی وەک ئەمانەتێکی گرنگ درایە دەست ئێمە، ئێمەش بە ئەمانەتەوە پارێزگاری لێبکەین و گەشەی پێبدەین و بیدەینە دەستی نەوەی دواڕۆژ گەلەکەمان، پیرۆزبێت رۆژی جهیانی زمانی زگماکی.

 رێکخراوی یاریکورد

پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان

٢١ فێبرییه ٢٠١٧ بەرامبەربە
٣ی رەشەممە ٢٧١٧ کوردی

logo parti libral.yarikurd