یاری کورد پشتیوانی خۆی لە داوای مافخوازی نەتەوەی عەرەب لە ئەهواز دەردەبڕێ

0
408
دەمێکە خەڵک و نەتەوەی عەرەبی زۆڵم لێ کراو لە وڵاتی ئێران دژی سیاسەتە دژی مروڤی و پێشل کاریەکانی رێژیمی کوماری ئیسلامی ئێران دژ بە نەتەوەی عەرب لە ئەو وڵاتە زنجیرە حەرەکاتێکی نارەزایەتی و بەرخوەدانیان وە رێ خستوە.

لە ئیدامەی ئەو نارەزایەتیانە کە لەم چەند رۆژەی دوایدا بە هوی کوژرانی لاوێک و برێندار کردنی ژمارەێکی دیکە لە خەڵکی بێ تاوانی ناوچە عەرەب نشینەکان بە تایبەت شاری ئەهواز  خەڵکی عەرەب لە ئێران رژاونەتە سەر شەقامەکان و دەنگی حەقخوازانەیان دژی دەوڵەتی داگیرکەری کوماری ئیسلامی ئێران هەڵبریوە.

کوماری ئیسلامی ئێران وەک پێشەی هەمیشەیی خوی لە جیاتی وڵامدانەوەی دەنگی رەوای خەڵک و جێبەجێ کردنی داخوازیەکانیان بە هێزە سەرکوتکەرەکانی بەر بۆتە گیانی خەڵکی مەدەنی و دەستی داوەتە گرتن و زیندانی کردنی زۆرێک لە خوپێشاندەران و  دەیهەوێ لە رێ کوشتن و گرتن و ترس و توقاندن وڵامی داخوازی رەوای خەڵک بداتەوە.

رێکخراوی یاری کورد (یارسان) زۆر بە توندی سیاسەتی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە نەتەوەی عەرەب و گشت ئەو نەتەوانەی کە خاک و نیشتمان، زمانیان لە لاێەن  رێژیمی کوماری ئیسلامی ئێرانەوە داگیر و یاساغ کراوە  مەحکوم دەکا و پشتیوانی خوی بۆ دەنگی رەوا و حەقخوازانەی نەتەوەی عەرەب لە ژێر دەسڵاتی رێژیمی ئیسلامی ئێران رادەگەینێ و داوا لە کۆر و کومەڵە مروڤ دوستەکانی ئێران و هەموو دونیا دەکا دەنگی خویان بخەنە پاڵ دەنگی رەوای خەڵکی عەرەب لە ئێران و نەێەڵن دەوڵەتی سەرکوتگەری ئێران بە روژی روناک و بە ئارەزووی خوی لە پێش چاوی هەموو دونیاوە سەرکوتی نارەزایەتی هێمنانەی خەڵکی سویل بکا.

رێکخراوی یاری کورد(یارسان) ١٨.٢.٢٠١٧

Image result for ‫تظاهرات مردم عرب اهواز‬‎Image result for ‫تظاهرات مردم عرب اهواز‬‎