کوچی دوایی تێکوشەری ماندو نەناسی کرماشان و کوردستان ئەبو کەریمی

0
695
هاورێ تێکوشەر کاک عەبدولرەزا کریمی (ئەبو کەریمی) ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دێمکرات وکەسایەتی ناسراو و خوشەویستی شاری کرماشان و جوڵانەوەی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان روژی دوشەم ریکەوتی ١٣ی فوریەی   ٢٠١٧ دوای زیاتر لە سێ دەێە دوری لە زێدی خوی بە هوی نەخوشی لە وڵاتی ئاڵمان بۆ هەتا هەتاێە چاوی لە سەر یەک دانا و ماڵ ئاوای لە کورد و کوردستان کرد.

کاک ئەبو کەریمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی  شاری کرماشانە، کاک ئەبو   لە بەشی  مێژووی  هەڵگری بروانامەی لیسانس بووە و ماوەێکیش لە شارەکانی کوردستان ئەرکی ماموستایەتی بە جێ گەێاندوە.

کاک ئەبو لە سەردەمی دانشجوی تێکەڵ بە شورش و کاری تەشکیلاتی بوو دژی رێژیمی پاشایەتی ئیران و دواتریش لە خەبات دژی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران کوڵی نەدا و دژ بە ئەوە رێژیمە مروڤ کوژە قوڵی هەڵمالی و هەتا ئاخرین ساتە وەختەکانی ژیانی دژی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی بێ وچان بەرخوەدانی کرد.

کار و خەباتی بێ وچانی رێزدار کاک ئەبو کەریمی وای کردبوو کە کاک ئەبو ببێتە کەسایەتیکی دیار و بە دەنگی ناوچەی کرماشان و شورشی کورد لە روژهەڵات.

کاک ئەبو بە واتای وشە شورشگیرێکی راستەقینە بوو و بە دڵ و بە گیان باوەری قوڵی بە مافی مروڤ بوو ، کەسێکی دڵسوز بوو بۆ نەتەو و نیشتمانی کورد لە هەر چوار بەشی وڵات.

ئەورۆ دوشەم ئاسمانی روژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت کرماشان شارەکەی کاک ئەبو بۆ کوچی دوایی ئەو تێکوشەرە بەرگی رەشی پوشیوە و شیوەن دەگیرێ بۆ شورە سوارێکی ماندو نەناس کە تەواوی ژیانی خوی تەرخان کردبوو بۆ ئازادی و خزمەت بە نیشتمانە داگیر کراوەکەی.

ئێمە وەک رێبەری رێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی کوچی ناوەختی هاورێ ئەبو کەریمی سەرەخوشی دەکەین لە خومان و بنەماڵەی بەرێزی کاک ئەبو و گەلی ستەم لێکراوی کورد و هەموو هاورێ و هاوسەنگەرانی کاک ئەبو و شاری کرماشانی خەمبار.

یادی بەرز و بەرێز بێت و رێگای پیروزی پر رێبوار

رێکخراو یاری کورد 

١٣.٢.٢٠١٧

logo-yarikurd-new