قسەی جوان و بێ کردەوەی هیزە سیاسیەکانی کوردستان هەتا کەی؟

0
348

زۆر بە داخەوە،هەتاکوو ئێستا مێشک و بیروکەی فکری سیاسەتوانان و روشنبیری کورد لەوە نەگەیشتوون کە دوژمنان و داگیرکەرانی  کورد جۆن دەرواننە شورش و بەرخوەدانی کوردان بۆ بە دەست هێنانی مافی رەوای خویان.

لە هەمووی گرنگتر بە لای منەوە ئەوەێە کە نووسەر و سیاسەتمەدار و روشنبیری کورد  چۆن دەرواننە شورش و خەباتی کورد لە پێناو ئازادی و بە دەوڵەت بوون و هەڵسەنگاندنیان چۆنە بۆ بارودوخە هەستیارەکان.

بە دەاخەوە لە رابردوو و ئەوروکەش هەر کامەێکیان بە ئاقارێک و بە شێوەێکی جیاوز گۆرانیان بۆ بیروکەی رزگاری وڵات و یەکیەتی نەتەوەی چریوە.

هێزە سیاسیە کوردیەکان بۆ خویان هیچ پلان و بەرنامەێکیان بۆ ئەگەرەکان نیە بە جۆرێک لە جۆرەکان وا  کوردانی دەرەوەی وڵاتیان دابەش و پرژ و بەڵاو کردوە کە ئەوانیچ ناتوانن یەک گرتوانە فشاریک بخەنە سەر هێزەکانی نێوخوی وڵات ناچاریان بکەن کە بەرژەوەندی نەتەوەیی فیدای بەرژەوەندی حزبی . دەسڵات و کورسی نەکەن.

ئەوروکە ئەبینین کە روژهەڵاتی ناوین خەریکی ئاڵوگورێکی گەورەێە و داگیرکەران هیچ دەسڵاتیکیان بە سەر وڵات و سنورەکانی خویانەوە نەماوە و کوردەکانیش نەیانتوانیوە یەکیەتیکی نەتەوەی لە نێوان خویان دورست بکەن ،یان هەوڵ بدەن کوردان بە روحێکی ملی برواننە دوزی رەوای نیشتمانەکەمانەوە ئیستاشی لە گەڵ دا بێ برێکیان خەریک جنیو فروشتن و بێرێزی کردنن بە مروڤی شورشگیر و خاون ئەزموونی کورد.

.ئەورۆ ئەگەر بە جوانی بارودوخی هێزە سیاسیەکانی کوردستان هەڵسەنگێنین ئەبینین کە هەموویان توشی نەخوشیکی دەروونی سیاسی بوونەتەوە  و ڤایروسی ئەو نەخوشیە وای لێ کردون کە توانایی بریاردانێکی بوێرانەیان نەبێت و هەر لاێەنێک بە جورێک  بە هوی ئەو  ڤایروسەوە کە هەموو لەشی تەنیون گوشەگیر بوون.

ئەو نەخوشیە دەرونیە بە رادەێک هێزە کوردیەکانی زەمین گیر و گۆشە گیر کردوە و بۆتە هوی ئەوە کە داگیر کەرانی کوردستان توانیویانە سەرکەوتوو بن لە تێکدان و لە ناوبردنی هەستی نەتەوەیی کوردان و گەلی کوردیش توشی دو دڵی و بێ باوەری بۆتەوە

بە باوەری من تەڤگەری سیاسی کورد هیچ دەرسیکی  لە مێژوو  وەر نەگرتوە و بگرە ئێستە لە رابردو  پرش و بەڵاوتر و بێ بەرنامەترن  بۆ ئەوەی بتوانن گەلی کورد لە کویلەتی و بندەستی داگیرکەران رزگار بکەن و کوردیش وەک هەموو گەلانی دونیا خاون دەوڵەت و ئاڵای نەتەوەیی خوی بێ، زۆر بە داخەوە باشوری کوردستان دوای ٢٥ ساڵ حوکمرانی تازە لە ئەبادی دەپارێتەوە نانی خواردنیان بۆ بنێری و کیبرکیە، کە  کی زوتر بچێ بۆ لای ئەبادی وێنەێکی لە گەڵ بکیشی

 

ئێمە بینیومانە بە درێژایی نزیک چوار دەێە دەسڵاتی رەشی مەلاکانی ئێرانی بە سەر وڵاتەکەماندا شورشی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان رۆژ لە گەڵ رۆژ پەرتەوازەتر بووە و دوبەرکی نێوان هێزەکان زیاتر بووە بە شێوەێک لاێەنێک هازر نێە لە گەڵ لاێەنێکتر دانیشێ ، بە بیانووی ئەوەی ئەگەر فڵان لاێەنیش بەشداری هەمان دانیشتن بێت ، رێک وەک ئەوەی دو منداڵ دەبێتە شەریان هازر نین لە سەر کورسیک بە یەکەوە دانیشن..

لە چەند روژی رابردوو رێزدار  فواد بریتان یەکیک لە بەرپرسانی کودار (پەژاک) لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بە هەوڵی خۆیانی دا بۆ رێک خستنی نیو ماڵی کورد و بۆ پێکهێنانی بەرەێک یان هاودەنگیک لە نێوان هێزەکانی روژهەڵاتی کوردستان و بەشداری کردنیان لە کونگرەی نەتەوەیی کوردستان .بەڵام هیچ ئاماژەێکیان بە ئەوە نەکردوە سەردانی کام لاێەنیان کردوە گەلوو وڵامەیان ئەرێنی بوو؟

هیوادارم کە لاێەنێک تۆزیک غروری خوی بشکێنێ و لە من من کردن دەست هەڵگرێ سەردانی هەموو لاێەنە سیاسیەکان، تاکە خاون بریارەکانی کومەڵگا پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بکا بۆ یەک خستنی ناو ماڵی پرش و بەڵاوی کورد دڵنیام هەر کەس و لاێەنێک ئەو دەست پێشخەریە بکات و بە ئەنجامی بگەێنی مێژوو بە باش لە سەری دەنووسێ و گەلی کوردیش شانازی پێوە دەکا.

لە کۆتایی بە ئەو نەتیجە دەگەین کە هیج نەتەوەێک بە رادەی کورد خۆخۆر و بێ بەرنامە و چارەرەش نیە بۆ هاڵی خوی و خاکە داگیر کراوەکەی ، هەتاکوو بە ئەو هاڵەوە بچینە پیری پێشهاتەکانەوە ،مەلعونگەلێک وەک خامنەی.مالکی،ئەسەد و ئەردوخان ئەرباب دەبن و ئێمەش هاوڵاتی دەرجە دوو و کیژ و کورانی بوێریشمان لە چاڵە رەشەکانی  وڵاتانی داگیرکەر بە هەسرەتی ئازادی وڵاتەوە گیانیان لێ ئەستێندرێ.   .

عەلی فەزڵی کەواڵی

ali-fazeli

،