یاری کورد بە توندی فتوای مەلا حەسیب، دژی بیر و را جیاوازەکانیتر لە کوردستان مەحکوم دەکا

0
381
وەک هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارن لە وڵاتی ئێمە واتە کوردستان  جگە لە ئاینی ئیسلام زۆرێک ئایین و باوەرەی جیاواز بوونیان هەێە وەک،یارسان(کاکەیی) یەزیدی ،زەردەشتی و مەسیحی…….
گەلی کورد سەرەرای جینوسایدی بە دەست ئاینی هاوردە واتە ئاینی ئیسلام و باوەر هێنانی بە ئەو ئاینە بە زۆری نەیزەی ئەسحابەکانی عەرەبستان بە سەدان ساڵە توانیویەتی لە گەڵ هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی کومەڵگە بە ئاشتی و برایەتی بژیت و هیچ  ئاین و ئاینزاێک نەیتوانیوە ئەو سروشتە جوانەی  کوردەواری بە لارێدا بەرێت.
لە ئەم چەند ساڵەی دوایدا بینیمان کە نەتەوەی عەرەب و ئاینی ئیسلام بە پێش چاوی هەموو دنیاوە کارەساتی ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەورۆی کە بە سەر نەتەوەی کوردی هێنابوو دەر حەق بە کوردانی یەزیدی دوپات کردەوە و ملی پیاوەکانی پەڕاند و ماڵەکانیان بە تاڵان برد و کچەکانیانیش بە کویلە گیران و لە بازارەکانی عەربستان کرین و فروشتنیان پێوە کردن.
لێرە پرسیارێک دێتە پێش بۆ ئێمەی کوردی نا ئیسلام ،کاتێک مەلاکان و هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان بە ئاشکرا لە مزگەوتەکانەوە بانگی کوشتن و مل پەراندنی ئێمە دەکەن و هیچ یاسا و رێساێک نیە لێکوڵینەوە لە گەڵیان بکات هاوار بۆ کی بەرین کە داد رەسمان بێت؟
ئەی باشە بۆ جارێک خەڵکی  ئازادی خوازی کوردستان پرسیارێک ئاراستەی مەلاکان و هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان ناکەن بۆ ئەبی ئێوە هەموو روژێک لە جیاتی بانگی ئاشتی و پێکەوە ژیان تەنیا بانگەوازی کوشتن و مل پەراندنی مروڤ دەکەن؟
ئایا ئاینی ئیسلام جگە لە ژن کوشتن و مل پەراندنی باوەردارانیتر پەێامی دیكەی پێ نیە؟
ئەگەر دینی ئیسلام بۆ مروڤ کوشتن و خەڵک بە کویلە گرتن هاتوە بۆ پەیرەوەی لە ئەم ئاینە نامروڤانەێە دەکەن؟
ئەوەی ئەرۆ ئێمەی دڵگران کردوە ئەوەێە کە مەڵاێک بە ناوی مەلا حەسیب کە ئەندامی یەکیکە لە هیزە ئیسلامیەکانی کوردستان لە شاری سلێمانیوە پایتەختی روشنبیری هەریمی کوردستان فتوای کوشتن و مل پەڕاندنی خەڵکیتردەر دەکات و هێزە علمانیەکانی وەک یەکیەتی و گۆران لوکەێان لە گوی خویان ئاخاندوە و نوقەیان لێوە ناێەت.

هەرەشە کردن و بانگەشەی کوشتن و مل پەراندنی زەردەشتیەکان لە لاێەن مەلا حەسیب ئەندامی کومەڵەی ئیسلامی کوردستان لە کاناڵی بی بی سی فارسی ئنگلیسی دژ بە زەردەشتیەکان و خەڵکی بێ دەسڵاتی کورد هاوشێوەی حوکمی داعشە و دژ بە ماف و ئازادیەکانی هەموو تاکێکی کوردە و پیویستە لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد لە هەر شوێنک کە هەن هەڵوێستیان هەبێت دژ بە ئەم کەلە رەقیەی مەلاکانی کوردستان بوستنەوە.

لە ئەم رێگاێەوە دوا لە ئیدارەی ئەوقاف و لاێەنە پێوەندیدارەکان و دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بێنە سەر خەت و سنورێک بۆ سەرەرۆی ئەو مەلا ئاژاوە چیانە دابنیەن.

ئێمە وەک  ئاینە رەسەنەکانی کوردستان بە کاکەیی و زەردەشتەوە لە هیچ هەرەشە و گورەشەێک ناترسین و چۆن تا ئێستا توانیومانە ئاینی باب و باپیرانمان لە هێرشی  دڕندانەی ئێوە و ئەربابەکانتان بپارێزین لە ئێستاش بە دواوە کۆڵ نادەین و لە سەر رێچکەی ئاینی کوردان بەردەوام دەبین هەتاکو بیری تاریکپەرەستی و مروڤ سەر برین لە نیشتمان بنبڕ دەکەین.

رێکخراو یاری کورد (یارسان) ٣.٢.٢٠١٧

گاتهای زرتشت در کوهستان_های کردستان عراق – BBC Persian