ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی کۆبانێی پیرۆز بێت

0
363

دو ساڵ لەمەوبەر لە روژێکی وەک ئەمرۆ بوو کە گەلی ئێمە لە روژئاوا و شاری کوبانی خۆراگر لە لاێەن تاریکپەرسانی عەرەبی ئیسلامیەوە کەوتە بەر هێرش،کچان و کورانی قارەمانی کوبانێ بە هەماسە و خۆراگری خویان داستانێکی وەها قارەمانانەیان تۆمار کرد ئەویچ تەنیا بە ئیرادە و بیر و باوەری خویان بە  ئازادی و مروڤایەتی لەو کاتەی هەموو وڵاتانی ناوچەکە تەسلیمی درندەیی مروڤ کوژەکان بوو، ئەو شورش و بەرگریە بێ وێنەێە لە لاێەن نەوەی کوردەوە بەرێوە چوو.

لە بیرمانە کە نەیارانی کورد و کوردستان جاڕیان دا کە شاری خوراگری کوبانێ کەوت و خەونیان بە کەوتنی کوبانیەوە دەبینی و شاییان دەگیرا،بەڵام کچان و کورانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان داستانێکی وەهایان تۆمار کرد کە بووە جێ شانازی و سەربەرزی هەموو نەتەوەی  کورد و مروڤایەتی.

ئەو زوڵم زۆر و داگیرکاریەی لە کوردستان و لە دژی نەوەی کورد بەرێوە دەچێت هەمووی بە هاوکاری و هاویاری داگیرکەران و دوژمنانی خاکەکەمان بەرێوە دەچێت،بەڵام بەرخوەدان و گیانبازی روڵەکانی کورد لە کوبانێ و هەموو کیو و دەشتەکانی کوردستان ئەوەی سەلماند کە کورد و شورشگیرانی کوردستان بۆ رزگاری یەکجاری لە دەست زۆرداران چۆک دا نادەن و نابەزەن.

بەرخوەدانی کۆبانێ ئەو راستیەی نیشاندا کە هەر گەلێک باوەری بە خوی و هێزی خوی بێت هیچ دوژمنێک ناتوانێ ئیرادەی بەرخوادانی تێک بشکێنێت .

جێ خوەیەتی لێروە سەری رێز دابنەوێنین بۆ گیانی پاکی ئەو کچ و کورانە کە قارەمانانە  شاری کوبانیان پاراست بوونە ئەفسانە بۆ گەل و نیشتمان.

سڵاو بۆ شاری کوبانێ و هەموو کوردستانی گەورە.

رێکخراو یاری کورد ٢٧.١.٢٠١٧