کردەوە تیروریستیەکەی شەوی یەڵدا و هەڵوێستی هێزە سیاسیەکانی کوردستان

0
650
شەوی 20 لە سەر 21/ی دیسامبری 2016 ی زایینی تەقینەوەی تیرۆریستی لە نزیك یەكێك لە بنكەكانی دەفتەری سیاسیی حیزب، شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەك لە تێكۆشەرانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی لێ كەوتەوە.
لە کەس شاراوە نیە کە ئەو کردەوە تیروریستیە لە لاێەن مەلاکانی تاران و دەوڵەتی تیروریستی کوماری ئیسلامی ئێران پلانی بۆ داریژراوە .
هێزە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان هەر کەسە و لای خویەوە بە توندی ئەو کردەوەیان مەحکوم کرد و پەنجەی تاوانیشیان بۆ لای دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانی وەک دەوڵەتێکی تیرۆریست راکێشا.
خاکی کوردستان بە سەر چوار وڵاتی دڕندە وەک ئێران ،عێراق،تورکیە و سوریە و سێ نەتەوەی عەرەب و تورک و فارسی بە ئایین ئیسلامی شیعە و سونەدا دابەش بووە و ئەو نەتەوە و وڵاتانەش جنایەت نیە لە سەر ئێمەی کورد جێبەجێیان نەکردبێ و گەلی کوردیان لە سەرەتایترین مافی ژیان و هاوڵاتی بوون بێبەش کردوە و تەنیا شتێک لە لاێەن ئەو وڵاتانەوە بۆ کوردان و خاکەکەیان دیاری کراوە کوشتن و برین و وێران کردنی خاکەکەیانە بە دەست نەتەوەی عەرەب ،فارس و تورکەوە.
ئێمە وەک نەتەوەێکی بندەست و خاک و ماڵ داگیرکراو نەخوشیکی کاریگەرمان هەێە  بە ناوی نەخوشی خۆخوری،دەرمانی ئەو نەخوشیەش لای خومانە و ئەتوانین چارەسەری بکەین بەڵام هەتاکو روژی ئیمروژ هازر نەبووین دەرمانی ئەو نەخوشیە بکەین، بۆ هازر نەبووین دەرمانی ئەو برێنە بکەین وڵامەکەی لای سیاسەتوانانی کوردە؟
هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە کاتی روداوە دڵتەزێنەکانی وەک شەوی یەلدا بە قسەی جوان و دڵخوشکەر لە سەر میدیاکانی خویانەوە پشتیوانی خویان بۆ شەهیدان دەردەبرن و داوای یەک رێزی یەکیەتی نێو ماڵی کورد دەکەن و تەنیا رێگای سەرکەوتن و ئاواتی شەهیدانیش بە یەکیەتی ناو ماڵی کورد دەزانن ئەی باشە بۆ لە ماوەی ٣٨ ساڵی رابردوو بۆ تەنیا جارێک ئەو دروشم و قسە جوانانەیان نەخستوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە؟
یەک کومەڵە لە دوڵێک بە ناوی زرگویز بۆ ئەبێ بە سێ کومەڵە ؟
یەک دێموکرات بۆ ئەبێتە دوو و هازرن نین لە ژورێکدا بە یەکەوە دانیشن؟
باشوری کوردستان لە ١٩٩١کەوە لە ژێر دەسڵاتی کوردە و دو پارێزگاێە  بۆتە دو حکومەت دو جاریش پارلمانی پێک هێناو هەر دو جاریش لە لاێەن کوردەوە   پارلمانەکانی تێک دراوە چما ئەمانە رویانداوە و لە بەر چی؟
ئەی خێرە لە کاتێکدا روژهەڵاتی ناوین بە تەواوەتی شێواوە و هەلێکی زێرینیشە بۆ کورد کە بتوانێ بە ماف و ئازادیەکانی خوی بگا ئێمە هەرەشەی هێز لە یەکتر دەکەین بۆ دەرکردنی کوردی پارچەێکیتر لە سەر خاکی پارچەێکیتری کوردستان؟
ئەورۆ برێک بیر و بۆچوونی خەتەرناک هەێە لە نێو فەرهەنگی هێزەکانی کوردستان تەنیا و تەنیا خزمەت بە داگیرکەرانی کوردستان لە سەرەوەی هەموویشیان کوماری ئیسلامی ئێرانی دەکات ئەویش بیری ناوچەگەری و لەهجەییە کە بە داخەوە لە هەر شوێنێک بۆتە باسی رۆژ .
پرسیار لێرە ئەوەێە کە کامە دوژمن بە قەد کورد دوژمنی کوردە؟
مهاباد ،کرماشان،سلیمانی،زاخۆ،قامیشلی،ئامەد و ئیلام کەڵهور،سۆران ،گۆران و کرمانج یەک خاک یەک زمان یەک نەتەوە هیچ جیاوازیکی نیە تەنیا تاوانکاران ئەتوانن جیاوازی بخەنە بەینی گوڵە رەنگینەکانی وڵات نەک خەباتکارانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان.
خوێنی شەهیدانی شەوی یەلدا هێشتا وشک نەبووتەوە باشترین پاداش بۆ ئەو تێکوشەرانە و هەموو گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان ئەوەێە خوێنی سووری ئەوان بکەینە هەوینی ئاشتی و یەکیەتی نێو ماڵی کورد و قەت رێگا نەدەین بە هەلپەرستان بیری ناوچەگەری دوبەرکی بە سەر وڵاتەکەماندا زاڵ بکەن  .
عەلی فەزڵی کەواڵی