کردەوەی تیرۆریستی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێمکراتی کوردستان مەحکوم دەکەین

0
560
شەوی 20 لە سەر 21/ی دیسامبری 2016 ی زایینی تەقینەوەی تیرۆریستی لە نزیك یەكێك لە بنكەكانی دەفتەری سیاسیی حیزب، شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەك لە تێكۆشەرانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی لێ كەوتەوە.
ئێمە لە لایەن کومیتەی ناوەندی رێکخراوی یاری کوردەوە ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە تووندی مەحکووم دەکەین و هیوادارین کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان  بە جدی لێکوڵینەوە لە سەر روداوەکە بکەن  بۆ ئەوەی بە ئەنجامێکی باش  بگەن . بۆ ئاشکرا کردنی  سەرچاوەی ئەم جۆرە کردەوانە هەنگاوی پێویست هەڵگرن و رای گشتی لێ ئاگادار بکەنەوە
ئەمە یەکەم کردەوەی تیروریستی نیە بە دژی  روڵەکانی نەتەوەکەمان و هێزە سیاسیەکانی روژهەڵاتی کوردستان  و بە دڵنیایەوە ئاخرین هەوڵیش نابێت.
ئێمە دڵنیاین ئەم کردەوە قیزەونانەی کاربەدەستانی تاران بە دژی روڵەکانی نەتەوەکەمان و تێکوشەرانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان درێژەیان هەێە ،بەڵام تروریستان و داگیرکەرانی خاکی پیروزی کوردستان دڵنیا دەکەین کە ئەو کردوە قیزەون و ترسەنوکانە ناتوانێ ئیرادەی بە هێزی روڵە و تێکوشەرانی کورد بە چوکدا بێنی بەڵکوو ئیرادەی گەل و پارێزەرانی وڵات بەهیزتر دەکا بۆ بەرنگار بوونەوەی زیاتر دژی تاریکپەرستانی تاران.
لە کۆتایدا بەم بۆنەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە تێکۆشەرەکانی ئەو شەهیدانە دەردەبڕین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
سەرە خوشی دەکەین لە بنەماڵەی و کەس و کاری ئەو ئەندامەی ئاسایشی کویە کە  خوێنی تێکەڵ بە خوێنی تێکوشەرانی روژهەڵاتی  بوو چووە رێزی نەمرانی نیشتمانەکەمانەوە
کومیتەی ناوەندی رێکخراوی یاری کورد ٢١.١٢.٢٠١٦