هەیئەتێکی “رێکخراوی یاری کورد” سەردانی بەشی هێزە کوردستانییەکانی کومیتەی نۆڕوێژی “حدک”ی کرد

0
750
هەیئەتێکی رێکخراوی یاری کورد، سەردانی بەشی پەیوەندیی هێزە کوردستانییەکانی کومیتەی نوۆروێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد و دۆخی کورد بە گشتی و پێوەندیی هێزە کوردستانییەکان و ئەو دوو لایەنە خرانە بەر باس.
ئێوارەی رۆژی شەممە ٣ی دیسامبری ٢٠١٦ی زایینی، هەیئەتێکی “ڕێکخراوی یاری کورد” لە نۆڕوێژ، پێکهاتوو لە بەڕیزان “عەلی فازلی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی  و “ئەلماس محەممەدی ئەندامی کومیتەی نوروژ” سەردانی بەشی پێوەندیی هێزە کوردستانییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان لە وڵاتی نۆروێژ کرد و لە لایەن هاوڕێ “ئەسعەد خزری” بەرپرسی بەشی ‌هێزە کوردستانییەکان و هاوڕێ “خوسرەو قادری” ئەندامی ئەم بەشەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرد.
لەو دیدارە دۆستانەدا، وێرای تاوتوێکردنی باسێکی گشتی لەسەر دۆخی کورد و پێوەندیی ئێستای هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ، لە لایەن هەر دوو لایەنەوە بە پێویست زانرا بۆ هاوفکری و هاوکاریی زیاتر، هەروەها کاری هاوبەش لە داهاتوودا، پێوەندیی هەر دوولایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد پتەوتر بکرێ و ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بەردەوامییان هەبێت.
رێکخراو یاری کورد کومیتەی نوروژ