هەڵوێستی ئیسلام و باوەردارانی ئەو ئاینە بەرانبەر یارسانەکان(کاکەیەکان)و نیشتمانی کورد

0
437
هەڵوێست و رەفتاری دەوڵەتی مەلاکانی ئێران و  باوەردارانی ئیسلام بە گشتی  بەرانبەر کوردە یارسانەکان(کاکەیەکان) لە ماوەی ئەو چەند دەیە کە تێپەری .
لەوانەێە لە هیچ سەردەمێک لە مێژو کوردە  یارسانەکان هەتاکو روژی ئەورۆ بە ئەندازەی چل ساڵی رابردوو نەکەوتبێنە بەر  رق و کینەی باوەردارانی ئایینی ئیسلام و هەوڵی لە ناو بردنی ئایین و فەرهەنگی یاریەکان نەدرابێت.
ئەگەر مروڤ ئاورێک  لە کردەوە و رەفتارەکانی مەلا دەسڵاتدارەکانی ئێران و مەلاکانی باشوری کوردستان بداتەوە بەرانبەر ئاینی یارسان وەک تەنیا ئاینێک کە جارنامەی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە دەستور و فەلسەفەی هاتوە بۆت رون دەبێتەوە کە  یارسانەکان بۆ هاواریان لە ئەم نائەدالەتیانە هەستاوە و داوای هەڵوێست لە لاێنە پێوەندیدارەکان و دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەکەن بە هانایانەوە بچن.
نموونەی رونی فشارەکانی سەر باوەردارانی یارسان وەک ئاینێکی پیروز و تایبەت بە نیشتمانی کورد فشار خستنە سەر بەرێزێک وەک سەید رەحیم عەزیمە کە سەردەمانێکی دور و درێژ خزمەتی ئەم باوەرە پیروزەی کردوە کە چی لە چرکەێکدا لە حضوری چەند مەلاێکی ئیسلامی بە پێش چاوی مێدیاکانەوە ئەڵێ ئێمە ئیسلامین، ئەوە لە هاڵێکداێە کە رێزدار سەید رەحیم خوی باش دەزانێ ئێمە ئیسلام نین  و ئێمە یارسانین و هەموو بیرکردنەوەکانمان بە پێچەوانەی ئایینی ئیسلامە.
لە وڵاتی ئێرانی ئیسلامی هیچ ناوێک لە ئاینی یاری لە دەستوری ئەو وڵاتە نەهاتوە و منداڵی یارسانی ناچار دەکرێ لە زک دایکیەوە خوی بە ئیسلام و شیعە مەزهەب بزانێ بۆ ئەوەی بژیوی روژانەی  پەیدا بکا و لە برسان نەمرێ .
روژنامە و مێدیاکانی ئیرانی و مەلا دەسڵاتدارەکانی ئێران بە ئاشکرا بانگەواز دەکەن کە یارسانەکان کافرن و پێوەندی کردن بە ئەوانەوە هێڵی سوورە لای مەخللوقی ئیسلام و هەر خواردەمەنێک لە لاێەن یاریەکانەوە دورست بکری لای باوەردارانی ئیسلام بە پیس و نەجس دێتە ئەژماردن و ژمارەێک لە مەلا پاێە بەرز و دسڵاتدارەکانی کوماری ئیسلامی بە ئاشکرا یاریەکانی بە کافر و مورتید پێناسە کردوە  .
هەزار و چوارسەد ساڵ پێش ئێسا کوردەکان کەوتنە بەر هێرشی درندانەی عەرەبە ئیسلامەکان و وڵاتەکەیان لە لاێەن ئەو نەتەوە دڕندەیەوە داگیر کرا،داگیر کردنی خاکی کوردستان لە لاێەن  نەتەوەی مروڤ کوژی عەرەب لە گەڵ داگیر کاری نازیسمی ئاڵمانی بۆ سەر وڵاتانی دەر هاوسیەی ئەڵمانیا  زۆر جیاواز بوو و قەت لە گەڵ یەک ناخرێنە ناو تەرازوێکەوە.
ئەڵمانیەکان کاتێک دانمارک سوئد نوروژ و واڵاتانی دیکەیان داگیر کرد قەت لە بیری ئەوە نەبوون ئایین، فەرهەنگ، شوێنە پیروزەکان و داب و نەریتی ئەو وڵاتانە بگورن،ئەڵمانیەکان هیچ کات بیریان لە ئەوە نەکردبوەوە کە خواردن . جل و بەرگ ،رێ و رەسمی تایبەتی ئەو وڵاتانە بگورن و ئەوەی خویان پێان خوشبێت بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتانە دا بیسەپێنن.
ئەڵمانیەکان بۆ تەنیا جارێک گوشتی بەراز  خواردنی مەی و هیچ شتێکیتریان لە خەڵکی ئەو وڵاتانە هەرام نەکرد،هێزە ئەڵمانیەکان لە لاێەن سەرکردەکانیان ئەمریان پێ نەکرابوو کە هەر شوێنێکتان گرد ماڵ و ژیانیان تاڵان بکەن و سەری پیاوەکانیان بە شمشێر بپەرێنن و ژن و کجەکانیان بە کویلە ببەن بۆ بەرلین و هامبورگ و فرانکفورت.
وڵاتی ئاڵمان و خەڵکی ئاڵمان دوای ئەو جنایەتانەی هیتلەر بە سەر مروڤایەتی هێنا بە دەیان و سەدان جار داوای لێبوردنیان لە خەڵکی ئەو وڵاتانە کردوە کە زەرەرمەند بوون لە لاێەن سوپای ئەڵمانەوە و هەولیانداوە و لە هەوڵیشدان خزمەتی مروڤایەتی بکەن و بوونەتە یەکیک لە ئەو وڵاتانەی رێز لە مافی ئینسان و مروڤایەتی دەگرن.
بەڵام عەرەب و ئیسلام کاتێک وڵاتی کوردیان داگیر کرد وەک درندەترین بونەوەری سەر زەوی گەیشتنە هەر شوێنێک واێرانیان کرد، پەرستگایان دەروخاند، هەموو جێگا و رێگا و  پیروزیەکانی  نیشتمانی کوردیان لە گەڵ عەرز یەکسان کرد ئەوان تەنیا بۆ داگیر کردنی نیشتمانی کوردان نەهاتبون ئەوان ناسنەمە و زمان دین و هەرچی ئێمە هەمانبوو سوتاندیان و تەنانەت کیژوڵە نازدارەکانمانیشیان تیر و پشک کرد و بردیان بۆ ئەربابەکانیان لە مەکە و مەدینە و دینی ئیسلام و  ئەڵای عەرەبیان بە زوری نەیزە سەپاند بە سەرماندا و ئەوان بوون بە ئاخا و سەروەر و ئێمەش بوین بە نەوکەر و غولامی نوێنەرەکانی ئەوان و ئێستاش دوای ١٤٠٠ ساڵ لە کردوەکانیان پەشیمان نەبوونەتەوە روژێک بە ناوی سەدام روژێک بە ناوی خومەینی روژێک بە ناوی ئەنسار و روژێک بە ناوی داعش   لە سەر رێچکەی داگیرکاری و مروڤ کوشتن و کچ بە کویلە بردن بەردەوامن.
خومەینی و حکومەتی ئێرانی و داعش قوتابی ئەو مەکتەبەن و پەروەردەی دەستی کتیبی پیروزی ئەوانن کە لە لاێەن ئەڵاکەیانەوە بە دیاری ناردوایانن بۆ سەر نیشتمانی ئێمە کە رەحم و مروەتی ئەو فیکر و ئیدولوژیە لە سەر کچانی یەزیدی و کاکەیی و هەموو نەتەوەی کورد تاقی بکەنەوە..
شانە نووستوەکانی ئەو بیر و فیکرە لە هەموو کوچە و کوڵان و پێدەشتەکانی کوردستان خویان هەشار داوە و وەک مار چوونەتە کونەوە و لە دەرفەت دەگەرن کە ژەهری خویان بە نەوە و نیشتمانەکەمان دا برژنەوە و پێان خوش نیە روژێک نیشتمانی کورد دور بێت لە ئاژاوە و شەڕ و ماڵ وێرانی.
روداوەکەی ئەم دواییەی کەرکوک باشترین بەڵگەێە بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە کە هەتاکوو سێبەری ئەوان و فیکر و ئایدولژیای عەرەب و ئیسلام رەگ و ریشەی هەبێ لە خاکی کوردستان فرمێسکی دایک و باب و خوشکی ئێمە قەت وشک نابێتەوە و نیشتمانەکەمان بە سوڵح و ئارامش ناگات.
لە چوارچێوەی ئەم روداوانە ئەبێ تێ بگەین و هەڵسەنگاندمان بۆ باوەر و فەلسەفەی یارسان هەبێت و بیریکی علمی لە کەڵامەکانی (هونراوە) یاری بکەینەوە کە بە زمانی کوردی و زاراوەی ماچوو گوتراوە بۆمان دەر دەکەوێ کە ئەم ئاینە بەشێکە لە پیروزیەکانی وڵاتی کوردان کە حوکمی ئەڵا و ئەرەب نەیتوانیوە بە دڵی خوی داگیری بکات و وەک نرخێکی نەتەوەی بە میراث بۆمان ماوەتەوە.
ئەوە گەورەترین شانازیە بۆ باوەردارانی یارسان و نەتەوەی کورد کە  توانیویانە ئەم نرخە نەتەوەیە بپارێزن کە ئێستا میترا و ەزەردەشتی مەزن درود و سڵاویان بۆ بنێرن .
عەلی فەزڵی (کەواڵی)گوران