چەکدارەکانی حسەین یەزدانپەنا دو پێشمەرگەی حزبی دێمکراتیان رفاند کە پێشتر چەکداری پاک بوون یەکیک لە پێشمەرگەکان بە ناوی نادر خەڵکی ئیلام توانی لە دەستیان دەر بچێت و حزبی دێمکرات و خەڵک لە کردەوەکەی پارتی تیروریستی بە ناو ئازادی کوردستان ئاگادار بکاتەوە ،پارتی ئازادی بە ئەشکەنجەدان ئارامی پێشمەرگە ناچار دەکەن کە لە روی کامێرەکان قسە بکات .
فشارەکانی حیزبی دێمکراتی کوردستان و خەڵک و ئاشکرا بوونی پیلانەکەی پارتی بە ناو ئازادی توانی گیانی ئارام رزگار بکات و پاک نەیتوانی ئەویش بکوژێ و بیکاتە شەهیدی شەری داعش و بە سرودی ئەی شەهیدان فرمێسکی بۆ هەڵبرژێ.
قسەکانی ئارام کاتێک لای چەکدارانی پارتی بە ناو ئازادی دەست بە سەر بووە و بە زۆر قسەیان پێ کردوە لە ئەو ڤیدویەی خوارەوە ببینن و وتوویژی هاورێ مەنسور لە گەڵ ئارام دوای ئازاد بوونی لە دەست چەکدارانی یەزدانپەنا بخوێنەوە هاتاکوو باشتر روی راستەقینەی ئەو تاقمە بۆتان دەرکەوێ
فەرمون راستیەکان بە چاوی خوتان ببینن و ببیسن کە حسین یەزدانپەنا و تاقمەکەی چۆن و بە چە شێوەێک کوردستانی گەورەمان بۆ دروست دەکەن
وتوێژێکی کورت لە گەڵ ئەو پێشمەرگەیەی لە ماوەی رابردو لە لاێەن چەکدارانی پارتی ئازادیی کوردستان بە رێبەرایەتی حسەین یەزدانپەنا رفێندرابوو.
پێشمەرگەی کورد روڵەی نیشتمان لە روژهەڵاتی کوردستانەوە بە دڵێکی فراوان و گەرمەوە هەموو ژیان و گوزران و دایک .باوک، خوشک و برا جێ دێڵی بۆ ئەوەی بە ئازاد بژیت و لە بەرانبەر دەوڵەتێکی دڕندە و دژ بە کورد وەک کۆماری ئیسلامی بوستی و شورش بکا.
ئەوەی جێ داخە کە زۆرێک لە روڵەکانی نیشتمان شارەزای باشیان لە هێزە سیاسیەکان نیە و ئەکەوەنە داوی برێک جەریان کە ناوی شورش و کوردایەتیان لەکەدار کردوە و بۆ قازانج و ناوی خویان هازرن دەست بدەنە هەموو جنایەتێکزیندانەوە و برای خوشیان بکوژن وەک چۆن حسین سعیدی برای کوشت و شوێنەکەی گرتەوە و سمکو براشی لە شەقامەکانی هەولێر بر شەق داو خستیە .
لە ماوەی چەند ساڵی رابردو چەندین کەس لە روڵەکانی ناوچەی ئیلام و کرماشان لە لاێەن ئەم تاقمەوە بێسەر و شوێن کراون یان کوژراون ئەویچ بە سناریوی جوراجور، با راستیەکان لە زاری پێشمەرگەێکی رفێندراو بە دەستی ئەو تاقمە ببیسین
پرسیار لە لاێەن مەنسور وڵام لە لاێەن ئارام ئازری پێشمەرگەێک کە لە لاێەن پاکەوە رفێندرابوو و ماوەی ٢٨ رۆژ دەست بەسەر کرابوو
مەنسور– کەی هاتی بۆ پێشمەرگایەتی و بە چە هەستێکەوە؟ە
ئارام نازری! من 14 سالە بووم هاتم بۆ پێشمەرگایەتی خاوەنی چەند شەهیدم خۆم بە درێژەدەری رێگای ئەوان دەزانم
مەنسور : چەکدارەکانی پاک چۆن تۆیان گرت؟
ئارام نازری– من پەیوەندیم لەگەڵ ئافرەتێک بوو کە وتی با ببینە دۆست بەڵام من رەدم کردەوە دوای مەکسێک وتی با وەک هاوڕی یا وەک خوشک و برا لە گەل یەک بین.
مەنسور! تۆ پەیوەندی هەبوو لەگەڵ ئەو ئافرەتە؟
ئارام نازری! من بەلامەوە کێشە نەبوو دوای ماوەیەک کە پەیوەندیمان بوو چووم بۆ هەولێر لەوێ ئادرەسی دامێ وچوم بۆ گەنجان سیتی کە لەگەڵ دوو هاورێم چوومە گەنجان سیتی.
مەنسور – تۆ ئەو ئافرەتە دەناسیت؟
ئارام نازری-ئەو ئافرەتە ژن یەکێک لە ئەندامانی پاک بوو
مەنسور – تۆ لە کوێ قسەت لەگەڵ کرد؟
ئارام نازری– کاتێ چوومە لای منی بردە ماڵەوە لەبەر ئەوەی جیرانەکان نەمان بینی من کاتێ چومە حەوشە درگای داخست دیم 5 کەس لە ماڵیانە کە ئەندامی پاک بوون ئەو پێنج کەسم ناسی بە ناوەکانی
هەڵۆ رەمشتی ئەندامی مەجلیس
ئارێز محەممەدی
رێباز شەریفی
هەڵمەت سەلیمی
و سەیوان رەش سنە
مەنسور– هاوڕێکانت بۆ بە داتەوە نەهاتن؟
ئارام نازری- ئەو هاورێانە کە لە تەکما بوون دوای ئەو روداوە خۆیان شاردەوە ئەوان بە هیچ شیوەێک نەیان دەتوانی یارمەتیدەری من بن لە ئەو کاتەدا تەنیا کارێ کە ئەوان دەیان توانی بۆ یارمەتی دانی من بیکەن ئەوە بوو بچن دەزگا پێوەندیدارەکان ئاگادار بکەن یان حزبی دێموکات.
مەنسور! چیان لێ کردی دوای گرتنت؟
ئارام نازری- چاوم بەسترابوو دەستم و پێم بەسترابوو بە ئەو شێوەێە منیان برد بۆ خرابە رووتە لەوێ لە فێرگەکەیان زیندانی کرام.
زۆریان ئەشکەنجە دام ، لێدان بە کابڵ و سیگاریان بە جەستەمدا دەکوژانەوە تەهدیدی کوشتن و تەجاوزیان پێ دەکردم باوەر بفەرموو ئەوەی ئەوان واتە پارتی ئازادیی کوردستان بەرانبەر من کردیان هیچ دەوڵەتێکی درندە بەرانبەر دژبەرەکانی خوی کاری لە ئەو شێوە ناکات..
مەنسور! لەوێ چۆن بوویت وکێ شکەنجەی دەدایت؟
ئارام نازری– من هەم دەستبەنیان کردبووم هەم پابەند رێباز و سەیوان شکەنجەیان دەدام و هەموو ساعەتێک بێرێزیان پێ دەکردم و دەیانگوت دەتکوژین و تەجاوزت پێ دەکەین.
مەنسور – چیان لێت دەویست؟
ئارام نازری- دەیان وت دەبێ بڵی سەید برایم منی ناردووە بۆ رێزی پاک بۆ جاسوسی و
بڵی کە شەهید هەژار بە دەست سەید برایم شەهید بووە سەید برایم لەگەڵ ئێڕان دەستی هەیە ودەیانوت دەبێ لە سەر ژیانی خسوسیان قسە بکەیت ئەگەر نەکەیت چارەنوست تاریک دەکەین.
مەنسسور! چەندی لەوێ لە زیندان بوویت؟
ئارام نازری– من ماوەی 28 رۆژ لەوێ بووم کە 10 رۆژی لە ژێر شکەنجە و فشار و هەرەشە و گورەشەی ئەو باندە بووم دوای کەمتر شکەنجەیان دەدام پێم واێە لە دەرەوە فشارێکی زۆریان لە سەر بوو ئەگینا ئەوان کەسێک بگرن ناێەڵن بە زیندوی بچێتە دەرێ.
مەنسور – خواردن و ئەوانەت چۆن بوو؟
ئارام نازری– بەس یەک ژەم خواردنیشیان دەدامێ ئەویش زۆر سارد بوو نانەکانیان، بە گشتی نانی گەرمم نەخوارد لە زینداندا
مەنسور– کەسی دیکەت لابوو؟
ئارام نازری– کەسی دیگە لە زیندان لەگەڵما بوو، بەلام لای من نە، کەسێکی مەهابادیە کە لە تاران گەورە بووە ناوی ئاکامە لەوێ ناوی خۆی شایانە
مەنسور جەریانی ئەو فیلمە چیە دایانە دەرێ تۆ قسە دەکەیت؟
ئارام نازری– ئەو فیلمە بە زۆر پیان کردم لێان دام بێرێزیان پێکردم ه
رێباز هات وتی گەر نەیکەیت تەجاوزت پێ دەکەین دوایش دەتکوژین
هەڵۆ و کەسێکی دیکە بە ناوی ئەفشار ئەقدەسی کە لە ئوروپا هاتبوو بە چەکەوە لەسەرم وەستابوون و چەکەکەی دەست منیش دەرزی تیا نەبوو منیان ناچار کرد کە ئەو قسانە بکەم
مەنسور چۆن لەو دەغدگە نەجاتت بوو؟
ئارام نازری– لە لایەن حیزبی دێمۆکرات و حکومەتی هەرێم هەوڵێکی زۆر لە ئارادا بوو بۆ ئازاد کردنم ئەگەر وا نەباێە بێ خاون باێەم وەک ئەو کەسانەی تر لە ناویان دەبردم و دەیان گوت لە شەر لە گەڵ داعش کوژراوە.
مەنسور – تۆ شکایەتت نەکرد لەو وەقتە؟
ئارام نازری– من لە سەر داوای حیزب شکایەتم نەکردەوە
مەنسور! هۆی چی بوو پاک ئاوایان لێ کردی ئایا در کردنی ئەو فیلمەێە یا شتەیەکی دیکە؟
ئارام نازری-ئەوەیان لە من کرد تەنیا لە بەر ئەوەی من دابڕابووم لە رێزی پاک و چووەمە رێزی دێموکرات .
مەنسور– بۆ باری ئەوەڵ جویت ناو رێزی پاک چەندێ لەوی مایتەوە و چیت دەکرد؟
.ئارام نازری– من سالێک وسێ مانگ لە ناویان بووم و بەر پرسی هێزی تایبەتیان و مامۆستای بیکەیسی بووم لە بەشی یەکەی ئیداری سەر شاخ بووم
مەنسور !لەوکاتە دا پارتی ئازادیی شەهیدی دا لەوێ بویت؟
ئارام نازری– لەو کاتەدا 3 شەهید و 4 برینداریان بوو کە هەلۆ لەوێ دەستی قرتا بەڵی لەوییە بووم.
مەنسور! کامانە بوون شەهیدەکان ؟
ئارام نازری– ئەو سێ شەهید مەلەکشایەکان بوون ئەوانە بوون وتیان لە لایەن رەحیم مستەفایەوە شەهید بوون و گوایا دەستی ئێرانی تێدا بوو.
مەنسور – لەو کاتەدا حسەین یەزدانپەنا لوێ بوو؟
ئارام نازری– نە بەس لەو کاتەدا عەبەرەشی لێبوو و حسەین لە هەولێر بوو.
مەنسور- باشە ئێوە ئەو کات پرسیارتان لە بەرێوەبەرانی پاک نکرد بۆ هەواڵەکان بە ئەو شێوە بەڵاو دەکەنەوە ؟کاتێک حسەین لە هەولێرە و بە دەیان کیلومتر لە ئەو سەنگەرانە دورە تەقەی لێکراوە ئەڵێن بەرنامەی تیروری ئەویان واتە حسەینیان بووە؟
ئارام نازری– ئێمە پێشمەرگەی تازە بووین بۆمان نەبوو بچینە شوێنەکانی دیکە و یا بزانین چۆنە و هەقی پرسیارمان نەبوو هەر کەسێک لای پاک روژێک پێشمەرگە بووبێت ئەو شتانە باش دەزانێت کە فەرمان تەنیا فەرمانی ئاخاێە و قسەش تەنیا قسەی ئاخاێە.
مەنسور – ئیستە چارەنوست وەک ئەوانەی دیکە نییە کە کوژراون یا بێ سەروشوین کراون لە لایەن پاکەوە یا بە ناجار روویان کردبێتە ناو داعشەوە پێتوایە تۆ گەر ئازاد نەکرابایت چارەنوست چی دەبوو؟
ئارام نازری-ئەگەر حزبی دێموکرات ئاگاداری رفاندنەکەم نەبووباێە و فشاری نەخستاێە سەر حکومەتی هەرێم و لە راگەیاندنەکان رەنگدانەوەی نەبواێە قەت منیان ئازاد نەدەکرد چارەنووسم وەک ئەوانەی لێ دەهات ئێستا بوونەتە سەربازی گومنام یان ئەیانکردمە شەهیدی شەری داعش و فرمێسکیان بۆ هەڵدەرشتم
بۆ ئاگاداری خوێنەرانی بەرێز سێ لاوی ئیلامی سەر بە هوزی مەڵکشایی لە بەرەکانی شەر نزیک کەرکوک کوژران،پاک لە راگەێاندنێکدا بەڵاوی کردەوە کە گوایا ئەو سێ ئیلامیە پاسەوانی تایبەتی حسەین یەزدانپەنا بوون و کەسێک بە ناوی رەحیم مستەفایی ویستویەتی حسەین بکوژێ ئەوانیش خویان داوەتە پاڵ حسەین و دەس بە جێ کوژراون .
رەحیم مستەفایی لە لاێەن پارتی ئازادیی بە رێبەری یەزدانپەنا بێسەر و شوێن کراوە و کەس لە چارەنووسی ئاگادار نیە