ڕۆژی 23ی سێپتامبری 2015 پارتی ئازادیی کوردستان ، پاک ، لهڕاگهیهندراوێک دا بڵاوی کرده‌وه که گوایه که‌سێک به ناوی ڕه‌حیم مسته‌فایی به مه‌به‌ستی تیرۆر کردنی حوسێن یه‌زدان په‌نا ته‌قه‌ی کردووه‌و له ئه‌نجامدا حوسێن رزگاری بووه و به‌ڵام سێ پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م پارته کە ئسکورتی تیبەتی حوسەین بوون به ناوه‌کانی شه‌هیدان مه‌هدی یارمحه‌ممه‌دی ، به‌همه‌ن یارمحه‌ممه‌دی و عهلانوور یارمحه‌ممه‌دی شه‌هید بوون ، و به پێی هه‌واڵ و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی باشووری کوردستان ڕه‌حیم مسته‌فایی پاش چه‌ند کاتژمێرێک له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه وه‌ک تیرۆریست ده‌ست به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی گرتووخانه کرا.
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌و زانیاریی باوه‌ر پێکراو و جیگه‌ی متمانه، پارتی ئازادیی کوردستان ، پاک ، سناریۆ سازی کردووه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌ی به‌لاڕێدا بردووه‌و له‌ڕاستیدا چه‌واشه‌کاری کردووه
یاری کورد وێڕای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ ئه‌م چوار پێشمه‌رگه‌یه هه‌ڵبه‌ستراون ، ڕاستیی ڕووداوهکهبهم چهشنهبۆ ڕای گشتی ڕوون ده‌کاته‌وه:
ئه‌م چوار پێشمه‌رگه‌یه واته ڕه‌حیم مسته‌فایی ، مه‌هدی یارمحه‌ممه‌دی ، به‌همه‌ن یارمحه‌ممه‌دی و عهلانوور یارمحه‌ممه‌دی به‌نیاز بوون ڕیزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان به‌جێ بێڵن و پێوه‌ست به‌ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان واته پێ‌کاکا ببن ، به‌ڵام مه‌خابن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه ته‌قه‌یان لێکراوه‌و سێ که‌سیان شه‌هید بوون و چواره‌م که‌سیش واته ڕه‌حیم مسته‌فایی پاش ئه‌وه‌ی ڕزگاریی بووه‌و ڕای کردووه، پارتی ئازادی کوردستان تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته پاڵ که گوایه ئه‌و که‌سه به‌نیاز بووه حوسێن یه‌زدان په‌نا تیرۆر بکا ، خاڵێکی دیکه که گومانه‌که دوو قات ده‌کا ئه‌وه‌یه که هاوکات له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی تیرۆر باس له‌وه ده‌کری که ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه له لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هید کراون.
که‌وابوو هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ڕه‌حیم مسته‌فایی بۆ چییه و چی له‌پشته؟
یاری کورد لێره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که:
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌لایه‌ن پارتی ئازادیی کوردستان و هه‌ندێ لایه‌نی کوردستانی باشووره‌وه بڵاو کراونه‌ته‌وه هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له‌ڕاستیه‌وه
بۆیهداواکارین: چاره‌نووسی ڕه‌حیم مسته‌فایی که به بێ هۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه ڕوون بکرێته‌وه و لایه‌نه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و تاکه که‌سی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به لاڕێدا نهبەن و هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هید کرانی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ڕای گشتی ئاشکرا بکه‌ن و واز له‌سیناریۆ سازی و چه‌واشه‌کاری بێنن.
بە پێ هەواڵی کوردستان نیوز رەحیم مستەفایی لە لاێەن پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراقەوە حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەر چووە بە تومەتی تیروری حسەین یەزدانپەنا و کوشتنی ئەو سێ هاورێە ئیلامیەی خوی.
رێکخراوی یاری کورد داوا لە لاێەنەکانی باشور و مافی مروڤی کوردستان و هەموو رای گشتی دەکا کە پێش بە جنایەتی پارتی ئازادیی بە رێبەری حوسین یەزدانپەنا و پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراق بگرن هەتاکوو ملی لاوێکی هەژار و بێتاوانی کرماشانی نەکەن بە پەتی سێدارەدا.
پرسیارێک لێرە دێتە پێش ئەوەێە کە ئەگەر رەحیم مستەفایی سیخوری کوماری ئیسلامی ئێران بێت و کاری بۆ ئەو رێژیمە کردبێت پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق دەتوانێ هەر وا بە ئاسانی حوکمی سێدارەی بە سەردا بسەپێنێ؟
خەڵکی کوردستان و بەرپرسانی پارتی و پاک باشتر لە هەموو کەسێک ئاگادارن ئەگەر رەحیم مستەفایی سیخور و پیاوی کوماری ئیسلامی ئیران بووباێە نەک نەیاندەتوانی حوکمی سێدارەی بە سەردا بسەپێنن بەڵکو هەر کەسێکیش پەنجەی تومەتی بۆ درێژ کرباێە سزایان دەدا.
لە کەس شاراوە نیە کە کوماری ئیسلامی ئێران دەسڵاتی تەواوی بە سەر پارتی و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە هەێە و ناتوانن بێ ئیجازەی دەوڵەتی ئێران لە ماڵەکانیانیش بچنە دەرێ هەتاکوو بتوانن کەسێک کە کاری سیخوری بۆ ئێران بکات زیندانی بکەن و حوکمی سێدارەی بۆ ببڕنەوە.
ئێمە لێدوانەکانی بەرپرسانی پاک لە پێوەندی ئەو روداوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرا لە خوارەوەی ئەم بابەتە ئەخەینە پێش چاوی خوێنەران هەتاکوو لە راستی و دورستی ئەو سناریوە بە باشی بگەن.
لێدوانی رزگار عەباسزادە بۆ باس‌نیوز
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە(24/9/2015) ئەو پێشمەرگەیەی هەوڵی تیرۆرکردنی حسێن یەزانپەنای دا دەستیگر کراوەو دەدرێتە دادگای شۆڕش.
شەوی ڕابردوو سەعات7ئێوارە لە کاتی نانخواردن لە گوندی خرابەرووت پێشمەرگەیەک بە بیکەیشی هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی حزبی پارتی ئازادی کوردستانی دا‌و بەداخەوە سێ پاسەوانی تایبەتی شەهید کرد.
عەباس زادە یەکێک لە فەرماندەی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند : دوای ڕووداوەکە لە سنووری باشووری کەرکووک پلانێکی ئەمنی تۆکمە داڕێژرا بۆ ئەوەی ئەو کەسە دەربازی نەبێت و دەستیگر بکرێت سەر ئەنجام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەستگیر کراو ئێستەش دەستبەسەرە.
ئەو فەرماندەیە لەبارەی پلانەکەوە گوتی : ئەوە پلانە لە تاران داڕێژراوە بۆ تیرۆرکردنی حسێن یەزانپەنا و ئەو کەسە خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوی (رەحیم مستەفایی)یە .
لە بارەی دادگایکردنیەوە عەباس زادە گوتیشی “ئەو کەسە دەدرێتە دادگای شۆڕش و سزای خۆی دەدرێت.
بەپێ زانیاریەکانی (باس‌نیوز) دادگای شۆرش سزاکەی بریتیە لە گوللەبارانکردنی ئەو کەسانەی بەتۆمەتی سیخوری لە نێو پێشمەرگە دەستگیر دەکرێن.
عەباسزادە لە گەل SNN
شەوی ڕابردوو پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لەمیحوەرەکانی ڕوبەڕوبونەوەی داعش، ھەوڵی تیرۆرکردنی فەرماندەی گشتی حزبەکەی دەدات، پاشئەوەی سێ لەھاوڕێکانی شەھید دەکات، بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش ھەڵدێت، پاکیش لەSNNوە ڕونکردنەوە دەدات.
شەوی ڕابردوو کاتژمێر (٧:٣٠) خولەک، پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) دەستڕێژی گوللەی لەژمارەیەک پاسەوانی تایبەتی حسێن یەزدان پەنا جێگری سکرتێری پاک کردووەو بەو ھۆیەشەوە سێ پێشمەرگە شەھید بوون، دواتریش ئەو کەسە بەرەو دەشتاییەکانی حەویجە (ناوچەکانی ژێر دەستی ھەڵاتووە).
لەوبارەیەوە ڕزگار عەباس زادە بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لەلێدوانێکدا بۆ SNN وردەکاری ڕووداوەکەی گێڕایەوە، ئەوەشی ئاشکراکرد، توانیویانە کەسەکە دەستگیربکەن.
زادە وتی:”ڕاستە ئەوکەسە پێشمەرگەی پارتی ئازادی بوو، بەڵام سەر بەئیتڵاعاتی ئێران بووە، ئەوکەسە ھەوڵیدا جێگری سکرتێری حزبمان تیرۆربکات، بۆیە دەستڕێژی گوللەی کرد، بەڵام بەداخەوە سێ لەپاسەوانەکانی حسێن یەزدان پەنا بەرکەوتن و شەھیدبوون”.
لەسەرەتای شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە، پارتی ئازادی کوردستان (پاک) کە حزبێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەو بەپارتەکەی (عەلی قازی) کوڕی پێشەوا قازی محەمەد ناسراوە، ژمارەیەک لەپێشمەرگەکانی ناردە میحوەری خەرابەڕوت لەنزیک کەرکوک و تائێستا ھەشت شەھیدو ٢١ برینداریان ھەیە لەشەڕی تیرۆریستانی داعشدا.
بەرپرسەکەی پاک ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەوکەسە ھەوڵیدابوو بچێتە ژوورەکەی جێگری سکرتێری حزب، بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانەوە ڕێگری لێکرابوو، ئەویش بەچەکی بیکەیسی دەستڕێژی گوللەی لێکردبوون لەو شوێنەدا دوو پێشمەرگە شەھیدبوون.
وتیشی:”پێشمەرگەیەکی دیکەش کە ئەوانە پاسەوانی تایبەتی یەزدان پەنابون، لولەی تفەنگی تەقەکەرەکەی گرتبوو، ویستبووی نەھێڵێت تەقە بکات، تەقەکەرەکەش دەستڕێژی لەویش کردبوو، ئەویش پاش مانەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک لەنەخۆشخانە، شەھیدبوو”.
سەبارەت بەدوای ڕووداوەکەش ڕزگار عەباس زادە وتی:”ئەوکەسە دوای ئەوکارەی کە کردی، بەرەو دەشتاییەکی حەویجە ھەڵات، بەڵام بەھاوکاریی لیوای دووی ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی ئاسایش، توانرا لەکاتژمێر پێنجی بەیانی دەستگیری بکەینەوە”.
زادە ئەوەشی ئاشکراکرد، تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا لەباشوری کوردستان، چوارجار ھەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسانی حزبەکەیان دراوە، بەڵام ھەمووجارەکانیش پیلانەکان تێکدراون و سەریان نەگرتووە.
لێدوانی رزگار عەباسزادە بۆ ک.ن.ن
ته‌رمی 3 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی پارتی ئازادی كوردستان كه‌له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش شه‌هیدبوون له پارێزگای هه‌ولێر به خاك دهسپێررێن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رێگه‌ی نه‌دا ته‌رمه‌كانیان بگه‌رێنرێنه‌وه بۆ پارێزگای ئیلامی خۆرههلاَتی كوردستان.
ڕزگار عه‌باس زاده, فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی كوردستان به KNN ی ڕاگه‌یاند: شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئاكامی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی تیرۆریستیی چه‌كدارانی داعش, سێ پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی كوردستان شه‌هید بوون.
وتیشی: خێزانی شه‌هیده‌كان هه‌وڵیانداوه ته‌رمی شه‌هیده‌كان بۆ پارێزگای ئیلامی خۆرههلاَتی كوردستان ببه‌نه‌وه, بهلاَم له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕێگرییان لێكراوه و ڕه‌تیان كردوه‌ته‌وه ته‌رمه‌كان وه‌ربگرن, بۆیه به ناچاری ته‌رمه‌كانیان له گوندی ئهشكهوسهقای سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌خاك سپاردوه.
له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا, پارتی ئازادی كوردستان تائێستا 8 شه‌هیدیان هەبووە.
بکوژی سێ پێشمەرگەی PAK حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە
رۆژی 16 نۆڤامبری 2016، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، لە دووا دانیشتنی‌دا، حوکمی ئێعدامی بۆ تاوانبار “رەحیم مەسافیی”، بڕییەوە.
رەحیم مەسافیی بەکرێگیراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدرانی ئێران، ئێوارەی رۆژی 23 سێپتامبری 2015 لە کردەوەیەکی تێرۆریستی‌دا، لە سەنگەرەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە مێحوەری رۆژاوای کەرکووک، 3 پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستانی؛ تێرۆر کرد.
هەڤاڵان: مەهدی یارمحەمەدی (کارزان) فەرماندەی دەستە، بەهمەن یاری (بەدرە)، ئەڵڵانوور ئەندووز (ئەرکان)، لەو کردەوە تێرۆریستییەدا شەهیدوون.
کۆمیتەی راگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان، راگەیەنداروێک لەو بارەیەوە دەر دەکا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی راگەیاندن
29 گەڵاڕێزانی 2716
19 نۆڤامبری 2016
Bkujî sê pêşmergey PAK hukmî ê’damî bo brrayewe
Rojî 16 novambirî 2016, dadgay têhellçûnewey hewlêr, le duwa danîştinîda, hukmî ê’damî bo tawanbar “rehîm mesafîy”, brrîyewe.
Rehîm mesafîy bekrêgîrawî îtla’atî supay pasdranî êran, êwarey rojî 23 sêptambirî 2015 le kirdeweyekî têrorîstîda, le sengerekanî partî azadîy kurdistan le mêhwerî rojaway kerkûk, 3 pêşmergey partî azadîy kurdistanî; têror kird.
Hevallan: mehdî yarimhemedî (karzan) fermandey deste, behmen yarî (bedre), ellllanûr endûz (erkan), lew kirdewe têrorîstîyeda şehîdûn.
Komîtey rageyandinî partî azadîy kurdistan, rageyendarwêk lew bareyewe der deka.
Partî azadîy kurdistan