دیداری مێری و لە بیر کردنی کوردە یارسانەکان

0
567

رۆژی سیشەممە ٤ی رەزبەر لە شاری هەولێر سێیەمین دیداری ئینیستیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە واتە “مێری” ،  بەڕێوەچوو.

سەروکی هێزەکانی روژهەڵاتی  کوردستان هەر کەسە بەرنامە و سیاسەتی خویان خستە رو و باسیان لە پێکهاتە کانی کوردستان کرد.
بەڵام پرسیار لێرە ئەوەێە بۆ رێبەرانی هێزەکانی روژهەڵات هەموو جارێک باسی ئەوە دەکەن کە لە روژهەڵاتی کوردستان شیعە هەیە و سونەش هەێە بەڵام ئاگایان لە ئەوە نیە کە خەڵکانێک لە کوردستان ئەژین نەک تەنیا خویان کوردن بەڵکو ئاینیکی کوردیان هەیە بە ناوی ئاینی یاری(یارسان)
پشتگوی خستنی کوردانی یارسان و ئاینی یاری لە لاێەن کوردانی غەیری یارسان واتە ئەوانەی خویان بە پێشرەو و پێشەنگی نەتەوەێک دەزانن ئەتوانێ زەنگێکی خەتەر بێت بۆ کوردانی یارسان کە هیچ کەسێک ئامادە نیە لە هیچ کوڕ و کوبونەوەێکی گەورە باسیان لێوە بکات.
  ئێمە چاوەروانمان دەکرد کە ئەوانەی وەک رێبەر و نوێنەری کوردانی روژهەڵات لە دیداری مێری بەشدار بوون تیشکێکیان بخستاێە سەر ئەو نهامەتیانەی کوردانی یارسان بە دەست دەسڵاتدارانی ئێرانەوە و ئیسلامە توندرەوەکانی کوردستانەوە روبەروی بوونەتەوە و باسیان لە چونیەتی پاراستنی کوردە یارسانەکان کردباێە کە وەک کوردانی یەزیدی توشی قڕ کردن و ماڵ وێرانی نەبن بە دەست برای موسڵمانەوە .
بەڵام ئەوەی جێ داخە کە هیچ لاێکیان شارەزای ناوچەی ئیلام کرماشان نەبوون و نەیان زانی کە جگە لە سونە و شیعە ئاینێکی کوردیش لە ئەو دو وەلایەتە بوونی هەێە کە ژمارەیان یەکجار زۆرە و زۆریش لە پەیرەوانی ئەو ئاینە کوردیە لە رێزی ئەو هێزانە بۆ رزگای کوردستان گیانیان بەخشیوتە نیشتمان و چونەتە رێزی نەمرانی وڵاتەوە.
بە بروای ئێمە نەتەوەی کورد و ئەو کەسانەی خویان بە پێشرەو و پێشەنگی گەل دەزانن ئەبێ زیاتر لە هەموو کەس دیفاع لە کوردە یارسانەکان بکەن لە بەر ئەوەی ئاینی یارسان مڵک و مێژوی نیشتمانی کوردە و کوردانی یارسان هەتاکوو ئەورۆ پاراستویانە و نەێانهێشتوە بکەوێتە ژێر رکیڤی ئاینی ترس و توقاندن و نەتەوەی بێ فەرهەنگ و زۆردارەوە
بەشێک لە قسەکانی بەرێزکاک خالید عەزیزی سکرتێری حێزبی دێمکراتی کوردستان
بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە پانێلی دووەمی ئەو دیدارەدا بە هەڵسەنگاندنێکی کورت لەسەر دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی وڵاتی ئێران و هەلومەرجی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆچوون وسیاسەتی حیزبەکەی بە وردی خستەڕوو، خالید عەزیزی بە لەبەرچاوگرتنی ململانێی مەزهەبی کە لە ناوچە هاتۆتە ئاراوە لەم بارەوە گوتی: “وڵاتانی عێراق، سوریە و تەنانەت تورکیەش بەرهەم و دەرەنجامی شەڕی یەکەمی جیهانین، بەڵام ئێران پاشخانێکی دوور و درێژی لە وڵاتداری و حکومەتداری هەیە. لەم دواییانەشدا فاکتەری ئایینی شێعە بووە بە بەشێک لە کێشەی دەسەڵات و قانوون و تەنانەت بەشێک لە شوناسی ئێرانی. واتە لە گەڵ دەسەڵات و وڵاتێک بەرەوڕووین کە لە سەر شوناسێکی دوو لا خۆی گرتووە. یەکەمیان پان‌ئێرانیزم و ناسیونالیزمی ئێرانی، دووهەمیان ئایینی شیعە. بەڵام لە ئێراندا ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر هەیە. لە کوردستانیش هەم شیعە هەیە و هەم سوننەش هەیە. ئێمە هەوڵمان نەداوە لە ئایین بۆ کێشە لە گەڵ تاران کەڵک وەرگرین. بەڵکوو هەوڵمان داوە بە سازکردنی پردی پێوەندیی جۆراوجۆر لە نێوان رەنگاوڕەنگیەکان بچینە ناو پرۆسەی نەتەوەسازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
بە هیوای سەرکەوتن  عەلی فەزڵی(کەواڵی)

کۆنفڕانسی