یاری کورد
بە پێ هەواڵ و راگەێندراوەکان لە باشوری کوردستان هەوت روڵەی تێکوشەری کورد لە کوردانی کاکەیی لە پێناو پاراستنی خاک و زێدی خویان شاری کەرکوکی خوشەویست گیانیان بەخشیوەتە خاکی پیروزی کوردستان و بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایان لە ژیان و کاکە و کاکەیی واتە ئاینی کوردان کردوە.
ناوی ئەو هەوت شەهید بەم شێوەی خوارەوەێە
١-سەید دڵشاد سەید خلیف کاکەیی
٢-فهمی مام ئەڵماس کاکەیی
٣-سەباح عاسی زاڵ کاکەیی
٤-سەرمەد خزعل کاکەیی
٥-هاکار فەتاح کاکەیی
٦-سەید محەمەد سەید مستەفا کاکەیی
٧-رەعەد غازی فەتاح زاڵ کاکەیی.
کاکەیەکان بە سەدان ساڵە هەڵگری بیر و باوەر و ئاینی کوردان بوونە و ئیستاش وا بینیمان هەوت شورە سواری سەربەرزی کوردستان لە پێدەشتەکانی گەرمیانەوە بۆ پاراستنی سەروەری باوە گورگورەکەی کاکەیی(یارسان) خویان کردە قەڵخان و ئەو پەیامەیان بە دوژمنی کورد و مروڤایەتی گەێاند کە ئەوە هێشتا نەوەکانی باوە گور گور لێرە ماون و ئیجازە نادەن ئێوەی دڵرەق خاک و داب و نەریتیان لی داگیر بکەن و فێری مروڤ کوشتن و ئاینی ترس و توقاندنیان بکەن کاکەیەکان فێری چاکە و کرداری چاک بوون و هەر واش لە دایک بوونە و بە هەمان شێوەش ماڵ ئاوای لە ژیان دەکەن .
ناوەندی هەواڵی یاری کورد سەرەڕای سڵاو رێز بۆ گیانی پاکی ئەو ٧ روڵە تێکوشەرانەی کاکەیی سەرەخوشی گەرمی خوی ئاراستەی بنەماڵەی بەرێز و تێکوشەری ئەو قارەمانانە دەکات و خوی لە خەمیان بەشدار دەزانێ.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەران
ناوەندی هەواڵی یاری کورد

telegram.me/YARIKURD بۆ دیتنی نوێترین هەواڵەکان بە کاناڵ تلێگرامی یاری کورد پەیوەست بن






Like this:
Like Loading...