سەڵاحەدین بەهادین: یەكێتی نەبێت هەناسە لەكوردستان نامێنێت

0
163

یاری کورد

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت: یەكێتیی نەبێت فرەیی سیاسی نابێت، یەكێتی نەبێت هەناسە لەكوردستان نامێنێت.
د.بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:  لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ بەغدا ئەم پیاوە سیاسیە بەڕێزە كە مەبەستی (سەڵادین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان)ە، هاوكات هاوڕێیەكی ئازیزمەو ناو ناو قسەدەكەین وتی یەكێتیی نەبێت فرەیی سیاسی نابێت، كورە یەكێتیی نەبێت هەناسە لەكوردستان نامێنێت.
شاوەیس دەشڵێت: سەڵادین محەمەد بەهادین بڕیاریداوە دوای گەڕانەوەی لەبەغدا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدات و وەك خۆی وتی لەبەرخاتری چاوی كاڵی ئێوە نیە، بەڵكو لەبەر خۆمانە نامانەوێت یەكتێی بچوك بێتەوە.
لەكۆتایی نوسینەكەیدا ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت: دە ئیتر بەسە ئەوانەی كە لەناخۆی یەكێتی رۆژانە سەرگەرمی بچوككردنی ئەم حیزبەن با فێری یەكێتی بوون لەسیاسیەكانی دەرەوەی خۆمان ببن.

telegram.me/YARIKURD بۆ دیتنی نوێترین هەواڵەکان بە کاناڵ تلێگرامی یاری کورد پەیوەست بن