نامەێکی کراوە بۆ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئهیلول 15, 2016 0 700 FacebookTwitterPinterestWhatsApp هەر وەک هەموو لاێک ئاگادارن پارتی بە ناو ئازادیی کوردستان بە رێبەری حسەین یەزدانپەنا لە ژێر سێبەری پارتی دێمکراتی کوردستانی عیراق لە هەولێرێ پایتەختی هەریمی کوردستان بنکە و بارگای دامەزراندوە و هەر بە پشتیوانی پارتی و جلو بەرگی دەزگای پاراستنی پارتی هەڵ دەکوتنە سەر شورسگیرانی کوردی روژهەڵات و بێسەروشوێنیان دەکەن. لە ماوەی رابردو ٤ کوردی خەلکی پاریزگاکانی ئیلام و کرماشانیان کە سێانیان یارسانی (کاکەیی) بوون و ئەویتریان کوردی شیعە و خەڵکی کولیایی بوو لە سناریویکی قیزەون لە پێش چاوی هەموو خەڵکی کوردستان کوشت و لە نێو برد. هەر لە سەردەمی کوشتنی ئەو پێشمەرگانە سێ کەسیتریان بێسەر و شوین کرد و ئێستاش کەس نازانێ لە چە جێگاێکن و بنەماڵەکانیان سەردانی بنکەی پاکیان کردوە لە هەولێر ئەوانیش بەر بێرێزی چەکدارەکانی حسەین یەزدانپەنا کەوتون و لە چارەنووسی جگەر گۆشەکانیان ئاگادار نەکراون. لە ماوەی دو روژی رابردویش چەکدارەکانی پاک بە پشتیوانی و سەیارەی پاراستنی پارتی لە کۆیە و هەولێر وەک بعسیەکانی سەردمی سەدام حسەین دەستیان کردوە بە رفاندنی روڵەکانی ئیلام و کرماشان و بێ بەزایانە ئازار و ئەشکەنجەیان دەدەن. پرسیارەکە لێرە ئەوەێە روڵی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وەک بەشێک لە دەسڵاتی باشوری کوردستان لە ئەم جنایەت و خەڵک کوشتن،رفاندن و ئازار و ئەشکەنجانە چیە؟ ئێمە داوامان لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئەوەێە کە وەک هەمیشە هەڵوێستی شورشگیرانە و بوێرانەی خوی لە هەمبەر ئەم باندە دز و جەردێە بگرێ و بنکە و بارەگاکانیان لە باریکە و سلێمانی پێ خر کاتەوە و رێگا نەدات هاتوچوی ئەو ناوچانە بکەن کە دەسڵاتی یەکیەتی بە سەرەوێە. ئەگەر یەکیەتی نیشتمانی لە هەمبەر ئەم رەشە کوژیەی پاک و پاراستنی پارتی دمکراتی کوردستانی عێراق بێدەنگ بێت و هەڵوێستی بویرانەی نەبێت بە دڵنیایەوە ئەبێتە لەکەێکی رەش بە کارنامە یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە و مێژو ئەوەیان لە سەر دەنوسێت. ئێمە وەک رێکخراوی یاری کورد یەکیەتیمان لە چونیەتی تیرور کردنی ئەو سێ یارسانیە لە لاێەن پاک و پارتیەوە ئاگادار کردبوەوە و سوزی بە دوادا چونیان داینێ بەڵام بە داخەوە لە ئەو سەر و بەندە پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراق کودەتای بە سەر پارلماندا کرد و هیچ کەسیش خوی لە کەیسی رەحیم مستەفایی و یارسانە تیرور کراوەکان نەکردە خاون. کومیتەی ناوەندی رێکخراو یاری کورد ١٥.٩.٢٠١٦ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...