خەڵکی ئیلام و کرماشان ئەمەتان لێ قەبووڵ ناکەن

0
355
لە باشوری کوردستان هێرش دەکرێتە سەر چەند پێشمەرگیکێ حزبێ دموکراتی کوردستان( حدک )، کە خەڵکێ ئیلامن و پێشتر پێشمەرگێ پارتی ئازادی کوردستان پاک بوونە کە حوسین یزدان پەناە سەرۆکایەتی دەکات، لە هەولێر یەک لەو پێشمەرگانە بەناوێ نادر ئیلامی ڕفیندراوە و هەتا ئیستایش چارە نوسی دیار نیە .
هاوکات لە گەل کاک نادر ئیلامی ٣ پیشمەرگی دیکە ١- نادر ئیلامی، ٢- ئارام نازر و٣- سیروس رەبیع بەیگی   کە ئەوانیش خەڵکی ئیلامن دو کەسیان کەوتونتە بەر هێرشی چەقو و بە سەختی بریندار کراون دوو کەسێ دیکەیشیان رفیندراون، لە چەن سالی رابردو دا ئەوە چەندمین جارە کە کارێ هاوشیوێ ئەمە ڕۆ دەدات بو ئەو پیشمەرگانی کە خەلکی کرماشان و ئیلامن ،ساڵێ پار چوار کەسێ ئیلامی کە پێشمەرگێ هەمان حزب واتە پاک بوون و ویستبوویان ڕێزە کانێ ئەو حزبە جی بهێڵن لە لایەن حوسین یەزدان پەناوە تیرورکران و بە هاوکاری ئاسایشی پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراق یەک لەو چوار کەسە کرا بە تیروریست و بکوژێ ئەوو سێ هاوری خۆی و هەتا ئێستا لە زیندانێ پاراستنێ پارتیە و هیچ کەسێک لە چارەنووسی ئاگادار نیە.
بەەداخەوە هەر زوو ڕاگیاندن و لایەنەکان ئەو بابەتیان لە بیر کرد و کەس گرنگی پێ نەدا و خوینێ ئەو سێ گەنجە شورشگێرە بە فیڕو ڕویشت و یەکیکیش بێتاوان لە لاێەن پاک و پارتیەوە بێسەر و شوێن کرا،ئەم ڕوداوەی دوینێ ئەوە دەردەخات کە کوشتنێ ئەو سێ کەسەش هەر کارێ خودێ هەمان حزب بووە.

rahim-mestafaei

لە روداوێکی بە همان شیوە ئامانج کولیایی بەرپرسی راگەیاندنی پارتی ئازادی کوردستان کە رێزی خوی لە ئەو هێزە جیا کردبوەوە لە لاێەن پاراستنی پارتی و جەکدرەکانی پارتی ئازادی کوردستانەوە رفێندرا و ماوەی پێنج ساڵە کەس لە چارەنووسی ئاگادار نیە و بنەماڵەکەی ئیستاش بە دوای دا دەگەرن و پاکیش هازر بە واڵامدانەوە نیە.

amanj kolyai

.  ئێمە پێمان واێە کە پاک بە پشتیوانی پاراستنی پارتی پێان واێە کە کوردانی سەر بە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بێخاون و کەس نیە داد رەسیان بێت بۆێە وا بە ئارەزوی خویان ئەیانکوژن و بێسەروشوێنیان دەکەن.
ئێمە پرسیارێک ئاراستی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین ئەگەر ئەم جنایەتانە کە بەرانبەر کوردانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان دەکرێ لە باشوری کوردستان لە لاێەن پارتی دمکراتی کوردستانی عێراق و پارتی بە ناو ئازادای کوردستان  بە رێبەری حسەین دولار پەنا دەر حەق بە خەلکی موکریان بکراباێە هێزە کوردیەکان وا بێدەنگ دەبوون؟
ئێمە زۆر کەسمان هەێە کە همیشە سەنگی ئیلام و کرماشان لە سنگی خویان دەدەن و لە رێزی هیزە کوردیەکانن وەک کاک ئەبوو کەریمی،عەلی ئەشرەف مورادی و کاک ئیقباڵ سەفەری ئەی باشە بۆ جارێک لە سەر ئەم جنایەتانە ناێەنە دەنگ و دنگیان هەڵنابڕن؟
داوا لە حزبی دمکراتی کوردستان دەکەین بە جدی بە دواداچوون بکات بۆ ئەم بابەتە و ئیجازە نەدات ئەو پێشمەرگە کوردانە بە چارە نووسی رەحیم مستەفایی و هاورێەکانی گیرودە بن.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە مێژو لێتان خوش نابێت و خەڵکی ئیلام و کرماشان ئەمەتان لێ قەبووڵ ناکەن.
بەشێک لە کوردانی پارێزگای ئیلام و کرماشان.
رێکەوتی ١٥.٩.٢٠١٦