٣١ی ئاب له‌دیدی سه‌رۆك و به‌رپرسانی پارتیدا

0
211
٣١ی ئاب روژێکی رەشە لە مێژوی گەلی کوردا و لەکەێکی رەشە بە کارنامەی پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراقەوە کە دەستیان کردە ناو دەستی حکومەتی فاشیسی سەدام  حسەین و هەولێری پایتەختیان داگیر کرد و بە سەدان کەس لە روڵەکانی گەلی کوردیان لە رێزێ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بێ سەرو شوێن کرد.

ئێستا دوای دو دەێە بزانین تاوانبارانی ئەو کارەساتە وڵامەکانیان چیە بۆ خەڵکی کوردستان.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان “خۆزگه‌” ده‌خوازێت، رۆژی “31ی ئاب” له‌ مێژوودا بسڕایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و رۆژنامه‌نوسی پارتی “31ی ئاب ” به‌شانازیی ده‌زانن، سه‌ركرده‌یه‌كیشان ده‌ڵێت:” بێسه‌روشوێنه‌كانیش له‌ ژیاندا نه‌ماون و هه‌ق نییه‌ چاوه‌روانیان بكه‌ن”.

له‌ نێوان شانازی و شه‌رمه‌زاری
ئه‌مڕۆ 20 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی 31ی ئاب دا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ رژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو له‌سه‌ر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ساڵی 1996 دا له‌ شكركێشی كرده‌ سه‌ر ه‌ه‌رێمی كوردستان و زیانی زۆری به‌ ناو ناوبانگی كوردستان گه‌یاند، ه‌ه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و رووداوه‌ قسه‌وباسی ه‌ێناوه‌ته‌ ئاراو ه‌اونیشتمانیان به‌گشتی  “شه‌رمه‌زاری” ده‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ه‌ه‌وادار و لایه‌نگر و به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ ” شانازی” ده‌كه‌ن.

خۆزگه‌كه‌ی بارزانی بۆ مێژوی 31 ئاب
مه‌سعود بارزانی  سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “اعتماد”ی چاپی تاراندا كه‌ له‌ساڵی 2011 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، و بارزانی ده‌ڵێت:” ناخوازم ئه‌و رۆژگاره‌ تاڵه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ و ده‌بێ ه‌ه‌وڵبده‌ین ئاماژه‌شی پێ نه‌كه‌ین و ئه‌و رابردووه‌مان فه‌رامۆش بكه‌ین، كه‌ ئینشائه‌ڵڵا نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان تووشی ئه‌و رۆژه‌ ره‌شه‌ نابن و خۆزگه‌ داكرا له‌ مێژوودا ده‌سڕایه‌وه‌”.

عه‌لی عه‌ونی: 31ی ئابی پیرۆز
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان یادی كاره‌ساتی 31ی ئاب ده‌كاته‌ “بۆنه‌” و په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه‌  و ده‌ڵێت:” 31ی ئابی پیرۆز”.

عه‌ونی له‌و په‌یامه‌یدا كه‌ له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت :”خۆشبه‌ختانه‌ له‌ 31 ی ئابدا كوردستان به‌ لای ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا شكایه‌وه‌ و دواتر به‌ رێككه‌وتنی واشینگتۆن له‌ساڵی 1998 ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ جوانی چه‌سپاو جێگای خۆی گرت”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت:” له‌رووی یاساییه‌وه‌ پارتی سوپای ئه‌و عیراقه‌ی به‌كرێ گرت كه‌ینك و گۆڕان ئێستاش دڵیان بۆی لێده‌دات بۆده‌رپه‌ڕاندنی سوپای وڵاتێكی بیگانه‌ كه‌ ئێران بوو و له‌رووی نیشتمانپه‌روه‌ ریشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی سوپای وڵاتێكی دیكه‌بینیته‌ سه‌ر خاكی خۆی خیانه‌تكاره‌ .دواتر له‌ مێژووی كورد دا یه‌كه‌مین جار بوو كه‌ حكومه‌تی داگیركه‌ری عه‌ره‌ب به‌ پاره‌ بۆ كوردستان ببیته‌جاش !!!”.

31ی ئابی گه‌وره‌
هه‌روه‌ك عه‌ونی پێیوایه‌:”  دوای 31 ی ئاب هه‌م كوردستان چووه‌ قۆناغێكی نوێ و ژیانێكی باشتری ده‌ست پێكرد و هه‌م له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ پارتی فێربوو به‌ زمانی خودی ینك سیاسه‌ت بكات و خوێندنه‌وه‌و لێكوڵێنه‌وه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی 31ی ئابی گه‌وره‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی دوورو درێژو زانستی هه‌یه‌و برایانی ینك و گۆڕان له‌جیاتی جنێودان باشتره‌ كادیر و ئه‌ندامانی خۆیان فێربكه‌ن له‌و رووداوانه‌ باشی سیاسی هه‌ ڵینجن”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ فازڵ به‌ شاره‌تی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ” كه‌س له‌حزبه‌كه‌یدا پێی وانییه‌ كه‌ 31 ئاب هه‌ڵه‌ بووه‌،‌ به‌ڵام پێشیان خۆش نه‌بووه‌ ڕوو بدات”.

فازڵ به‌شاره‌تی:31ی ئاب خیانه‌ت و تاوان نییه‌
فازڵ به‌شاره‌تی له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی هه‌فته‌نامه‌ی ‌ ئاژانس ده‌ڵێت: ״ پارتی له‌‌پێناو مانه‌وه‌‌‌و سه‌ركه‌وتنی خۆیدا هه‌موو كارێك ئه‌نجام ده‌دات.״

 به‌شاره‌تی ئه‌وه‌شده‌ڵێت:” ئه‌وه‌نده‌ شانازیی به‌ 31 ئابه‌وه‌ ده‌كه‌ین و ئیتر نه‌خیانه‌ت بووه‌و نه‌تاوان” و ” ئه‌گه‌ر 31ی ئاب رووی نه‌دایه‌ ئه‌وا په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی له‌ناوده‌چوو، بۆیه‌ “به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم كه‌ ئێستا لێی به‌ره‌ه‌م هاتووه‌”.

سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی بێسه‌رووشوێنه‌كانیش به‌شاره‌تی ده‌ڵێت:” هه‌ق نییه‌ كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێنن، به‌ته‌مای ئه‌وه‌بن كه‌ له‌ ژیاندا مابن”.