په‌یامی پیرۆزبایی جه‌مال پووركه‌ریم چالاكی سیاسیی كورد و دۆست و لایه‌نگری ڕێكخراوی یاری كورد و كوردانی یارسانی ئاب 4, 2016 0 416 FacebookTwitterPinterestWhatsApp په‌یامی پیرۆز بایی بۆ ئه‌ندامانی نوێی ڕێبه‌ریی رێكخراوی یاری كورد كۆنگره‌ی دووهه‌می یاری كورد له كاتێك دا به‌ڕێوه چوو كه كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی به دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌ڕ ده‌بێ ، له لایه‌ك كورد له كوردستانی خۆرهه‌ڵات ، به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتێكی چه‌كداری و به ناوی ڕاسانه‌وه‌ی دێموكرات له دژی ڕژیمی داعشی شیعه‌ی ئیسلامیی ئێران له شه‌ڕ دایه و له لایه‌كی تریشه‌وه كورد له باشوور و ڕۆژئاوا به دژی داعشی سوننی ئیسلامی له عێڕاق و شام له به‌ربه‌ره‌كانی و به‌رخودان دایه و به گشتی كورد ئێستا له جیاتی هه‌موو جیهان به دژی تیرۆر شه‌ڕ ده‌كا و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه پرسی كورد له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانیدا دا له رۆژه‌ڤ دابێ . به‌و پێیه‌ی ڕژیمی جمهووریی ئیسلامیی ئێران ڕۆژانه به شێویه‌كی سیستماتیك و به‌رنامه بۆ داڕێژراو ، كه‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزا جیاوازه‌كانی جیا له ئایین و نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له ئێران ده‌چه‌وسێنێته‌وه و جیا له‌وه‌ی تا ئێستا له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران‌دا ، هیچ مافێك بۆ یارسانیه‌كان وه‌به‌ر چاو نه‌گیراوه ، ڕۆژانه‌ش ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستانی خۆرهه‌ڵات و به گشتی له ئێران ، به هیچ چه‌شنێك خۆ له بێڕێزی كردن به ئایینی یاری و پێڕه‌وانی نابوێرێ و له زیندان و شكه‌نجه و ئێعدام را بگره تا شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن ، دژ به یارسانیه‌كان نه‌وه‌ستاوه ، ئه‌وه‌ش بێشك ئه‌ركی ئه‌و جاره‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی دووهه‌می یاری كورد قورس‌تر ده‌كا و پێویسته به شێوه‌یه‌كی شێلگیر و به‌ده‌وام ، وێرای مه‌حكووم كردن و له قاو دانی جینایه‌ته‌كانی جمهووریی ئیسلامی ، به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیزیی ناو ماڵی یارسانیه‌كان و به گشتی گه‌لی كورد بدا . وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و پیرۆزبایی له كادر و ئه‌ندامان ، دۆستان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م و پشتوانیی خۆم وه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردستانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و ئاواتی سه‌ركه‌وتنی ڕۆژ به ڕۆژتان بۆ ده‌خوازم ، هیوادارم له ژێر هه‌ڵوێستی كوردانه و ژیرانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی نوێی ڕێكخراوه‌كه‌تان ، گه‌لی كورد به ویست و داخوازیه‌كانی كه خۆ له ئازادی و سه‌ربه‌ستی دا ده‌بینێته‌وه ، بگات . له گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت جه‌ماڵ پووركه‌ریم Share this:FacebookXLike this:Like Loading...