رخنە گرتن لە خوت و کومەڵگاکەت بە قازانجی کومەلگاکەێە یان بە پێچەوانە؟

0
665

لە بەینی باوەردارانی کومەڵگای کوردی یارسان وشەێک هەێە بە ناوی سڕی مەگوو واتە نهێنیک هەێە نابێ بیدرکێنی.

ئێمە کوردە یارسانەکانی وڵاتی نوروژ زۆر جار لە دەوری یەک کۆ دەبینەوە  هەر جارەێک  بۆنەێکی جیاواز ناچارمان دەکا لە ژێر یەک دیوار روبەروی یەک دانیشین.

ئەو بۆنانەش کە مل کەچمان دەکا لە هۆڵیکا روبەروی یەک بین و راز و نیازێک بکەین بۆ خومان و داهاتووی کومەڵگاکەمان یان مردوو مردنە یان ژن هێنانە لە ئەو دوو رێورەسمە نەبێ هاتکوو روژی ئەو روژ جێژنی خاونکار کە پیروزترین روژە لە مێژوی یارسانەکان و بە جیژنی ئاشتی و دەس لە مل کردنی یارانی سولتان ئیسحاق ناسراوە نەیتوانیوە ئەو کومەڵە خەڵکەی یاری کە لە وڵاتی نوروژ نیشتە جێن لە نیو یەک دیوار خڕ کاتەوە.

من پرسیارێکم هەیە گەلۆ ورژاندنی بابەتێکی وا هەستیار بۆ ئێمە یەک دەنگ نین و هۆکەی چیە ناتوانین یەک وتار بین  درکاندنی سڕی مەگوێە؟

روژی ١٢.٣.٢٠١٦ ئێمە کوردە یارسانەکانی وڵاتی نوروژ رێپیوانێکی هێمنانەمان بردە رێوە لە بەر دەرکی سفارەتی ئیران  زۆر رخنە و گلەیی هاتە سەرمان لە پێوەندی بەو رێپێوانە پرسیارەکە ئەوەێە رخنەکان لە جێ خویداێە یان نە؟

ئەوەی من ئاگادار بم ٣٥٦ مروڤی کوردی یارسانی تەنیا خەڵکی روژهەڵاتی کوردستان کە مافی پەنابەریان هەێە  لە ئوسلو و دەور و بەری نیشتەجێن و بە قەوڵی سەید عەلی ئەگەر بۆ خواردنی نواڵە(نەزری یارسانەکان)بانگیان بکەی پێش لە هەموو کەسێک پەلاماری نەزریەکە ئەدەن و کاتێکیش زکیان تێر بوو دەس ئەکەن بە قسەی زل کردن و ئەبنە نوێنەری یارسان.

زۆر کەس و لاێەنیشمان هەێە لە شوێنان و تلوزیونەکان بە تایبەت راگەێندراوە فارسیەکان خویان بە نوێنەری راستەقینەی ٨٠ لە سەدی یارسانەکان دەزانن بەڵام کاتێک روداوێکی دڵتەزێن وەک ئەوی شائاباد دێتە پێش بانگەوازی پشتگیری بۆ خەڵکی یارسان دەکرێ ٢٧ نەفەر لە کوی ٣٥٦ کەس لە بەر دەرکی سفارەتی حکومەتی ئێرانی هازر دەبن.

لە وڵاتی سوید ژمارەی کوردە یارسانەکانی روژهەڵاتی کوردستان زۆر زۆر زیاترە لە نوروژ کە ژمارەی بەشدار بووانی ئەو وڵاتەش زۆر کەمتر بوو لە نوروژ باشە پرسیارەکە ئەوەێە ئەوانەی نوێنەری زیاتر لە ٨٠ لە سەدی یارسانەکانن بۆ نەیانتوانی ١٠ لە سەدی یاریەکان لە بەر سفارەتی ئێران کۆ بکەنەوە؟ نەخوشیەکە چیە؟ بۆ پەنجەی لە سەر دانەنەین و چارەسەری کەین؟

ئێمە زەرەر دەکەین عەلی فەزڵی مەحکوم بکەین بە درکاندنی سڕی مەگوو ئەگەر بە نیازین خزمەت بە یارسان و نیشتمانی خومان بکەین پێویستە بە خوماندا بچینەوە هەڵوێستی پاک و رونمان هەبێت لە چە تەیفێکی فکری نزیکین ئاڵای کوردستانمان لا پەسەند و گرنگە؟

ئەلەمەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئێ خومان دەزانین؟

برێک لە ماڵە کوردە یارسانەکان من هات و چویان دەکەم ئاڵای کوری شایان لە ماڵەکانیان داناوە.

سەرکەوتن و پێشکەوتنی ئێمە لە یەک دەنگی و یەک رەنگی یەک هەڵویستیمانداێە و هەڵوێستی رون و ئاشکار و پشت بەستن بە نەتەوە و نیشتمانی خومان ئەتوانێ مافەکانمان بپاریزی و هەر کوردستانە بە سەدان ساڵە ئێمەی لە باوشی خوی پەروەردە کردوە و ئێستا و داهاتویش هەر کوردستانە باوشی ئاوەڵاێە بۆ لە ئامێز گرتنمان.

عەلی فەزڵی (کەواڵی)