له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ناتۆدا.. دیداری مێركل و ئه‌ردۆگان ئه‌نجامی نه‌بوو تهمموز 9, 2016 0 212 FacebookTwitterPinterestWhatsApp له‌په‌راوێزی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی په‌یمانی ئه‌تله‌سی ناتۆ له”وارشۆ”ی پایته‌ختی پۆڵۆنیا ئه‌مڕۆ شهممه٩/٧/٢٠١٦ ئه‌نگێلامێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا چاویان به‌یه‌ك كه‌وت و له‌دیدارێكدا باسیان له‌كێشه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتكرد ڕۆژنامه‌ی”بیڵد”له‌م باره‌یه‌وه به‌ناونیشانی”قه‌یرانی دبلۆماسی له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ناتۆ”دا نوسیویه‌تی، گفتوگۆكانی مێركل و ئه‌ردۆگان بێ چاره‌سه‌ر ته‌واو بوو،توركیا هێشتا ڕێگه به‌په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانی نادات سه‌ردانی یه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن له‌ناو هێزه‌كانی ناتۆدا له‌بنكه‌ی “ئینجه‌رلیك” نوسیویشیه‌تی ئه‌م دیداره‌ی مێركل به‌یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان ئه‌ژمار ده‌كرێ له‌دوای بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاو به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان كه‌به‌دوایدا توركیا رێگه‌ی به‌بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا نه‌دا سه‌ردانی ئه‌و یه‌كانه بكات و به‌هه‌مان شێوه ئۆرزۆلا فۆن دێ لاینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ردانێكی له‌وجۆره به‌هۆی برِیاری ئه‌نقه‌ره‌وه شكستی هێنا. رِاگهیاندنهكان ئاشكرایانكرد له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆشدا لابردنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا نه‌توانرا هه‌ڵبگیرێ و ئه‌ردۆگان نیگه‌رانی توندی خۆی سه‌باره‌ت به‌بڕیاری ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه بهمێركل گه‌یاندووه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ری ناوخۆی سوریا پاتریوێتی دژه موشه‌كی له‌سه‌ر سنوری توركیا‌و سوریا جێگیركردووه بۆبه‌رگری له‌هه‌ر هیرشێكی چاوه‌ڕوانكراو كهبكریته سه‌ر توركیا. له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نگێلا مێركل بهرِۆژنامهنوسانی وت”به‌هۆی جیاوازی بیر‌و بۆچونهكانمانهوه دانوسانهكهمان سه‌ركه‌وتونه‌بوو به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه قسه ده‌كه‌ین.، ستایشی ئیلتزاكردنی توركیاشیكرد سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌ران وریگهگرتن له‌شه‌پۆلی كۆچبه‌ران. رۆژنامه‌ی بیڵد نوسیویه‌تی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆگان تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له‌بڕیاری په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به كوشتاری ئه‌رمه‌ن و ئه‌ڵمانیای بێبه‌شكردووه له‌سه‌ردانی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ،كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ناتۆ داناوه چونكه له‌كۆنگره‌ی وارشۆ برِیاردرا فڕۆكه‌ی “ئه‌واكس”بۆ رِوبهرِوبونهوهی تیرۆرستان به‌كاربێنن له‌كاتێكدا كه سێیه‌كی فرۆكه‌وانه‌كانی فرۆكه‌ی ئهواكسی ناتۆ له‌بنكه‌ی ئه‌ڵمانی “گیلینزكیرشه” فرۆكه‌وانی ئه‌ڵمانین كه‌ده‌بێ له‌سه‌ر سنوره‌كانی عێراق و سوریا چاودێری بكه‌ن،بیڵد نوسیویه‌تی ئه‌مه تۆلهكردنهوهیه.شایانی باسه رِۆژی چوارشهمهمی ڕِابردو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی بڕیاری سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی بۆ توركیا ده‌ركرد به‌ڵام توركیا ریگر بوو. PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا Share this:FacebookXLike this:Like Loading...