پشتیوانی یاری کورد لە پێشمەرگەی دێمکرات و مەحکوم کردنی هێرشی توپخانەکانی کوماری ئسلامی بۆ سەر باشوری کوردستان تهمموز 2, 2016 0 418 FacebookTwitterPinterestWhatsApp پێشمەرگەی کورد بە رێبەری حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران پاش دو دەێە بێدەنگی لە خەباتی چەکداری دژی کوماری داگیرکەری ئیسلامی ئێران دیسان بوونەوە میوانی چیا و دەشتەکانی وڵات لە روژهەڵاتی کوردستان و توانیان زبرێکی گەورە لە هێزەکانی ئێرانی بوەشێنن. پێشمەرگەکانی دێمکرات بە خوێنی سووری خویان ئەو پەیامەیان گەێاندە دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی کە کوردستان و گەلی کورد هازر نیە و نابێت چیدیکە سێبەری رەشی کوماری سێداری ئیسلامی بە سەر نیشتمانی قازی ،قاسملو ،شەرفکەندی و فوئاد مستەفا سولتانیەوە ببینێت. کوماری ئیسلامی ئێران و سپا ترسەنوکەکەی کاتێک لە بەرانبەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان توشی شکست هاتن دەستیان داێە توپ بارانیکردنی خاکی هەریمی کوردستان بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستەکانیان بکەنەوە و رای گشتی خەڵک بە لارێدا بەرن. ” “سپای ترسەنوکی پاسدارانی ئێران بە پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەریمی باشوری کوردستان، دوو ناوچەی حاجی ئۆمەران و سیدەكان سەر بە هەرێمی كوردستانی باشور بە تۆپخانەی قورس و مووشەكی كاتیۆشا كردۆتە ئامانج. بیانووی ئەو كارەش بەئامانجكردنی خەباتگێڕانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووە كە نەیاری ڕێژیمی ئێرانن بە رێبەری مەلاکان. بۆردمانی تۆپخانەكانی ئێران بۆتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە پێنج كەسی سیڤیل كە خەریكی ڕاپەڕاندنی كاری ڕۆژانەی خۆیان بوون، وەكوو كشتوكاڵ و ئاژەڵداری ، سەرەڕای ئەوەش بۆتە هۆی ئاوارەبوونی خاڵکێکی زوری دانیشتووی ئەو هەریمەو زیان گەیاندن بە باخ و باخات و مەڕوماڵاتی ئەو خەڵكە هەژارە. ئێساش سپای دژی گەلی پاسدارانی ئێرانی هێزێکی زیاتری لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە وە جوڵە خستوە بەرەو کوردستان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و شورشی کوردستان و هەرشەی لە ناوبردنی هەریمی باشوری کوردستان دەکەن. ئێمە بەرێوەبەرانی رێکخراوی یاری کورد نوێنەری کوردە یارسانەکان سەرەرای پشتیوانی خومان لە پێشمەرەگەکانی دێمکرات و شورشی رەوای گەلەکەمان دژی داگیرکەرانی وڵات، هێرشی دوڵەتی ئێرانی بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بە توندی مەحکوم دەکەین و دەنگی خومان ئەخینە پاڵ دەنگی خەڵکی بێ ماف و خاک داگیر کراوی وڵاتەکەمان کوردستان . رێکخراو یاری کورد ١.٧.٢٠١٦ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...