گەلو ئەشرەت (ئێڵی) گوران بە زمانی گورانی قسە دەکەن؟

0
760

گوندی دەودان شوێنی لە دایکبوونی سەرهەنگی دەودان یەکیک لە رێبەرانی یارسان

davdan

زۆرێک لە زمان ناسان و شارەزایانی زمانی کوردی زمان و ئاخافتننە جیاوازەکانی کوردستانیان دەستە بەندی کردوە بەڵام تا چە رادەێک خویان شارەزای زمانی کوردین و بە دورستی قەزاوەتیان کردوە؟

لە وڵاتی ئێمە کوردستان بە هوی نەبوونی نوسراوە و نەبوونی بنکەێکی تایبەت بۆ لێکوڵینەوەی زانستیانە بۆ دوزینەوەی بەڵگە مێژویەکان سەبارەت بە زمانی رەسەنی کوردی هەتاکوو ئەورۆ بە شێوەێکی باش و زانستیانە زاراوە جیاوازەکانی کوردستان دەستە بەندی نەکراون.

ئەگەر بمانهەوێ بێ لاێەن  لێکولێنەوە لە زمانی دایک بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە زمانی کوردی ئەتوانێ دابەش بکرێت بە سەر دو زاراوەی کرمانجی و گورانی کە زاراوەکانیتری کوردی لە ئەم دو زاراوە جیا بوونەتەوە .

زۆرێک لە زاراوەکان کە ئەورۆ لە کوردستان قسەیان پێ دەکرێت وەک سۆرانی کەڵهوری لەکی .ووو.هەموویان بەشێکن لە زمانی کوردی واتە کرمانجی و گۆرانی .

شارەزایانی زمان زۆر جار تیشک دەخەنە سەر زمانی دایک و هەر بە پێ زمانی دایکیش زمانی خەڵکانی سەر روی زەویان دابەش کردوە.

ئەو زاراوە و زمانانەی کە ئەورۆ وەک زمان یان زاراوەی رەسمی دێنە ئەژماردن بێ گومان ئەو زمانە موستەقلاننەن کە رەگ و ریشەیان لە زمانی دایکەوە دێت و مێژویش دەسەلمێنت کە دەستە بەندی کردنی نەتەوە و وڵاتەکان لە سەر زمانی دایک هاتوەتە ئاراوە و ئێستاش زمانی دایک بۆ هەموو نەتەوەکانی دنیا جێگای تایبەتی و پیروزی تایبەتی خوی هەێە.

ئەورۆ ئەبینین برێک مروڤ کە ئاکتیڤن لە بورای ئەدبیات و زمان راستیەکان بۆ خەڵک ناخەنە رو و تەنیا ئەوەی خویان پێان خوشە و تەعسوبیان بۆ کام زاراوە یا زمان هەێە هەر واش زمانەکانیان دابەش و دەستەبەندی کردوە.

ئەورو ئێمە ئەبینین کە لە گورەپانی سیاسی کوردستانی باشور و روژهەڵات تەنیا خزمەت بە زاراوەی سورانی دەکرێت و زاراوەکانیتر لە بیر کراون و خەریکە لە ناو ئەچن و کەسیش نیە هەوڵی زیندو کردنەواەیان بدات.

ئەوەی جێگای داخە کە ئەو خێڵ و خەڵکانەی بانگەوازی گوران بوون دەکەن بۆ خویان فەرقی بەینی ئێل و زمانی گۆران نازانن و ناتوانن بە زوانی گۆرانی ئاخافتن بکەن و بە کەڵهوری قسە دەکەن و بە کەڵهوریش دەڵێن گورانی. گوران ناوچەێکی گەورە و بەربەڵاوە بەڵام لە تەواوی گوران تەنیا زەردە،قوچی واشی،گەورەجوو و جاماز بە زمانی گورانی قسە دەکەن ئەویش ئێستا خەریکە برەو نەمان دەچێت و دڵسوزێک نابینیتەوە دەست پێشخەر بێت بۆ نجات دانی زمانی گوران کە کونترین زاراوەی زمانی کوردیە.

گوران لە راستیدا زۆر گەورەترە لە ئەوەی کە لە چەند گوند یان ناوچەێکی تایبەتدا خوەلاسە بکرێتەوە و زمانی گورانیش ریشەی ئەسڵی زمانی کوردیە و کە ئەروکە پێ دەوترێت (هەورامی)

هیوادارین کە گورانەکان هەوڵ بدن بۆ نجات دانی زمانی گورانی و نەێەڵن ئەو گەنجینە گەوەرەیەی کە لە مێژز ساڵە نیاکانی ئێمە بە هەزاران سەختی و کویرەوەی پاراستویانە و بۆ ئێمەیان بە جێ هێشتوە بیپاریزن و لە فەوتان نجاتی بدەن.

سەرهەنگی دەودان یەکیک لە زاتە گەورەکانی یارسان لە کتێبی پیروزی دەفتەر بە زمانی گورانی ئەفەرموی

ئەز ناممەن سەرهەنگی دەوادان ،،ئەز ناممەن سەرهەنگی دەودان،،چەنی ئێرامان مەگیڵم هەردان،،مەکوشم پەێ ئاینی کوردان.

هەر کەس مواچان فارسی شەکەرەن،،کوردی جێ فارسی شیرینتەرەن

بۆ ئەوەی ئێمەش پەیرەوی لە فەرمودەی سەرهەنگی دەودان بکەین ئەبێ هەوڵ بدین زوانی گورانی لە فەوتان بپارێزین و بکوشین بۆ ئایین و باوەری کوردان.

عەلی فەزڵی کەواڵی