پەیامی سەرەخوشی رێکخراوی یاری کورد بۆ حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران

0
407

بە داخ و کەسەرێکی گرانەوە ئاگادار بووین کە  جەند پێشمەرگەێکی حزبی دێمکراتی کوردستانی  ئێران    لە شەرێکی سەخت و نابەرابەر لە بەرانبەر شەو پەرستان و هێزە دژی گەلیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست دا و چونە رێزی نەمرانی کورد و کوردستانەوە.

ئەم روداوە دوای گورینی شێوەی خەباتی نوێ واتە گرێدانی خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی و یەکیەتی رێبوارانی ئازادی و خەڵکی شورشگیر لە گەڵ هێزە سیاسیەکانی روژهەڵاتی کوردستان هاتوەتە ئاراوە.

ئێمە بەرێوەبەرانی رێکخراوی یاری کورد وەک نوێنەری کوردە یارسانەکان  سەرەڕای سەرەخوشی گەرم لە رێبەری حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران،بنەماڵەی سەربەرزی ئەو تێکوشەرانە و هەموو خەڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان هاودەردی دەکەین لە گەڵ ئەو ئازیزانە و پشتیوانی دەکەین لە خەباتی رەوای گەلەکەمان و حزبە تێکوشەرەکەی حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران.

.

رون و ئاشکراێە کە رێژیمی مەلاکانی ئێران لە ئەم بارودوخە دەست دەدا بە ئاژاوە گیری و پیلان رشتن بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستەکانی بکاتەو و زەربەێک لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان بدا بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە چە لە تئوری چە لە پەراکتیک و ئەبێ بە جدی ئاوری لێ بدرێتەوە شورشی رزگاری خوازی نەتەوەکەمانە و پاراستنی یەک رێزی نێوان هێزە سیاسی و تێکوشەرەکانی نیشتمانە.

ئێمە بە یەک دەنگی و یەک رەنگی ئەتوانین بە سەر کەم کوریەکاندا زاڵ بین و لە بەرانبەر هەر هێرشێکی چاوەروان نەکراو خۆراگر بین و دوژمن بە چوک دا بێنین  بۆ ئەوەی باشتر دڵنیا بین کە یەکیەتیمان نیشانەی سەرکەوتنمانە ئەبێ چاو لە ئەزموونی بەرەی کوردستانی لە نێوان هێزەکانی باشوری کوردستان بکەین و بەرهەمەکەی ببینین .

..

ئێمە رێبەرایەتی یاری کورد وەک نوێنەری کوردە یارسانەکان جارێکیتر سەرەخوشی و پشتیوانی خۆمان بۆ شورشی رەوای نەتەوەکەمان و حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران رادەگەێنین و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو پولە پێشمەرگەێە کە لە روژانی رابردو گیانیان بەخشیە پیروزیەکانی وڵات و سەری رێز دادەنەوێنین بۆ هەموو رێبوارانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان.

رێکخراو یاری کورد

٢٠.٦.٢٠١٦