٤١مین ساڵی دامهزراندنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان پیروز بێت ئایار 31, 2016 0 373 FacebookTwitterPinterestWhatsApp لە ساڵی ١٩٧٥ چەند مروڤێکی ئازا و جوامێر لە سەردەمێکی سەخت و دژوار بیروکەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانیان دارشت. ئەو مروڤە شورشگیرانە بریتینن لە ئەم بەرێزانە ١- جەلال تاڵەبانی٢- نەوشیروان مستەفا ٣-د،فواد مەعسوم 4-عومەر شیخموس 5-عبدولڕەزاق فەییلی6-کەماڵ فواد. سبەینێ چوار شەمە ریکەوتی ١ی ٦ ی ٢٠١٦ یادی ٤١ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە . یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە خەباتی خویدا قوربانی زۆری لە رێگەی رزگاری کوردستان پێشکەش بە بارەگای پیروزی نیشتمان کردوە . یەکیەتی لە گشت قوناخە سەختەکان روڵێکی بەرچاو و نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و لە سەردەمی شاخ و شەری پارتیزانی هیزی روژی تەنگانە بوون و لە سەردەمی راپەرینیش هەر ئەوان بوون بە ناردنی مەفرەزەکانیان بۆ داوینی کاروخ و بناری کیوەرەش ئاگری راپەرینیان هەڵکرد و دام و دەزگا داپڵوسێنەرەکانی بەعسیان لە خاکی کوردان راماڵی و نەوەی کوردیش توانی هەناسەێکی ئازاد لە بەهارێک بێ سیبەری رەشی رێژیمی عێراق هەڵمژێ. دوای راپەرینیش یەکیەتی روڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە دورستکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات وئەو روڵە گرنگ و دڵسوزانەی یەکیەتی لە پێناو پێشخستنی خاک و نیشمان هاشا هەڵنەگرە و نەیارەکانی یەکیەتیش دان بە ئەو راستیەدا دەنیەن و نکوڵی لێ ناکەن. ئیستاش نەوەی کورد لە هەموو کوردستان ئەو چاوەروانیەی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هەێە کە لە ئەو رۆڵە گرنگەی بەردەوام بێت و نەێەڵێت ئاواتی لە مێژینەی دوژمنان بێتە دی کە چاویان بە ئەو ئەزموونەی باشوری وڵات هەڵ نایەت و لە هەموو لاێکەوە لە ریگای چڵکاو خورەکانیانەوە هەوڵی تێکدانی ئەو هەریمە کوردیە دەدەن . کاتێک یاد لە روژی لە دایک بوونی یەکیەتی نیشتمانی دەکرێت نابێت روڵی جنابی مام جەلال چە وەک سکرتێری یەکمی ئەو هێزە چە وەک رێبەرێکی ناوداری کورد لە بیر بکرێت. مام جەلال وەک پیاوێکی گەورە و دیپلوماتکارێکی بە ئەزمون لە ساڵانی رابردو هەمیشە روڵی گرنگی هەبەبووە لە پاراستنی یەک دەنگی و یەک رێزی نێو ماڵی کورد ئەو دەورەی بەرێزیان هەیان بووە لە رابردو گەلی کورد و خاکی کوردستان شانازی بە ئەو دەوری بەرێزیانەوە دەکەن. لێرەوە و لە ئەم روژە پیروزە دا هیوای چاکبوونەوە بۆ بەرێز مام جەلال دەخوازین و هیوادارین کە رێگاکەی مام جەلال دایم پڕ رێبوار بێت و ماڵە گەورەکەی یەکیەتی وەک هەمیشە ماڵی هەمووان بێت. لە کوتایدا جارێکی دیکە جوانترین پیروزبایی ئاراستەی هەموو نەتەوەی کورد و کادیران و دڵسوزانی یەکیەتی نیشتمانی لە سەروەی هەموویانەوە بەرێز مام جەلال دەکەم و رایدەگەێنم کە ئەرکی هەنوکەیی ئێستای هەموومانە تەواو کەری رێگاکەی مامە بین بۆ خەبات لە پێناو مافی چارەی خۆنوسین و هەوڵ بدەین بۆ ئاشتی نەتەوەیی لە هەموو کوردستانی گەورە. جارێکیتر پیروزە لە هەموو کوردستانی گەورە، عەلی فەزڵی کەواڵی “. Share this:FacebookXLike this:Like Loading...