راگەێندراوی یاری کورد سەبارەت بە دۆخی جسمانی مەحمەد سەدیقی کەبودوەند ئایار 30, 2016 0 575 FacebookTwitterPinterestWhatsApp مەحمەد سەدیق کەبودوەند روژنامەوان و بەرپرسی رێکخراوی مافی مروڤی کوردستان> بۆ نارەزایەتی دەربرین سەبارەت بە پەروەند سازی و فشار و پەرپێدانی عەزیەت و ئازاری دەزگا ئەمنیەکانی ئێرانی دژی ئەو لە روژی یەکشەم ١٩ی گوڵان ١٣٩٥ دەستی بە مانگرتن کردوە. ئەو چالاکی مافی مروڤە زیاتر لە سێ هەوتوێە مانی لە خواردن گرتوە و هەواڵەکان باس لە خەرابی باری تندروستی دەکەن و هەر بە هوی خەرابی تەندروستیەوە گوازدراوەتەوە بۆ نەخوشخانەی تاڵقانی لە تارانی پایتەختی ئێران. .ئەوەی زۆر جێگای سەرەنج و تێرامانە و جێگای پرسیارە بۆ هەموو مروڤێکی ئازادی خواز و خاون ویژدان ئەویش ئەوەێە کە >هەموو دنیا و دەزگاکانی مافی مروڤ و هێزە سیاسیەکان لە پێوەندی بە دۆزی رەوای مەحمەد سەدیقی کەبودوەند بێدەنگیان هەڵبژاردوە. دەزگا راگەێندنەکان لە پێوەندی بە فشار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی غەیری کورد هەر زو دێنە دەنگ و هەرا و هوریا دورست دەکەن بەڵام فەشارەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدنی کورد نەک تەنیا بەڵاو ناکەنەوە بەڵکو خوشیان لێ بێ دەنگ دەکەن وەک ئەوەی کوردێک لە وڵاتی ئێراندا نەژیت و لە لاێەن ئەو وڵاتەوە بەند نەکرابێت. رێکخراو یاری کورد کە رێکخراوێکە سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان چاوەروانی هەێە لە هەموو ئەو رێکخراوە سیاسی و مروڤیانەی کار بۆ مافی ئینسان و ئازادی رادەربرین دەکەن بێ جیوازی بایخ بدەن بە دوزی چالاکانی سیاسی و مروڤی کورد لە چاڵارەشەکانی کوماری سێدارەی ئێرانیدا. .ئێمە وەک یارسانەکان کە بەشێکین لە نەتەوەی گەورەی کورد لە رێگای ئەم نامیلکەوە پشتیوانی خۆمان رادەگەێنین لە مافی سیاسی و حقوقی بەرێز کەبودوەند و داواش لە بەرێزێان دەکەین کوتایی بە مانگرتنەکەی بێنێت و هەر لە ئەم رێگاێەشەوە داوا لە هەموو لاێەنەکانی مافی مروڤ و رێکخراوە سیاسی و گروپەکان دەکەین هەڵوێستی جدی و بە پەلەیان هەبێت سەبارەت بە بارودوخی خەرابی بەرێز کەبودوەند. رێکخراوی یاری کورد (یارسان) Share this:FacebookXLike this:Like Loading...