شائیبراهیم , سەید قاسم ئەفزەڵی( سید قاسم افضلی) و یارسان(کاکەیی)

0
544

چاوێکم بە سەر برێک لە نوسراوەکانی رێبەری بە توانای یارسان سەید قاسم افضڵی دا خشناند بە لامەوە زۆر گرنگ بوو برێکیان بکەمە کوردی و بەڵاویان بکەمەوە.

بە هیوای ئەوەی کەڵکی لێ وەر بگیرێت.

من وەک نوسەری ئەم بابەتە چەند جارێک لە تەمەنی مێرمنداڵی وێرای باوکم ئفتخاری ئەوەم بووە بە خزمەتی ئەو رێبەرە گەورەێە بگەم و خوشەویستیکی زۆرم هەێە بۆ گەورەی و خزمەتەکانی رێزدار ئا سەید قاسم ئەفزەڵی بە کومەڵگای کوردی یارسان.

وەک هەموو لاێک ئاگادارن سەید قاسم ئەفزەڵی یەکیکە لە گەورە  رێبەرانی یارسان و پێویستە هەموو لاێک بۆ بەرز راگرتنی ناو  و دەنگی ئەو زاتە مەزنە تێ بکوشن هەتاکو دایم وەک ئەستێرەێکی پرشنگدار بە سەر ئاین و فەرهەنگی یارسان و کومەڵگاکەماندا بگەشێتەوە.

ئەم نوسراوەش پێوەندی هەێە بە ئەو زاتە گەورەێەوە  و رەگ و ریشەی بنەماڵەێک کە بە خەبات و تێکوشان پاکی خویان توانیویانە فەرهنگی کورد و ئاینی کوردان بپارێزن ئێستا ئێمەش شانازی بە ئەو رابردوەوە بکەین و لە توند و تیژی و ئاینی ترس و توقاندن بە  دور بین.

.

شائیبراهیم یەکیکە لە کوڵەکەکانی ئاینی یاری و لە ئەو پێناوە زۆر خەباتی سەخت و بێوچانی کردوە بۆ گەیاندنی دەنگی ئاینی کوردان واتە بەڵاو کردنەوەی بیر و باوەر و فەرهەنگی یارسان بە هەموو ناوچەکەدا.

مەبەستی شائیبراهیم لە سەفەری بۆ شوێنە دوردەستەکان   ئەوە بووە خەڵکی زیاتر هان بدات بۆ پەیوەست بوون بە ئاینی یاری کە هەڵگری بیر و فەلسەفەێکن تایبەت بە نیشتمانی کوردە.

شائیبراهیم ناسراو بە مەڵک تەیار و کوری سەید مەحمەد گەورە سوار( یەکیک لە  ئەندامانی هەفتەوانە) و خاتون زەینەب کچی میر خەسرەو کوردستانیە.

shaeibrahim bagdad

شائیبراهیم جێگا و پێگەێکێ گرنگی پێ سپیردراوە لە ناو باوەردارانی یارسان کە پێش لە بوونی ئەو بە دەست حسەین بەگ باوکی خاتون دایراکوە بووە و دوای کوچی حسەین بەگ کەسێک بە ناوی هەیبەت دێتە داوێنی سروشت و جێگەی حسەین بەگ دەگرێتەوە و دوای کوچی هەیبەتیش شائیبراهیم دێتە دنیا و جێگای هەیبەت دەگرێتوە و دەبێتە یەکیک لە کوڵەکە  سفت و قایمەکانی ئاینی یارسان و خوشەویستی سولتان سەحاک.

شائیبراهیم بۆ ئەوەی باوەری یاری زیاتر باڵ بە سەر ناوچەکەدا بکیشێت و خەڵک زیاتر رو لە ئەو باوەرە کوردیە بکەن سەفەری کردوە بۆ عێراق و لە بەغدا و کەرکوک و موسڵ لە نێوان کوردەکان و تورکمانەکان ماوەتەوە و توانیویەتی خەڵکێکی باش لە دەور فیکر و فەلسەفەی یارسان کۆ بکاتەوە، مێژو نوسان و رێبەرانی یارسان وا باس دەکەن کە  سەفەری شائیبراهیم بە فەرمانی راستەوخوی سولتان سەحاک بووە،  باوەرێکتر هەێە کە گواێە سەفەری شائیبراهیم بۆ بەغداد و باشوری کوردستان دوای مردنی سولتان سەحاک روی داوە.

یەکیک لە گومانە هەرە گەورەکان ئەوەێە و کە ئەو یارسانانەی کە لە ژێر ناوی کاکەیی لە باشور کوردستان لە ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی و کەرکوک نیشتەجێن و لاێنگری لە ئاینی یارسان دەکەن پێوەندیان بە سەفەری ئەو سەردەمەی شائیبراهیمەوە هەبێت .

تورکەکان و چونیەتی هەڵبژاردنی ئاینی یاری

کەسێک بە ناوی قوشچی ئوغڵو کە یەکیکە لە ئەوانەی کەڵامە پیروزەکانی دەفتەری ئاینی یاری لە کوردیەوە واتە لە زاراوەی گۆرانی وەرگیراوەتە سەر زمانی تورکی،لە دوستان و هاورێانی نزیکی شائیبراهیم بووە.

وەک لە نوسراوە کۆنەکاندا هاتوە باس لەوە دەکرێ کە قوشچی ئوغڵو لە گەڵ باوکی هاتوەتە خزمەتی شائیبراهیم ،و وەک گیردراوەتەوە باس دەکرێ کە قوشچی ئوغڵو کەڕ و لاڵ بووە و نەیتوانیوە ببیسێ و قسە بکات کاتێک بە خزمەتی شائیبراهیم دەگات مەوجزە ئاسا چاک دەبێتەوە و دەبێتە مروڤێکی تەندورست ئەویش بریار دەدات ببێتە دەرویشی شائیبرایم و خزمەتی ئەو ئاینە بکات کە شائیبراهیم لە پێناویدا خەبات و تێکوشان دەکات.

هەر لە بەر ئەوە زۆربەی لێکوڵەرانی بواری ئاینی یاری پێان واێە ئەو تورکمەنانەی رویان لە بیر و باوەری یارسان کردوە کە ئاینێکە لە نیشتمانی کوردان سەری هەڵداوە و پێوەندیکی زۆری بە داب و نەریتی کوردانەوە هەێە لە رێگای قوشچی ئوغڵوەوە گواستراوەتەوە نێو تورکەکان.

لە لاێکیترەوە باس دەکرێ کە دوای سەردەمانێک ئاینی یاری لە سەردەمی دەسڵاتداریەتی قەرەقوینلوەکان لە ناو تورکەکان کاری بۆ کراوە و دواکەوتوی زۆر بووە.

بۆچونەکان وا باس دەکەن کە برێک لە فەرمانرەواکانی قەرەقوینلو هەڵگری باوەری یارسان بوون و کاریان بۆ ئەو بیر و باوەر کردوە.

تورکەکانی ئیلخچی تەورێز کە خویان بە هەڵگری باوەری یارسان دەناسێنن و زۆریش توندن لە روانگەی ئاینیەوە و زۆربەشیان خۆیان بە گۆران پێناسە دەکەن نایشارنەوە و دەڵێن ئەوان پێوەندیان بە فەرمانرەوایانی قەرەقوینلیەوە هەێە.

ئەڵبەتە تەنیا تورکەکانی ئیلخچی باوەردار و پەیرەوی یارسان نین لە وەلایەتی ئازەربایجان بەڵکوو زۆر دەستە و گورپیتر لە  ئازەربایجان پرش و بەڵاو بونەتەوە کە پێوەندیان هەێە بە قرقوینلوەکانەوە و لە سەردەمی زهوری خان ئاتەش باوەریان بە بیر و باوەری یارسان هێناوە و ئیستاش هەر پەیرەوی ئاینی یارسانن.

گەروک و مێژوو نووسی بە ناوبانگ مینورسکی هاتنی یەکەم کاروانی تورکەکانی باوەرداری یاری کە ئێستاکە لە ناوچەکانی چەرنداب و سەخاب جێگیرن بۆ سەردەمانی جەهانشاە کوری تەیمور دگیرێتەوە.

جێ وەبیر هێنانەوەێە ژمارەێکی زۆر لە گەلی تورک لە وڵاتی ئێران دانیشتوی شارەکانی هەمەدان،تەورێز،میاندواو،هەشگرد، ورمێ و بیجار سەر بە ئاینی یارسانن و هەموو ساڵێک بە کۆمەڵ رو لە ناوچەکانی داڵاهۆ و هەورامان دەکەن بە مەبەستی زیارەتی شوێنە پیروزەکانی یارسان کە لە روژهەڵات کوردستان هەڵکەوتوە.

(ئانایتا)

سەرچاوەی ئانایتا( کانی ئانایتا) لە داوێنی داڵاهۆ و لە پەنای مەزارگەی پیروزی باوەیادگار کە ئێستا شوێنێکی پیروزی باوەردارانی یارسانە لە لاێەن شائیبراهیمەوە دورست بووە و یەکیکە لە زات و مەوجزە گەورەکانی شائیبراهیم.

سەرچاوەی ئانایتا کە ئێستا پەیکەری پیروزی سەید قاسم ئەفزەڵی لە باوشی خوی گرتوە یەکیکە لە شوێنە هەرە خوش و پیروزەکانی ئاینی یارسان و ئاوێکی سارد و خوشی هەێە هەر مروڤێک جارێک سەردانی ئەو شوێنە پیروزە بکات وا هوگری سروشتی دەبێت پێ خوشە لە ساڵدا چەندین جار سەردانی ئەو دیمەنە جوان و رەنگین و دڵرفێنەی ئانایتا بکات.

رۆڵ و تێکوشانی شائیبراهیم  لە پەرەپێدان و هاندانی خەڵک بۆ پەیرەوی کردن لە ئاینی یاری و فەرهەنگی کوردان ناکرێ زۆر سادە و بێ بایخ سەێر بکرێ .

کار و ماندوی و تێکوشانی شائیبراهیم لە پێناو ناساندن و هاندانی خەڵک بۆ هاتنە رێزی بیر و باوەری یارسان بە رادەێک گەوەرە و گرنگە بۆ باوەردارانی ئاینی یاری و یاریەکان بە رادەێک مەدیونی ئەو زاتە گەورەێەن  هەر وەک مەسیحیەت چۆن مەدیونی پولس رەسوڵە.

..یەکی لە یازدە مالباتێن یارسان جێ زاروکێن شائیبراهیم پێکهاتوە و گوایا دوای سولتان سەحاک هەتاکو چەند سەدەێک رێبەری یارسانەکان بە تایبەتی لە سنورەکانی روژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان لە دەست شائیبراهیم بووە.

شائیبراهیم سی مناڵی بووە بە ناوەکانی ! میرەبەیگ ،قانون بەیگ،قەلەندەربەیگ و کارەکانی باوکیان لە لاێەن ئەوانەوە جێبەجێ کراوە لە رۆژهەڵات و باشوری کوردستان و هەموو ئەو شوێنانەی باوەرداری یاری لێ بووە.

.یەکی لە بەناوبانگترین مالباتێن وی سەید رەزا بەیگە کە لە سەلبی قانون بەیگە و شەجەرە  نامەی سەید رەزا بەیگ لە ساڵی ١٠٩٢ هجری قەمەری بە ئمزای گەورەکانی تەشەیوع لە نەجەف و کازمەین گەیشتوە.

.شەجەرەنامەکە ئێستا لە سەر بریاری و فەرمانی رێزدار ئاخا سەید قاسم ئەفزەڵی لە کتێبخانەی تایبەتیەکەی خوی پارێزراوە.

دوای نەسڵی سەید رەزا بەیگ و سەید ئەفزەڵ خان ،سەید رەزا بەیگ سانی  بووە زاتدار کە لە مقربین نادر شاە ئەفشار دێتە ئەژماردن.

.بە سەنەدی نادری بیست و چوار ئابادی(گوند)بە ناوی سەید رەزا بەیگەوە کراوە و ناسراوە، برێک لە مالباتێن شائیبراهیم بە هوی بەشداری ئەو لە سپای نادر لە کەرکوک و دەوروبەری دەر کراون و ئاوارە بوون .

رێبەرایەتی یارسانەکان لە سنورەکانی ئێران و ئێراق( باشور و روژهەڵاتی کوردستان) گۆران و چیای داڵاهو و هەروەها کاکەیەکانی باشور بە دەست بنەماڵەی شائیبراهیمەوە بووە لە هەموو ئەو ساڵانە ئەرکی پیر تاڵوی خویان بە شێوەێکی جوان بە جێ گەێاندوە و لای خەڵکی ناوچەکە خوشەویست و جێ رێز بوون.

باوەردارانی خاندانی شائیبراهیم لە سەر ئەو باوەرەن کە زۆر جار مالباتا شائیبراهیم خوشەویست و باوەر پێکراوی سولتان سەحاک هەواڵانی بوون و ستایش کراون .

رێبەرایەتی خانەدانی شائیبراهیم لە شاری کرند و گۆران هەتاکو کۆتایی ساڵی ١٣٧٧ شەمسی(١٩٩٨) هەتاکۆ دواروژی ژیان لە ئەستوی سەید قاسم ئەفزەڵی بووە و پێش ئەویش باوکی سەید ئەلیار بەرپرسیای خاندانی شائیبراهیم بوو.

ئەو دو رێبەرە لە ئەم ساڵانەی  کە تێپەریوە چەندین و چەندان کتێب و نوسراوەیان لە پێوەندی ئاینی یاری بەڵاو کردوەتەوە و سیماێکی ناسراون لە ناو باوەردارانی یارسان و گشت خەڵکی پارێزگای کرماشان و ئیلام.

وەک لە شەجەرە نامەکەدا دەر دەکەوێت سەید قاسم ئەفزەڵی لە ماڵباتێن سەید ئەفزەڵ خان،سەید رەزا بەیگ سانیە و شەجەرەی سەید قاسم بە قانون بەیگ ئەوڵادی شائیبراهیم دەگات.

یە بازارشەن چەرخ چین گەرد

وەی تەور شیشە دڵ پێکانە بەرد

گشت رەزاێ وێشەن تاک تەنیا فەرد

بسازیم چەنی یار خەم و دەرد

هەزاران سڵاو رێز بۆ گیانی پاکی پیری گەورە و زانا سەید قاسم ئەفزەڵی و یاد و خاترەێ بەرز و پیروز بێت.

عەلی فەزڵی(کەواڵی)

دنگی زوڵاڵی سەید قاسم ئەفزەڵی بە وتنەوەی سرودەکانی یارسان و مەراسمی بە خاک سپاردنی ئەو زاتە مەزنە