ڤیدیو> قسەکانی مەلا ئیسماعیل سوسەیی سەبارەت بە کوردە یارسانەکان(کاکەیەکان)

0
1123

لە ماوەی رابردو مەلاێک بە ناوی مەلا ئیسماعیل سوسەیی لە بەرنامەێکدا کاکەیەکان کە بەشێکن لە نەتەوەی کورد و ئاینەکەشیان بە ئاینی کوردان ناسراوە بە کافر و مورتێد دەناسێنێ.

لە روانگەی مەلا ئیسماعیل و هاوبیرەکانیەوە یارسانەکان کە هەڵگری باوەرە کونەکانی سەر نیشتمانی کوردن و کتێبە پیروزەکانیان بە زمانی شیرینی کوردی نوسراوەتەوە و بە زمانی عەرەبی نیە و قبلەیان هەورامانە خاکی پیروزی کوردستان و عەربستان نیە  و مروڤ بە شمشێر سەر نابرن کافر و مورتیدن.

ئەگەر یارسان (کاکەیی) وەک ئێوە نیە و وەک ئێوە بیر ناکاتەوە و لە رەوشتی ئێوە کە مروڤ کوشتن ماڵوێرانکردن و داگیر کردنی خاک و نیشتمانی خەڵکە و لە درۆ دەلەسە دوری دەکا، بە ئەوە کافر و مورتیدە ئەو کافر و مرتید بوونە شانازیە  بۆ ئێمە.